کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خۆکوژیی دوو لاوی کورد لە سەردەشت و کرماشان

Friday, 15/07/2011, 12:00


 ناوەندی هەواڵ: دوو لاوی کورد لە شارەکانی کرماشان و سەردەشت، بە هۆی کێشەی کۆمەڵایەتی کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.
بە پێی زانیاریەکانی رۆژهەڵات تایمز رۆژی دووشەممە، ٢٠ی پووشپەڕ لاوێکی دانیشتووی گەڕەکی هەژارنشینی دەوڵەتابادی شاری کرماشان بە ناوی سەلمان سەیدی کوڕی کتاوعەلی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
لە لایەکی ترەوە بە پێی هەواڵی شارۆنیوز رۆژی ١٩ی پووشپەڕ لاوێکی خەڵکی شاری سەردەشت بە ناوی شۆرش یوسفی کوڕی رەسوڵ، لە گەڕەکی گردەسووری ئەو شارە خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە