کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەسرور بارزانی داوا لە دایک و ژنانی کورد دەکات، کە جاسوسی بە سەر کوڕ و مێردی خۆیانەوە بکەن

Tuesday, 28/05/2013, 12:00








هەواڵیکم لە سەر مەسرور بارزانی کوڕەکەی سەرۆکی هەرێم خویندەوە، کە ئیستا سه‌رۆكی ئاژانسی پاراستن و ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمە. مەسرور قسەیەکی سەیری کردووە، له‌  وتارێكیدا باس له‌ ڕۆڵی ده‌زگاكه‌یان دەکات و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ بڕوا و متمانه‌ی ده‌زگاكه‌یان گه‌یشتۆته‌ ئه‌و ڕاده‌یه‌ی، دایك هه‌بووه‌ زانیاری له‌سه‌ر كوڕه‌كه‌ی خۆی پێداون كه‌ به‌ تیرۆر تاوانبار بووه‌". مه‌سرور بارزانی ڕاشیگه‌یاندوه‌ ئه‌و دایكه‌ متمانه‌ی به‌ ئێمه‌ زیاتر بووه‌ وەک له‌ كوڕه‌كه‌ی.

نازانم لە کوێوە دەست بە وەڵامدانەوەی ئەمەی مەسرور بکەم، ئاخر ئاساییە، لە ناو ئەو هەموو دایکانەدا، دایکێکی نەفامی وا هەڵبکەوێت، ئەوەندە ناپاک بێت  جگەرگۆشەی خۆی تەسلیم بە دڕندەیەکی وەکو ئێوە بکات! ئەمە لە کاتێکدا ئەو مانایە دەگەیەنێت دایکێک لە سەر کوڕی خۆی جاسوسی دەکات و زانیاریتان پێدەدات، بەڵام ئەوەی لە بیر خۆی بردۆتەوە، کە لە بەرامبەرەوە هەزاران دایکی تریش هەن تف و نەعلەت و دۆعای لە ناوچوونتان لێدەکەن.
مەسرور باس لە تیرۆر دەکات، ئەو پێی وا نییە خۆی کە بکوژی سەردەشت عوسمانە، ئەمە کاری تیرۆریستانە نەبووە! مەسرور لاسایی سەددام دەکاتەوە، کە کاتی خۆی لە شەری ئیران و عیراقدا ووتی دایکێک هاتووە پێ ووتووین کوڕەکەی لە بەرەکانی جەنگ رایکردووە.

لێرەدا گرنگ نییە، دایکێک هەبێت، نمونەی ناشرینی بە دایکبوون بدات! بەڵام وەک وتم هەزاران دایک هەن، نمونەی جەوامیریی و قارەمانییان تێدایە، ئەو شیرەی کە داویانە بە منداڵەکانیان، وا گۆش بوون، مانای خۆشەویستیی ژیان و نیشتیمان و دایکیان لێچۆڕیوەتەوە، ئەوەی ئەم دایکانە گۆشی کردبن، مەحاڵە خیانەت لە خاک و لە نیشتمانیان بکەن، چونکە دایە گەورەی هەموومان ئەو خاکەیە، من دڵنیام نە مەسرور، نە مەسعودی باوکی، نە مەلا مەستەفای باپیری لە گۆشی دایکێکی رەسەندا گەورە نەبوون، بۆیە هەر چاویان کردۆتەوە خیانەتیان لە گەل و لە نیشتیمانی خۆیان کردووە، نمونەی زیندوومان حەمایلی ژنی مەلا مستەفا و خوشکی وشیار زێبارییە، ژنێک لە ناو بنەماڵەیەکی خائیندا گۆشکرابێت، هەرگیز ناتوانێت دایکێکی راستەقینە بێت، منداڵیک گۆش بکات، خاک و نیشتیمانی خۆی خۆش بووێت، حەمایل خان ئەگەر لە بار و زروفێکی و ئیستا نەبوایە، زۆر بە لایەوە ئاسایی دەبوو، خەبەر لەسەر مەسعودی کوڕی بدات و تەسلیم بە سەدام و هەر دوژمنێکی تر بکردایە، دیسان دڵنیاشم دایکی مەسروریش هەر هەمان خەسڵەتی هەیە، چونکە نە مێردەکەی، نە ماڵی باوانی، بە ئارەقی ناوچەوان و رەنجی شانی خۆیان پارەیان پەیدانەکردووە و خواردنێکی شەریفمەندانەیان نەکردووە بە قوڕگی منداڵەکانیاندا، تا ژن و کچەکانیان شیری حەڵاڵیان لێ بتکێت و منداڵی نیشتیمانپەروەری پێ گۆش بکەن. دایکێک 9  مانگ کۆرپەیەک لە سکی خۆیا هەڵدەگری و ئەو هەموو بوارە ناتەندوستیی و کوێرەوەرییە دەچێژێت، بە خاتر کورپەکەی لە سکیدا و چەندین ساڵیش دوای لەدایک بوونی تەحەموول دەکات، چۆن دێت منداڵیک دەخاتە بەر دەم گورگێکی سوور، ئەگەر ئەو دایکەی مەسرور باسی دەکات، وەک ژنانی بنەماڵەی بارزانیی بێت، ئەوە من هیچ قسەیەکم نییە.
ئەم قسەیەی مەسرور مەغزایەکی سیاسیی هەیە، دەیەوی لێرەوە پێمان پێ بڵێت: خەڵکی کورد، ئەی ژن و دایکەکان، وەرن جاسوسی بەسەر منداڵ و مێردی خۆتانەوە بکەن و ئێمەی لێ ئاگادار بکەنەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە