له كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مرۆدا، به‌رهه‌م سالح پشتیوانی خۆی بۆ تیرۆر دووپاتکرده‌وه!.
Tuesday, 28/06/2011, 12:00
ئه‌مرۆ كاتژمیر ١١ی پیش نیوه‌رۆ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك وه‌زیران له ته‌لاری ئه‌نجومه‌ن كۆبونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی به ژماریه‌ك له به‌ڕیوبه‌ران و ئه‌فسه‌رانی ئاسایشی پارتی و یه‌كێتی كرد!!
سه‌رچاوه‌یه‌ك له كه‌یوانی میرزا ڕه‌فیق پێنجوینیه‌وه كه، خاڵۆزایی ژنه‌كه‌ی مه‌سرۆر بارزانی یه و،تا پۆلی ٥ ی سه‌ره‌تای خویندوه‌و، به هۆی ئه‌و خزمایه‌تیه‌وه كراوه‌ته عه‌میدی ئاسایش و به‌ریوه‌به‌ری بازگه‌كانی هه‌ولێر!
ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندووه، كه به‌رهه‌م ساڵح هه‌موو كۆبونه‌وه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌بووه، كه خۆیان بۆ ئه‌گه‌ری خۆپیشاندان و ئاڵۆزی ئاماده‌بكه‌ن و، له هه‌مانكاتدا هه‌ر ڕۆشنبیرێك و رۆژنامه‌نووس و ئه‌دیبیك سه‌ربه ئۆپۆزیسۆن بوو، هه‌وڵ بده‌ن له بازگه‌كان پرسیار‌و ڵێكۆڵینه‌وه‌و وردوو به جۆرێك مشه‌وه‌شیان بكه‌ن و، گاڵته‌جاریی و قه‌شمه‌ریاتیان پی بكه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی له ماوه‌كانی ڕابردوو به نووسه‌رو ڕۆناكبیر به‌ختیار عه‌لی و له چه‌ند رۆژی ڕابردووش به جێگری نه‌قیبی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی عێراق تان كردووه، ئه‌مانه هه‌نگاوی باشن!
هه‌روه‌ها كه‌یوانی میرزا ڕه‌فیق به ڕیوه‌به‌ره نه‌خوێنده‌واره‌كه‌ی بنه‌ماڵه‌ی میرزاكان ئه‌وه‌ی باسكردووه كه به‌بڕیاری پیشوه‌ختی مه‌سرۆر بارزانی له جێگری نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی عێراقیمان داوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شی باسكردووه كه پاداشتێكی یه‌كسانی پیشكه‌ش به هه‌ردوو به‌رپرسانی ئاسایشی بازگه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی كردووه!
له‌وانه عه‌مید كه‌یوان میرزا ره‌فیق بری ٢٠٠٠٠ هه‌زار دۆلار وه‌ك پاداشت و، عه‌قید نه‌جمه‌دین به‌ڕیوه‌به‌ری ئاسایشی بازگه‌كانی سلێمانی ٢٠٠٠٠ هه‌زار دۆلار، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه نه‌قیب دانا شه‌ل له هۆبه‌ی رامیاری له زاری وه‌ستا حه‌سه‌نه‌وه به‌ڕیوه‌به‌ری ئاسایشی سلێمانی ئه‌وه‌ی باسكردووه، كه پاڤیڵ تاڵه‌بانی و به‌رهه‌م ساڵح هه‌ریه‌كه‌یان به‌ر له ٤ ڕۆژ هاوكاری دۆلاریان به‌خشیوه‌ته عه‌قید نه‌جمه‌دین، پاڤیڵ تاله‌بانی به‌رپرسی ده‌زگای زانیاری سه‌یاره‌یك و ٢٠٠٠٠ هه‌زار دۆلار و به‌رهه‌م ساڵحیش ١٥٠٠٠ هه‌زار دۆلار، له پاداشتی ئه‌وه‌ی له كاتی خۆپیشاندانه‌كانی سلیمانی ی‌دا، ١٣ پاس كۆسته‌ر له خوێندكارانی زانكۆی سلیمانی بۆ چه‌ق چه‌ق و كانی سپیكه ڕفاندبووه‌و، دوای سوكایه‌تی و لێدان و ئه‌نفالكردنیان له پاش ٦ سه‌عات ئازادی كردوون و له‌و ده‌شته چۆڵه به‌ره‌ڵای كردوون!
نه‌قیب دانا ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندووه كه پاڤێڵ تاڵه‌بانی به عه‌قید نه‌جمه‌دینی راگه‌یاندووه، هه‌تا من ماوم تۆ ته‌سلیمی دادگا ناكه‌م!
به‌رهه‌م ساڵح به ته‌واوی هیزی مادیه‌وه بریاری داوه پشتیوانی ئاسایش و به‌ناو دژه تیرۆر بكات، بۆ كپ كردن و ئازاردانی چالاكوانانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و رۆژنامه‌نوسان و ئه‌وانه‌ی ڕۆلیان هه‌بووه له سه‌رای ئازادی!
به‌رهه‌م سالح وتویه‌تی چ یتان پێ ده‌كرێت به‌رامبه‌ر به‌وانه‌ی له خۆپیشاندانه‌كانی مانگی شوبات به‌شداریان كردووه بیكه‌ن..وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به پاڕیزه‌ر كاروان كه‌مال ئه‌نجامتان داوه!
ژماره‌ی ئه‌فسه‌رانی به‌شداربوو له كۆبونه‌وه‌كه ١٥ تاوانباری ئاسایشی پاراستن و زانیاری بوونه!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست