زه‌مه‌نی نائومێدی
Tuesday, 17/05/2011, 12:00
ڕووداوه‌کانی مێژووی مرۆڤایه‌تی و ئه‌و ڕووداوانه‌ش که ئێستا له جیهاندا ڕوو ده‌ده‌ن ده‌یسه‌لمێنن که دڕنده‌ترین بونه‌وه‌ری سه‌ر ئه‌م زه‌مینه ته‌نها و ته‌نها ئینسانه‌کانن چونکه هێنده‌ی خوێن له‌سه‌ر ده‌ستی ئینسان ڕژاوه و هێنده‌ی مرۆڤه‌کان سروشتیان وێران کردوه و هێنده‌ی سه‌رچاوه‌کانی ژیان له‌سه‌ر ئه‌م زه‌مینه له لایه‌ن مرۆڤه‌وه کوێرکراوه‌ته‌وه سروشت به‌و هه‌مو جه‌به‌روته‌ی خۆیه‌وه ڕه‌نگه هێنده‌ی نه‌کردبێت. بۆیه باشترین چاره‌سه‌ر بۆ کوردستان و هه‌مو سه‌رزه‌مین ڕه‌نگه بڕیاری کۆتایی سروشت بێت (به مانا فیزیاییه‌که‌ی بێت یان مه‌عنه‌ویه‌که‌ی) بۆ ئه‌وه‌ی کۆتاییه‌ک بۆ ئه‌م گاڵته جارییه دابنێت که پێی ده‌وترێت ژیان.
ببورن ئه‌گه‌ر ئه‌م سه‌رنجه ڕه‌شبینانه و فه‌وزه‌وییانه بێت به‌ڵام بێ ئومێدی ئینسانه‌کان له‌م سه‌ر زه‌مینه گه‌شتۆته
ڕاده‌یه‌ک که ڕه‌نگه له‌مه‌ودوا باشترین چاره‌سه‌ر بۆ کێشه‌کانی ژیان وه‌ستان و بێ ده‌نگ بون و وچانێک بێت تاوه‌کو سروشت به‌ده‌ر له بیرکردنه‌وه‌ی ئینسانه‌کان بڕیاری خۆی بدات و ئیتر بۆ هه‌تا هه‌تایه توندوتیژی و خوێن ڕشتن له ده‌ست ئینسانه‌کان بسه‌نێته‌وه.
لێ گه‌ڕێن با سروشت خۆی بڕیاربدات و چاوه‌ڕێ بن.
له دوای هه‌زاران ساڵ له کوشتن و بڕین له‌سه‌ر ده‌ستی مرۆڤه‌کان حه‌قه ئینسان ئه‌وه‌نده‌ی عه‌قڵ هه‌بێت چه‌ند سه‌ده‌یه‌کیش به بێ خوێن و دوور له توند و تیژی پێکه‌وه بژین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست