هه‌ولێر: ئاسایش هه‌ڵده‌كوتێته سه‌ر ئۆفیسی سه‌ره‌كی گۆڤاری هاوده‌م‌و باره‌گاكه‌یان ده‌پشكنێت
Monday, 02/08/2010, 12:00
شه‌وی (شه‌ممه31/7/2010) له شاری هه‌ولێر، ئاسایش هه‌ڵده‌كوتێته سه‌ر ئۆفیسی سه‌ره‌كی گۆڤاری هاوده‌م و باره‌گاكاكه‌ی ده‌پشكنێی‌و سه‌رنوسه‌ری گۆڤاره‌كه‌ش رای ده‌گه‌ینێت ئه‌مه پێشێلكردنی یاسای رۆژنامه‌گه‌ریه كه پارله‌مان په‌سندیكردوه‌و سه‌رۆكی هه‌رێم واژی له‌سه‌ركردوه.
رێكان سه‌باح، سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری هاوده‌م، به (سبه‌ی) راگه‌یاند: ئاسایشی گه‌ڕه‌كی ئیسكان، هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باره‌گای گۆڤاره‌كه‌مان‌و ده‌ستیان كرد به پشكنینی باره‌گاكه‌و پێیان ده‌وتین، بڕیاری سه‌روی خۆمانمان پێیه به پشكنینی باره‌گاكه، له كاتیكدا به پێی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری نابێت پشكنین بۆ باره‌گای رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان بكرێت به‌بێ بڕیاری دادوه‌ر‌و ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت.
سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری هاوده‌م، پێشی وابو كه هێرشكردنه سه‌ر ئۆفیسی گۆڤاره‌كه‌یان له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه به‌بڕیاری سیاسی ئه‌نجام دراوه‌و پشتبه‌ستو نه‌بوه به یاسا‌و فه‌رمانی دادگا‌و گه‌ڕانه‌وه بۆ یاسای رۆژنامه‌گه‌ریی، به‌و پێیه‌ی له دوا ژماره‌ی گۆڤاره‌كه‌دا چه‌ند راپۆرتێكیان له‌سه‌ر به‌قاچاخبردنی نه‌وت‌و شه‌هیدانی قه‌ڵه‌م (سۆرانی مامه‌حه‌مه‌و سه‌رده‌شت عوسمان) بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و ئه‌مه‌ش بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه باره‌گاكه‌یان له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه بپشكنرێت.
رێكان سه‌باح، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو كه سكاڵا له‌سه‌ر ئاسایش تۆمار ناكه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ئێستادا سه‌رجه‌م ئه‌و سكاڵایانه‌ی له‌سه‌ر ئاسایش تۆماركراون، به كه‌ڵه‌كه بویی له دادگاكان‌دا ماونه‌ته‌وه‌و لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا نه‌كراوه، له‌به‌رئه‌وه به‌بڕیاری سیاسی مامه‌ڵه ده‌كه‌ن‌و به‌رده‌وامیشن له پێشێلكردنی یاسای رۆژنامه‌گه‌ریی كه په‌رله‌مانی كوردستان په‌سه‌ندی كردوه‌و سه‌رۆكی هه‌رێم واژۆی له‌سه‌ری كردوه.
گۆڤاری هاوده‌م، گۆڤارێكی مانگانه‌یه‌و به هه‌ر دو شێوه‌زاری (كرمانجی خوارو، كرمانجی ژورو-لاتینی) بڵاوده‌كرێته‌وه له شاری هه‌ولێر‌و مۆڵه‌تی له سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان هه‌یه‌و 13 ژماره‌ی لێده‌چوه.
(سبه‌ی):
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست