پارێزەرەكەی م.كرێكار داوای یاسایی لەسەر فەیسبوك تۆمار دەكات
Sunday, 21/02/2010, 12:00
ئەمڕۆ شەممەی 20/2/2010 برینیار مێلینگی پارێزەرەكەی م.كرێاكر لە پۆلیس داوای لەسەر ئەو گروپە لە پێگەی "فەیسبوك" تۆمار كردووە كە بانگەشەی پارە كۆكردنەوەیان كردبوو بۆ دەركردنی م.كرێكار لە نەرویج.. ئەو گروپە ناوی خۆیان ناوە "مەلا كرێكار لە ووڵات دەركەن". مێلینگ ئەو گروپە بە پێشێلكردنی ماددەی 140ی یاسای سزا تاوانبار دەكات و، داوای لە پۆلیس كردووە كە پێگەی ئەو گروپە لە فەیسبوك دابخەن.
بە پێی زانیاری پێشتری ئێمە ھەندێك كەسی نەناسراو ھەڕەشەیان لە مێلینگی پارێزەرەكەی م.كرێكار كردووە. لە لایەكی دیكەوە كچەكەی م.كرێكار كە شەوی تەقەكردنەكە فیشەكێك بەر قۆڵی پیاوەكەی كەوتووە، لە نامەیەكدا بۆ ڕۆژنامەی "ڤێ گێ"ی نەرویجی ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە شەوی تەقەكان كاتێك تەلەفۆنی بۆ ژمارە (113)ی پۆلیسی فریاكەوتن كردووە نەیوێراوە بڵێ كە تەقەكە لە ماڵی ئەوان كراوە و، ترسی ئەوەی ھەبووە كە نەیەن بە دەمیانەوە.
بە پێی زانیاری ئێمە ترسی كچەكەی م.كرێكار لەوەبووە كە ھۆیەكانی ڕاگەیاندنی نەرویجی و ھەندێك لە سیاسەتمەدارانی نەرویج بە لێدوانەكانیان بارودۆخی ئاسایشی م.كرێكاریان خستۆتە مەترسییەوە و، خەڵكی ناحەز وا تێگەیشتوون كە م.كرێكار ئامانجێكی كراوە و ئاسانە و ھەركەس بیەوێ زیانی پێبگەیەنێت وون دەبێت.
سەنتەری لێكۆڵینەوەی سیاسی لە نەرویج
20/2/2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست