کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سه‌رۆکى پارتى چاره‌سه‌رى: پێنج لایه‌نه‌که‌ ده‌نگى ده‌ره‌وه‌ى خۆیان نابیستن

Tuesday, 19/07/2011, 12:00


ئاژانسه‌کان.چه‌تر سه‌رۆکى پارتى چاره‌سه‌رى دیموکراتى کوردستان ره‌خنه‌ له‌ ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن ده‌گرێت به‌وه‌ى، ئه‌و پێنج لایه‌نه‌ ده‌نگى ده‌ره‌وه‌ى خۆیان نابیستن و چه‌ندین جار بانگ کراون بۆ کۆبونه‌وه‌کانى ئه‌نجومه‌نى به‌ڵێ بۆ دیالۆگ، به‌ڵام هیچیان به‌شداریان نه‌کردووه‌.
دیار غه‌ریب، سه‌رۆکى پارتى چاره‌سه‌رى دیموکراتى کوردستان له‌ چاوپێکه‌وتنێکى رۆژنامه‌ى (چه‌تر)دا ده‌ڵێت: ئێمه‌ ئه‌و پرۆژانه‌ى که‌ له‌ کۆنفرانس و کۆبوونه‌وه‌کانى ئه‌نجومه‌نى به‌ڵێ بۆ دیالۆگ ئاماده‌مان کرد، بۆ هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان و هه‌ردوو پارتى ده‌سه‌ڵاتدار (یه‌کێتى و پارتى) و سێ لایه‌نى ئۆپۆزسیۆنى په‌رله‌مانیش (گۆڕان، یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵ)مان نارد، به‌ڵام ئه‌و پێج لایه‌نه‌ له‌ هیچ دانیشتنێک ئاماده‌ نه‌بوون.
دیار غه‌ریب هۆکارى ئاماده‌نه‌بوونى ئه‌و پێنج لایه‌نه‌شى گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وان ده‌نگى ده‌ره‌وه‌ى خۆیان نابیستن.
له‌ باره‌ى مۆڵه‌ت پێنه‌دانیشیانه‌وه‌ ده‌ڵێت: حکومه‌تی هه‌رێم به‌ گوێره‌ى یاسا له‌گه‌ڵ ئێمه‌ هه‌ڵسوکه‌وتی نه‌کردووه‌، نه‌دانی مۆڵه‌ت به‌ ئێمه‌ کێشه‌ی لاوازی دیموکراتیه‌، حکومه‌تی هه‌رێم له‌ موماره‌سه‌ی دیموکراتیدا لاوازه‌، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی لاوازیه‌که‌ی بشارێته‌وه‌ هه‌میشه‌ تورکیایان وه‌ک هۆکارێک نیشان داوه‌، به‌ڵام له‌مه‌وبه‌دا ئیتر تورکیاش نابێته‌ بیانوو، چونکه‌ بارودۆخی ئه‌مڕۆی کورد له‌ باکوری کوردستان وه‌ک چه‌ند ساڵی پێش ئێستا نییه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە