بۆ ڕاى گشتى و میدیاى ئەهلى و میدیا قەڵەم جاشەكانى پارتى و یەكێتى
Thursday, 24/02/2011, 12:00
دەسەڵات ...... فشار ........ كاركردن
دەسەڵات .... بێدەنگى .........گەندەڵى
دەسەڵات .... پارە ... قەڵەم جاش .... (خۆفڕۆش)
بەیاننامەى گروپى فشار لە چەمچەماڵ
ئێمە وەك گەنجان و لاوانى شارى چەمچەماڵ چیدى بێدەنگ نابین پاڵپشتى و هاونیشتیمانى و هاوسۆزى و خەباتى خۆمان ڕادەگەیەنین بۆ سەرجەم خەڵكى كوردستان و بەتایبەتى شارى سلێمانى پێتان ڕادەگەیەنین ئێمە بەخوێنى خۆمان پاڵپشتیتان دەكەین هەموو هەوڵ و توانایەكى خۆمان ڕادەگەیەنین بۆ هاوكاریتان بە مەبەستى بەرەوپێشبردنى پرۆسەى چاكسازى لە كوردستان ... ئێمە چیدى بێدەنگ نابین سوكایەتى بە چینى ڕۆشنبیربكرێت و هەرجارەو بە پاساوێكى بەعسیانەى خۆتان چەواشەمان بكەن (ئێمە چیدى داوا لە حكومەت ناكەین بۆ دامەزراندن و دۆزینەوەى هەلى كار بۆمان بەڵكو لەم بەروارە 17/2/2011 بەدواوە مژدەیان پێدەدەین و تكایان لێدەكەین دامانبمەزرێنن لە گۆڕستانەكان كە واسیدەى ئێمە بریتیە لە خوێن ڕشتنى خودى خۆمان بۆ دامەزراندن) بۆیە سەرانى پارتى و یەكێتى ئاگاداردەكەینەوە كاتى ئەوە بە سەرچوو كە بە پارەو سامان و ماڵ و موڵك و چاوسوركردنەوە و خوێن ڕشتن و كوشتن گەنجان و لاوانى ئەم شارەفریو بدەن و چەواشەمان بكەن!!! بۆیە ئێستا كاتى ئەوە هاتووە كە منداڵ و لاو و گەنج و پیرى چەمچەماڵ ئامادەبن بۆ خۆپیشاندانە جەماوەریە بەرفراوەنەكەى ڕۆژى هەینى كە كاتژمێر (2:30) ى پاش نیوەڕۆ دەست پێدەكات لە فلكەى چەرمووە بۆ بەردەم قایمقامیەتى چەمچەماڵ ...چیدى چیدى چیدى ناتوانن فریومان بدەن چونكە ئەم جارە خوێنى خۆمان دەبەخشین بۆ چاكسازى و ئازادى و دادوەرى و هاونیشتمانى كوردستان!!! بەشداریكردنى جەماوەرى مایەى ڕێز و زیندویەتیە بۆ سەرجەم شەهیدان و ئەنفالكراوەكان بۆیە تكاتان لێدەكەین هەموو كەسێك ئامادەبێت لەو شوێنە با جارێكى تر دەسەڵاتى بەعسى كوردى (ئەنفالمان) نەكات ئێمە نەوەى فەیسبوك و تویتەرین... كات درەنگى كرد دەسەڵات لە خەو & nbsp;
هەستا ..نا نا نا .... تەواو من دەبێت بۆ هەمیشە بنوم چونكە كاتم بەسەرچوو
(گروپى فشار لە چەمچەماڵ)
پێنج شەممە 24/ 2 /2011
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست