کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ماوستاوچی جەمال عەبدەڵڵا بناسن

Wednesday, 30/03/2011, 12:00


من لە نزیكەوە قوتابیەكانی زانكۆی مووسڵ ئەناسم بەداخەوە لەناوئەم قوتابیانەدا هەندێك دوو دەموچاو ئەبینران كە ئەلحەمدولیللا ، هەم لە ژیانی زانكۆ و هەم ئێستایش زۆر بێ شەخسیەت بوون و غەیری پاشۆڵپیسی وگێڕانی دەوری بەبەغا و بەكۆ هیچی تریان لێ ناوەشێتەوە. بۆ ئەمانە باوەشی دەسەڵات لەخۆی خۆشتر نیە چونكە یەكەم: ویژدانیان نیە تاكو لەبەرامبەر ناحەقی هەست بەنائاسوودەیی بكەن. دووەم: پارەو پووڵی تێدایە كەبۆیان لەسەرووی هەرشتێكە. سێیەم: لە ترسی دەركەوتنی پاشۆڵی خۆیان ، چونكە ئەزانن یەكێتی وپارتی مەلەفێكی زۆریان لایە وهەندێكیشیان لە ئەمەریكاییەكانەوە بەسەودا دەستكەوتووە . ئەم دووەش ك. جەمال عەبدوڵڵا ی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و ك. فەلاح مستەفا ی پارتی دیموكراتی كوردستان. هەموو كەس لە زانكۆ ئەزانی كە فەلاحی ناڕەسەن نەسیرموتەقەدیم بووە لە حیزبی بەعس و، قوتابی كورد نەدەوێرا هەموو قسەیەكی لاباس بكات ، وێڕای ئەوەش لەناو قوتابیان مەخلوقێكی ناشیرین و ئێسكگران وقەبیح و بوو، هەر لە كێوەلیان ئەچوو، ئەوەی نەیناسیبا نەیئەزانی كە كوردە و بە خەڵكی شەرگات و حەویجە ئەشوبهێنرا . بەڵام ڕاپەڕین نەیهێڵا ئەگینا خەونی ئەهاتە دی و ئەبووە مەسئوولێكی بەعسی لە فیرقەی فاروق یان یەرموك لە هەولێر. سوپاس بۆ خوا، ئەم تەیرە ناموبارەكە لە كوردستان پۆست لەلایەن چەند دەستخۆشێك خوا خێریان بنووسێ، لە 16/3/2010 ، 8/12/2010 وە 11/3/2011 باشی لەسەر نووسرا وتەواو وێنەی ڕاستەقینەی نیشان درا. روون كرایەوە كە چۆن لە كاتی عەسكەریدا جاسوسی بەسەر سەربازانی كورد كردووە و دواتر لە سەردەمی خزمەتی پارتی دا چەندە داوێپیس و دزو بێشەخسیەتەو بێشەرمانە بە كەیف وبۆ قەشمەری بای لە خۆی بەرئەداو و بە قوتابیانی بەغیرەتی لە خوێندن دابڕاوی گوتووە ئەمانە كەرن. من دڵنیام ئەوەی نووسراوە ڕاستە چونكە مەعدەنی ئەم كوڕە ئەناسم .

جەمال عەبدوڵڵایش دەرچووی كۆلیژی یاسای زانكۆی مووسڵە . من لەبەرئەوەی لەژیانی ئامادەییا زۆر حەزم ئەكرد خوێندنی یاسا تەواو بكەم و بۆم نەهاتە دی، زوو زوو ئەڕۆیشتم بۆ كۆلێژی یاسا. ئێمە لە زانكۆ ئەمانبینی لە ساڵی یەكەم وەك هاورێیانی كۆلیژیشی ئەگێڕنەوە ئەم جیم عەینە بێجەمالە ، زۆر بێئەنگ و گۆشەگیر بووئەویش ئەوەی نەیناسیبا وایئەزانی خەڵكی حیللە یا جنوبیە. بەڵام بەرەبەرە بە هۆی قوتابینی كورد بەتایبەت خەڵكی سلێمانی كە ژمارەیان لە زانكۆی مووسڵ زۆر بوون و زۆربەیان كوردپەروەرو زیتەڵ بوون چاوی كرایەوە. ئەم كوڕە ڕووتاڵێكی نامەحبووب ونامەرغووب بووە و یەكێك رووی پێبدابایە بەراست وچەپ ئیستیغلالی ئەكرد. زۆر نائەمین ودرۆزن بوو، هاورێیانی گلەییان لێئەكرد وئەیانووت كە ئەچین بۆ شت كرین لەگەڵمان یێت و لە پڕ شتێك لە دوكان ئەدزێت و ئەخاتە باخەڵی. هەر بۆیە هاورێیانی ئاسوودە نەئەبوون كە لەگەڵیان بێت بۆ شت كڕین. لە كتێبخانە كتێبی ئەدزی. ڕۆژێك لە زەمانی بەعس لەگەڵ باوكی ئەبێتە دەمەقاڵێیان وهەڕەشە لە باوكی ئەكا كە بەگرتنی ئەدا بەناوی تەنزیمی. ساڵی یەكەمی خوێندن لە بەشە ناوخۆی ژمارە :6 ی زانكۆی مووسڵ لەسەرگردەكەو ساڵی دووەم لە ژمارە: 7 وە ساڵی سێیەمی خوێندن لە بەشەناوخۆیی دەواسەی ناوشاربوو بوو وە لەساڵی چوارەم لەیادم نەماوە. لەبەرئەوەی یەكتریمان باش ئەناسی چەند جار هات بۆلام وسەردانی كردم بەڵام ڕۆژێك زۆر لەبەچاوم كەوت كاتێك كە وتی من بۆ خاتری تۆ نەهاتووم بەڵكو بۆ ئەوە هاتووم كە لە كۆلیژی ئیّوە كچی جوان هەیە و بەلەرادەبەدەر سەیری كچانی ئەكرد.پێشتریش زۆر پێی قەڵس بینیم لەبرچاوی ئیّمە زۆر بەناشیرینی خۆی ئەنا بە سمتی كۆڕێكی سامەڕایی كە ناوی خالید بوو كە گرفتی دەروونی هەبوو،گوایە ئەوو جەمال هەردوكیان ماركسیستن ، لەسەرئەم هەڵسوكەوتە كە ئینسانی ئاسایی پێی قەبوڵ نەئەكرا جارێكیان لەگەڵ ئاسۆسی هاورێی ژوورەكەی بووە دەمەقاڵێیان.لەناو زانكۆ جارێك ئاگادارم كردەوە وپێیم ئەوت چیە ئەوەنە دەست ئەنێی بە زەكەرت لەناو حەوشی زانكۆ عەیبە . ساڵی سێیەم لەژوورەكەی خۆی هاورێیان نەیانئەهێشت لەگەڵیان نان بخوا و چونكە پیس و پڵتۆخ بوو بەشداری لە مەسرەف نەئەكرد.بۆ ڕاستی ئەم قسانەم ئەتوانرێ لەو هاوڕێیانەشی پرسیار بكرێ كە شوكر لە ژیانا ماون و خوا هەڵناگرێ هەرهەموویان كوڕی زۆر راستگۆوچاكن پەیوەندی بە هەریەكێك لەمانەی كە ناوم هێناون، ئەتوانرێ ناونیشانی ئەوانی تر بدۆزرێتەوە. ئەمەیش ناوەكانیان: هاورێ قادری نووسەر و هەژار كە ئێستا لە هۆڵندان و شوكرو ستار كە لە هەولێرجێگری داواكاری گشتین و شەعبان و ،سەلاحەدین محەمەد كە لە هەندەرانە و كاتی زانكۆ بۆ فێربوونی فارسی زۆر كەڵكم لێی وەرگرت و روشدی خالس كە پارێزەرێكی ناسراوە لە هەولێر. لە بەشی ناوخۆیی دەواسەدا،هەموو ئێواران لە كاتی نان خواردن مشەخۆرانە لەدەرگای ژوورەكانی تری ئەداو ببووە مایەی بێزارببوون و تووڕبوونی هاورێیانی . غەیری ژووری سەڵاحەدین و روشدی نەك لە خۆشەویستی ،تەنیا لەبەئەوە بوو كە شەرمیان بەخۆبوو، ئەگینا كەسی تر دەرگای لێ نەئەكردەوە. زۆر جار ناچاردەبوو دەنگی خۆی بگۆڕێ یاخود ناوی تر بڵێ تاكو دەرگای لێبكەنەوەو لەم بارەوە نوكتەیشی لەسەر ئەگێڕنەوە . من بینیومە زۆر خۆرو بێویژدان بوو لەخواردنی جەماعی وحیسابی بۆ بەرامبەرەكەی نەئەكرد. جەمال لە كۆلێژ بە زاهر بەغسی نەبوو چونكە پەیوەندی بە بەعس ئەو كاتە لای قوتابیانی كورد بەتایبەت قوتابیانی خەڵكی سلێمانی و هەولێر و كەركوك عەیبێكی گەورە بوو هەربۆ قوتابی سلێمانی ئەبووە بێسومعەیی و لەكەی نەنگ و بەگوێرەی عەقلیەتی ئەوكاتە ، بۆ سومعەی قوتابی زانكۆ هەڵوێست بۆناو خەڵك و تەنانەت بۆ كەشخەییش زۆر گرنگ بوو، هەربۆیە زۆربەی هەرە زۆری قوتابیانی ئەم ناوچانەو بەشێكی قوتابیانی پارێزكای دهۆك، كۆڵنەدەرانە سەرەڕای فشاری بەزۆربەعسی كردن،خۆیان بە پاكی هیشتبووەوە ئەو كاتە پێیان ئەوتن مستقل(سەربەخۆ) واتە ناحیزبی چونكە ئیعتیراف بەحیزبی تر نەئەكرا.ئەوسا، كوردایەتی لەبرەو دابوو وكۆمەڵە حەشری ئەكردو ڕممەی لێوە ئەهات . لەبەرئەوەی زۆربەی قوتابی كورد بەشداری مەشقی سەربازی هاوینەی ساڵی 1986 ی نەكرد . كاك جەمالیش لەگەڵ عام چووە شام وخۆی بێسومعە بوو بەشداری بكردایە هەندەی تر بێسومعەو شەرمەزارئەبوو، بۆیە ئەویش وەكو زۆربەی قوتابی كورد لەخوێندن دابڕا. كە دوای دووساڵ بەبریارێكی رژیّم لە دیوان رئاسەوە هەموو قوتابی كورد گەڕێنرانەوە خوێندن . هەرچەند لێبووردن و بریاری گەڕانەوە بۆ هەموو قوتابیانی دابڕاو درابوو بەڵام لە كۆلێژی پەروەردەو كۆلێژی یاسای زانكۆی مووسڵ زۆر سووكایەتی بە قوتابیە گەڕاوەكان ئەكراو بەئاشكرا پێیان ئەوترا موخەڕیب. هەواڵی رَەفتاری توندی ناو كۆلێژی یاسا دەرهەق بەقوتابی یە دابڕاوە گەڕاوەكان وداوای پەیوەندی لێیان بۆجاسوسی ، ببوە قسەوباسی ناوقوتابیان وشوكور بێ بێئاكام بوو . لە قۆناغی چوارەمی كۆلێژی یاسای زانكۆی مووسڵ كە پڕ كرا بوولە بەعسی و قبوڵ خاس ، تەنیا سێ قوتابی لەخوێندن دابڕاو هەبوون كە گەڕانەوە سەر خوێندن ، ئەوانیش جەمال عەبدوڵڵا، روشدی خالس و سەڵاحەدین محەمەد . كەچی زۆر سەیر بوو تەنیا سووكایەتی و تۆپتۆپانێ و بەدواداناردن وتەئخیركاری لەبەرامبەر دووانەكەی تر ئەكرا لەلایەن ئەنجومەنی كۆلێژ بە تایبەتی سعید جێگری ڕاگر كە لەبەردەرەجەی حیزبیەكەی زۆربەی قوتابیانی زانكۆ ئەیانناسی. تەنیا بۆ ئازاردانی دەروونی و گالتەپێكردن وچاوشكاندن و بێ لەبارچاوگرتنی نەزاهەت وقودسیەتی خوێندن ئەم دووانەیان لە تەنیا یەك دەرس هێشتنەوە بۆ دەوری سێیەم. بەڵام مامەڵە لەگەڵ كاك جەماڵ بە جۆرێكی تر ببووە بانێك و دووهەوا بوو. ئەوساڵە ئەبینرا كە كاك جەماڵ چاوحیزانە مجامەلەی قوتابیە عەرەبە بەعسی و عروبیەكانی ئەكرد ونەئەزانرا ئاخۆ چی لەژێر سەرە .هەرئەوەنە ئەزانرا كە موعەززەز موكەڕەم گڤەی ئەهات و كەس پێی نەئەوت بەری چاوت كلی پێوەیە وەكو بەرزەكی بانان بۆی دەرچوو و كۆلێژی تەواو كرد كە ئەمە بۆ كۆلیچژی ناوبراو ولە ڕەوشی ناوبراو بە جیددی جێی پرسیارە.....

دوای راپەرین وسەرەتای نەوەتەكان ئەو جەمالە دوكانە فەرشفرۆشیە كەی مام قادر(ناوەرەسمیەكەی عەبدوڵڵا)ی باوكی لەبازاڕی هەلاجەكانی ئەو كاتەی سلێمانی كردە گەسفرۆشی لەگەڵ جەباری برای. دواتر دەستی لەگەڵ یەكێتی تێكەڵ كردولەلایەن یەكێتیەوە رەوانەی هەولێر كرا و لەگەڵ بەعسیەك كەناوی رەئوف مەخمووری بوو ودوای پەیوەندی بەپەكەكە ببووە سەربەپارتی، پێكەوە یەكێتی دیموكراتی كوردستانیان دامەزراند كە تاقمێكی كارتۆنی بێئەندام بو. ئەم ڕووقایمە، لەهەولێر بۆ چەند مانگێك لەماڵی شوكری هاورێی خوێندنی مایەوە، هەرچەندە باش ئەیزانی كە شوكر زۆر دەستی كورتە. دواتر بە علاقات خۆی زیاتر لە یەكێتی ڕەپێش كرد وبووە بەرپرسی ڕاگەیاندن لە نووسینگەی ئەو كاك عومەر فەتاحە هین ومینەی كە پێویست ناكا باسی ئەحواڵی پاشۆڵی بكرێ. لەدوای رێككەوتنی یەكێتی وپارتی بەئەمری ئەمەریكاوهەوڵدان بۆ یەكگرتنەوەی هەردوو ئیدارەی سلێمانی وهەولێر. ئەوەبوو بەهۆی بێزەلامی ، عومەر فەتاح كرا بە جێگری سەرۆكوەزیران و ئەرك وبرپرسیاری لەنێوان پارتی ویەكێتی دابەشكرا ،بۆ ئەم جەمالە یانسیب دەرچوو وە كرا بە وتەبیّژی حوكومەتی هەرێم .ئەو هەولێری بەتایبەتیش عەنكاوەی زۆر پێخۆش بوو و هەمیشە ئەیوت خەڵكی هەولێر ساویلكەن پیاو ئەتوانێ بە دوو درۆ هەڵیانبخەڵەتێنێ.لەمیانەی ئەم مەنسەبەی زۆر بەڵێنی بەخەڵك ئەداو بەلەخۆبایی بوونەوە ئەیوت با كاك نیًچیر ببینم. هەروەها بەلێنی بە جەباری برای دا كە دوكانی بیرە فرۆشی لە سلێمانی بۆ بكاتەوە.

بەم جۆرە پارووی كەوتە ناو رۆن و سەفەرێكی ئۆكرانیای كرد بۆ زەوقوسەفاوبەكورتی وبەكوردی بۆخوێڕیاتی. لەم میانەدا پارەی بۆ پەیدا بوو وە ناوی لە ڕاگەیاندن ئەهات بۆیە لەسەر مۆدێلی بەرپرسان و مەلابەختیارئاسا،وای لوزوم ئەكرد كە واز لە ژنی یەكەمە بەنامووس و بەوەفایەكەی بێنێ و مۆدیل نوێیەك بكڕێ. ئێستایش كە خانەنشین كراوە ، بەڵام بەڵام بۆ ئەوەی نموونەی بیلادی وا لەكەڵك نەكەوێ، یەكێتی گۆڤارێكی بۆدەرئەكا بەناوی بەڵگە و لەدەزگای زانیاری یەكێتیەوە زانیاری و بەڵگەو هەڵبەت پارەو جاسووسانەی بۆ حازر ئەكرێ، بێجگە لەوەش بەر لەوەی بۆ زماندرێژی بهێنرێتە سەر شاشە هەموو زانیاریەكی بەحیسِاب وكیتاب بۆ ئامادە ئەكرێ.ماوە بڵێم كە بەڵكەیش بەهای جارانی نەماوە چونكە ساختە كردن زۆر ئاسان بووەوزۆر ئاساییە كە لە لایەن پسپۆری ساختەكردنی بەڵكە بەڵگەیەكی ئەمنی بەعس لە سەر هەمان شێوەو شێوازی ئەمن زیرەكانە دروست بكرێ ببێتەجێی باوەڕی خەڵك و ناوەكە بگۆڕێ بۆ نموونە لە فەرەیدوون عەبدولقادرەوە بۆ نەوشیروان مستەفا یان لە فازل میرانیەوە بۆ عەلی باپیر. كاكەومامە بۆ ئەم گەلە خۆشباوەڕە ئەوەندەیان ساختەوچەواشەكاری كردووە قسە راست ودرۆ و حەقیقەت ساختەیان وا تێكەڵ بووە ومەلەف بۆ خەڵك دروست ئەكەن لە كاتێكدا چ مەلەفێك ڕوونترو ئپڕڕیسواییترە لە شێست و شەش و نەوەدو شەش.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە