ڕێگا چاره‌ی ئیمڕاڵی
Sunday, 14/04/2013, 12:00
پێشه‌کی :
کۆماری تورکیا له سه‌ره‌تای دامه‌زرانییه‌وه(1923 ی زایینی) هه‌تا ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی که ئه‌م نووسراوه‌یه‌ی تێدا ده‌نووسرێت، بیست و نۆ(29) ته‌ڤگه‌ڕی ئازادیخوازانه‌ی کورد ـ ی له باکووری کوردستان دا تێکشکاندوه. له ئاکامی هێرشی تورک بو سه‌ر شار و گوند و ئاواییه‌کانی باکووری کوردستان و قه‌ڵاچۆکردنی سه‌رهه‌ڵدانه‌کانی کوردان، ده‌یان هه‌زار کورد شه‌هید کراون. ده‌یان هه‌زار کورد له ترسی تێداچوونی که‌ڕامه‌ت، هانایان بردۆته به‌ر وڵاتانی ئه‌و دیوی سنوور و له تاراوگه دا سه‌ریان ناوه‌ته‌وه. به هۆی زه‌خت و گوشاری له ڕاده به‌ده‌ری ده‌زگای میت، ژاندارم، پۆلیس، ئه‌رته‌ش و به‌کرێگیراوانی یانیگری به‌دفه‌ڕ، گه‌لی کورد له باکووری وڵات‌دا ماڵاواییه‌کی کاتی ده‌گه‌ڵ زمانی زگماکی خۆی کردووه و به زمانی داگیرکه‌ر خوێندوویه‌تی، نوێژی کردووه، گۆرانی گوتوه، کتێبی ڕۆمانی نووسیوه، شیعری گوتووه و له به‌ندیخانه‌کاندا له‌ژێر ئه‌شکه‌نجه‌ی زیندانهوانهکانی دا به زمانی تورکی هاواری کردووه و له‌وانه‌یه له ئاخر هه‌ناسه‌کانی دوایینی دا به زمانی کوردی بانگ و هاوارێکی له دایکی کردبێت.
فه‌لسه‌فه‌ی له‌دایکبوونی ته‌ڤگه‌ڕ و سه‌رهه‌ڵدانه‌کانی کورد له باکووری کوردستاندا هه‌ر ئه‌وه‌نده ڕوون و ڕاشکاوه و هه‌ر ئه‌وقاس بۆ گوێ گرتن و چاره‌سه‌رکردن ساز و سازگاره، که هیچ خه‌رج و باجێکی شه‌ڕ و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و کوشت و کوشتارێكی پێویست نییه. فه‌لسه‌فه‌ی ڕابوونی گه‌لی کورد، ته‌نیا و ته‌نیا لادان و لابردنی تۆڕی لێک حاڵی نه‌بوونه. بۆ حاڵی کردنی حاکمییه‌تی تورک، جارانی جار کورد ئاماژه‌ی به تاریخ کردووه که له سازدان و پێکه‌وه‌نانی ماڵی تورکیا دا، گه‌لی کورد شان به شانی ئاتاتورک، به‌ردی بناغه‌ی تورکیایان دامه‌زراندووه، به‌ڵام له یه‌که‌مین گزنگدانی به‌هاری ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی تورکیا دا، به فه‌رمانی ئاتاتورک، ڕێبه‌ر و پیر و شێخ و پیاوچاکه‌کانی کورد ملیان به داری تۆڵه دا کراوه و گیانی پاکیان لێ ئه‌ستێندراوه.
به‌ڵام، مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی باکووری کوردستان، پشت ئه‌ستوور به هه‌قانییه‌تی مێژویی کورد، هه‌روه‌ها پشت به‌ستوو به شێوه‌کاری نوێی سه‌رهه‌ڵدان، له به‌رامبه‌ر سیسته‌می ئینکار و کوشتاری هێزی ناتۆ دا، سیسته‌مێکی ئه‌قڵانیی شاخ و شاری دامه‌زراندووه که له هه‌مبه‌ر هه‌موو فه‌رته‌نه و فرتوفێل و پیلان و پلانی بورژیوازییهتی سه‌رده‌مدا به‌رگه بگرێت و خۆی بۆ سه‌رکه‌وتن ئاماده بکات.
فه‌لسه‌فه‌ی نوێی ته‌ڤگه‌ڕی شار و شاخ له باکوور کوردستان، له هه‌مان کات دا که به شیوه‌یه‌کی لوکاڵی و هه‌رێـمی ده‌گه‌ڵ حاکمییه‌تی تورک ده‌رگیر بووه، به‌ڵام له ویست و خواست و مانۆڤڕی بورژوازیی جیهانی و کاسبکاری و گردهوهکۆشیی بورژوازیی تورک له تورکیا دا بێخهبهر نه‌بووه. له هه‌مان کات دا که له شاخ شه‌ڕی کردووه، له شاره‌کانیش دا نه‌زم و زاکوونی شارستانییه‌تی به‌ڕیوه بردووه؛ به کورتی له شاخ حاکم بووه و له شاره‌کانیش دا حکومه‌تی کردووه.
سیته‌مێکی که هه‌نووکه له شاره‌کان و له چیاکانی باکووری کوردستان ده‌گه‌ڵ ڕژێمی توکیا خه‌ریکی وتووێژه و، له نێوان ئه‌نکه‌ره و ئیمرالی دا هامووشۆی چاره‌سازی هه‌یه، به‌ند و گرێدراوه به ویستی کورد و خواستی بورژوازییهتی تورک. ویستی هه‌نووکه‌یی کورد له باکوری کوردستان خودموختاری، یان جیابوونه‌وه‌و دامه‌زراندنی پێگه‌ی حکومه‌تێکی ده‌وڵه‌ت ـ نه‌ته‌وه‌یی نییه، به‌ڵکه گه‌ڵاڵه‌یه‌کی چاره‌سازی هه‌تا هه‌تایی له باخه‌ڵ دایه، که ئه‌و پلاتفۆرمه هه‌ر نه‌ک بۆ گه‌لی کورد له تورکیا دا به‌ڵكه بو هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی نیشته‌جێی مێزۆپۆتامیا و سه‌رجه‌م گه‌ل و نه‌ته‌وه و ئایین و ئایین‌زاکانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست ڕیگا چاره‌ی نه‌جاته. ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه کۆنفیداتیڤێکی دێموکراتیکه، که بورژیوازییهتی تورکیاش به دوور له چاوی پان تورکیزم و فاشیزمی که‌لله‌وشکی له‌مێژینه‌ی تورکیا، خوازیار و داواکاریه‌تی. شایانی باسه بورژوازییهتی تورکیا له‌و کاته‌وه به‌م ئاکام و قه‌ناعه‌ته گه‌یشتووه، که له [گه‌مه‌ی مه‌زنی جیهانی]ی سه‌رده‌م دا نه‌خشه‌ی سیاسی ـ ئابووریی به‌شێک له ئاسیای نێووهڕاست و ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست به‌ره‌و ئاڵوگۆڕ چووه و هه‌ر هه‌نووکه‌ش له باکووری ئه‌فریقا و له ئاسیا دا هه‌ل و کایه‌ی گۆڕان و ده‌ست تێوه‌ردان له ئارا دایه.
گه‌مه‌ی مه‌زنی جیهانی
له باری مێژووییه‌وه، ئه‌مریکا له درێژه‌ی دوو شه‌ڕی مه‌زنی جیهانی و دواییش هه‌تا سه‌رده‌می ئێمه، وه‌ک هێزێکی سه‌رکه‌وتووی سه‌رده‌م، به دیدێكی ژیۆپۆله‌تیکی ئهمپریالیستییهوه خۆی کێشاوه‌ته ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست و به‌شێکی هه‌ره مه‌زنی ئاسیای داگرتووه. له ده‌می نه‌بوونی جار به‌جاری ئه‌مریکا له مه‌ڵبه‌ند دا، ئینگلیس شوێن پێی ئه‌مریکای زیندوو ڕاگرتووه و به‌م ته‌رتیبه و هه‌تا ئێستا شوێنه‌واری ئه‌و سیاسه‌ته کوێر نه‌بۆته‌وه.
کۆتایی هاتنی شه‌ڕی سارد و لێک بڵاوبوونی سۆڤییه‌ت(1991)، چه‌ند کۆماری سه‌ربه‌خۆ له ناو خاکی سۆڤیه‌تی ڕوخاو دا هاتنه ناو نهخشیی سیاسیی جیهانی و ئاڵوگۆڕێکی فره تایبه‌تییان له ژیۆپۆله‌تیکی ناوچه‌که دا پێک هانی. له ئاکامی ئه‌م ڕووداوه مه‌زنه مێژووییه دا، زلهێزه‌کانی به‌رژه‌وه‌ندپه‌رست که‌وتنه گه‌مه‌یه‌کی نوێی ئه‌م سه‌رده‌مه، که ئه‌م تایبه‌تمه‌ندی و ئه‌و ئاڵوگۆڕانه وه‌ک ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌کیی ئه‌م نووسراوه‌ن و جێگای سه‌رنجن.
میژوولکهیهکی کورتی گه‌مه‌ی مه‌زنی جیهانی
گه‌مه‌ی مه‌زن ناسنامه‌ی کێبه‌رکێ و سهرهسوونه و شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ــ نیزامیی دوو زلهێزی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م، واته روسیه‌ی قه‌یسه‌ری و بریتانیای مه‌زن(ئینگلیس) بوو، که به مه‌به‌ستی داگرتن و ژێرچۆک خستنی وڵاتانی ئاسیای نێوه‌ڕاست له ئارا دابوو. به ماوه‌ی ده‌یان ساڵ ئه‌م مشت‌ومڕ و بده و بستێنه له نێوان دوو پاڵه‌وانی ناوبراو دا درێژه‌ی هه‌بوو که شۆڕشی مه‌زنی ئۆکتۆبه‌ری لێنینی(ئۆکتۆبه‌ری 1917) کۆتایی به‌م شه‌ڕه هێنا. شایانی ئاماژه‌یه که گه‌مه‌ی مه‌زنی سه‌ده‌ی ئێمه‌یش بناغه و بنگهههکهی ڕێک و ڕاست بۆ داگرتن و تاڵان‌کردنی په‌تڕۆلی وڵاتانی ئاسیای نێوه‌ڕاست و ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست و بازاڕی فرۆشی ئه‌و وڵاتانه‌یه، به‌ڵام پاڵه‌وانانی گه‌مه‌ی مه‌زنی ئه‌م سه‌رده‌مه، سه‌رجه‌م زلهێزه‌کانی جیهانی ده‌گرێته‌وه و له په‌نا و په‌راوێزیش دا وڵاتانی که‌م هێزی تریش به‌شداری ئه‌م گه‌مه‌یه‌ن. گه‌مه‌ی مه‌زنی ئه‌م سه‌رده‌مه له درێژه‌ی 24 سهعاتانی سه‌ده‌ی بیست و یه‌که‌مه‌وه ده‌ستی پێکردووه و به پێی ڕیشهداربوونییهوه ، ده‌بێ چاوه‌ڕانی ده‌یان و سه‌دان کاره‌ساتی چه‌شنی ئه‌فغانستان، عێراق، سورییه و وڵاتانی باکوری ئه‌فریقا ببین. شه‌ڕی گه‌مه‌ی مه‌زن بۆ مانه‌وه و ژیانه‌وه له ئارا دایه و یهکایهکی وڵاتانی سه‌ر ئه‌م جیهانه له‌م شه‌ڕه دا به‌شدارن. به کورتی، زلێهزهکان بۆ تاڵان پلان داده‌ڕێژن و وڵاتانی بچووکیش به پیلانی زلهێزه‌کان پلانه‌که به‌ڕێوه ده‌به‌ن. سێ وڵاتی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست، واته ئێڕان ، تورکیا و ئیسڕائیل له چه‌ق و ناوه‌ندی پیلانه‌که دا ده‌ور و نه‌خش و جێگایه‌کی فره تایبه‌تییان پێدراوه.
فهدهراسیۆنی روسییه و هه‌ڵوێستی نوێ
دوای لێک بڵاوبوونی سه‌رزه‌مینی فرت و فره‌وانی ژێر حاکمییه‌تی سۆڤییه‌ت، چه‌ند به‌شێک له نیشتمانی سۆڤیه‌تی کۆن خۆیان ڕێکخست و وه‌ک فهرداسیۆنێک که‌وتنه سه‌رپێ. فهدهراسیۆنی ناوبراو هه‌ر له ده‌سپێکه‌وه به وردی بۆ سازمانکاری و نه‌وژه‌ن کردنه‌وه‌ی سه‌رخان و ژێڕخانی سیاسی ـ ئابووری ــ ئه‌وله‌کاریی نه‌ته‌وه‌یی له سه‌ر بناغه‌ی سهوداگهرییهکی بێ به‌زه‌ییانه دامه‌زرا. روسییه‌ی نوێ له پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی به‌رزی نیشتمانی و ئه‌منییه‌تی نه‌ته‌وه‌یی، وه‌ک مهیداندارێکی تیندار و تووڕه و، قیندارتر له جاران، بۆ ڕاگرتنی هه‌یمه‌نه (هه‌ژه‌موونی)ی ڕووس و بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی له هه‌رێم و جیهاندا که‌وته هه‌وڵ و تێکۆشان .
چین، وه‌ک چوکڵه‌ی سێیه‌می گه‌مه‌ی سه‌رده‌م
مه‌زنترین تاکتیکی روسییه دژ به هه‌یمه‌نه‌ی ئه‌مریکا له ئاسیا، به تایبه‌ت بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی په‌لوپۆهاویشتنی ناتۆ له ناوچه‌که‌دا، له (چین)ی کمونیست نزیک که‌وته‌وه. نزیکایه‌تیی روسیه له چێن، هه‌وڵێکی تاکتیکییه و له باری ستراتیژیکیهوه ئه‌وه‌نده‌ی که دژ به به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌مریکا هه‌لوێستی نیگه‌تیڤی هه‌یه، ئه‌وه‌نده‌ش دژ به بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئابووریی چین ڕاوه‌ستاوه و ڕاده‌وه‌ستێت.
چین له ڕۆژگارانی کۆنه‌وه هه‌تا ئه‌مڕۆ، به هۆکارگه‌لی وه‌ک ژیۆستراتیژی ـ ژیۆئیکۆنۆمیک و ژیۆپۆله‌تیک و گه‌لێك فاکتری دیکه، چاوی ته‌ماح و قووت دانی ئاسیای نێوه‌ڕاستی له مێشک دا ڕاگرتووه و یهکدهم له بیری نه‌کردووه. هه‌ڵوه‌شانی سۆڤییه‌ت و شاخ به شاخ بوونی ڕوسییه دژ به ئه‌مریکا، هه‌لێکی سازگار و ده‌رفه‌تێكی شیاوی به چین به‌خشیوه که له سێ کوچکه‌ی گه‌مه‌ی سه‌رده‌مدا جێ بگرێت و ببیته چوکڵه‌ی سێیه‌م.
ده‌وری تورکیا له گێژاوی گه‌مه‌ی سه‌رده‌مدا
ئاڵوگۆڕی ژیۆپۆله‌تیکی دوای ڕووخانی سۆڤییه‌ت، ده‌رگای باغی به‌هه‌شتی به ڕوووی بورژوازیی تورک دا کرده‌وه. کۆماره تورک نشینه‌کانی سۆڤیه‌تی کۆن به هۆی خزمایه‌تیی قه‌دیمه‌ی سه‌رده‌می عوسمانییه‌کان و هه‌ستی تورکایه‌تی، وه‌ک بازاڕی فرۆشی شتومه‌کی تورکیایان لێهات و له باری ئابورییه‌وه، به‌شێک له بورژوازیی تورکییه هه‌تا ئه‌و په‌ڕی چاوه‌ڕوانی بوژانه‌وه. له‌م بواره دا چینی کمونیست له دوو شت ده‌ترسێت، یه‌که‌م ترسی سهربزێوهیی تورکانی ناو وڵاتی چێن و دووه‌م پێشوه‌چوونی تورکیا و داگیرکردنی بازاڕی فرۆشی ئاسیای نێوه‌ڕاسته، به‌ڵام ئه‌مریکا له به‌رنامه‌ی ئاسیایی ـ ئه‌فریقایی خۆیدا هه‌نده نه‌خش و ده‌ورێکی سه‌رکیی داوه‌ته ده‌ستی تورکیا و به شێوه‌ی کۆنتڕۆڵ له ڕێگای دووره‌وه ده‌ور و نه‌خشێ پێده‌گێڕێت؛ بۆ وێنه: یاریکاریی درویینی تورکیا له بزووتنه‌وه‌ی حماس و دژایه‌تیی شانۆکارانه‌ی تورکیایه دژ به ئیسرائیل، که هه‌ر دووکیان بۆ ڕاکێشانی باوهڕماندانی ئایینزای سوننه‌ن له ئاسیا و ئه‌فریقا و هه‌میسان بۆ قووڵ کردنه‌وه‌ی قه‌ڵشی دوژمنکارانه‌ی نێوان شیعه و سوننه‌ی ئاسیا و ئه‌فریقا.
ئه‌ستوور بوونه‌وه‌ی پله و پایه‌ی تورکیا له نێو جیهانی عه‌ره‌ب و ئیسلام ، خێر و به‌ره‌که‌ته‌که‌ی ڕژاوه‌ته ناو کۆنتۆی ئه‌مریکا و ئیسڕائیل و، که‌مێکیشی به بورژوازیی تورکیا بڕاوه و ده‌بڕێت. هه‌وڵی ئه‌مریکا بۆ ئه‌وه‌یکه تورکیا بکه‌وێته ناو ڕۆژه‌ڤی جیهانی و دیموکراسییه‌ته‌که‌ی ببێته وێنا و نموونه بۆ لاساکاریی وڵاتانی شڵه‌ژاوی باکوری ئه‌فریقا، زۆر به فیڕۆ نه‌چووه. ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا له زۆر بۆنه و ڕێوڕوهسمێک دا ناوی هه‌یه و نه‌خشی حاجی و بهڕیوانیکهر و مهسڵهتکهری پێ سپێراوه. له سای شانۆگه‌ریی توکیا و له سایه‌ی کۆنتڕۆل له ڕێگای دووره‌وه‌ی ئه‌مریکا دا بورژوازیی تورکیا که‌وتۆته سه‌ر پێ و بۆ چاره‌سه‌ر کردنی گرفته‌کانی ناوخۆ و لابردنی ئاسته‌نگه‌کانی سه‌ر ڕێگای بوون به ئه‌ندام له یه‌کێتیی ئه‌وروپی دا، ملی ناوته ناو پڕۆژه‌یه‌ک که ئه‌گه‌ر ده‌گه‌ڵ قانوونی بنه‌ڕه‌تیی تورکیا هه‌ڵی سه‌نگێنین، کوجا مه‌رحه‌بای پێویسته، به‌ڵام ته‌نیا ڕیگایه‌ک که له به‌ر ده‌م سه‌رمایه‌داریی تورک دا ماوه‌ته‌وه، ئه‌و ڕیگا چاره‌یه که ماڵی له دورگه‌ی ئیمڕالییه .
بورژوازیی تورک
له سه‌ره‌تای دامه‌زرانی کۆماری تورکیا و ده‌سه‌ڵاتی پاوانکراوی ئاتاترک و حیزبی کۆماریی تورکیا، سیاسه‌تی ئابووری که‌وتۆته ده‌ست هیزی نیزامیی تورک و هه‌تا ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش هه‌ر له ده‌ست ئه‌و دایه.
سیسته‌می نیزامیی تورکیا خاوه‌نی مه‌زنترینی کۆنسهرنی ئابوورییه له تورکیادا، که ئه‌و کۆنسهرنه له30 تراستی ده‌وله‌مه‌ند پێک هاتووه. سه‌رجه‌م تراستهکان له به‌شی ته‌کنۆلۆژیا دا به‌رهه‌مهێنه‌ری ده‌یان چه‌شنه که‌لوپه‌لی پیشه‌سازین. له بازه‌رگانی و هه‌نارده‌ی که‌لوپه‌ل بۆ ده‌روه‌ی وڵاتیش دا شاده‌ماری ئابووریی وڵاتیان له ناو په‌نجه دایه.
کۆنسهرنی ئه‌فسه‌رانی پایه به‌رزی تورکیا که به (ئۆیاک Oyak) به‌نێوبانگه، له تورکیا دا ته‌وه‌ره‌ی به‌توانای ته‌کنۆلۆژیای له ده‌ست دایه. پیشه‌سازیی ماشێن(ئوتومبیل و هه‌مه چه‌شنه‌ی ماشێنی دایک[کارساز])، پیشه‌سازیی خوارده‌مه‌نی(له به‌رهه‌مهێنانی که‌لوپه‌لی هه‌مه چه‌شنه‌ی خوارده‌مه‌نی و خواردنه‌وه ڕا بیگره هه‌تا ده‌گاته که‌ره‌سه‌ی سازکردنیان)، پیشه‌سازیی نه‌وت و په‌ترۆشیمی، پیشه‌سازیی چیمه‌نتۆ و که‌لوپه‌لی خانووسازکردن، که‌رتی توریزم، ده‌یان شه‌ریکه‌ی مه‌زنی ته‌کنۆلۆژیک بۆ سازکردنی ئامێری پزشکی و موهه‌ندیسی مۆده‌رن، به‌ناوبانگترینی بانک و شه‌ریکه‌ی بیمه وئاژانسی کرین و فرۆشتن له تورکیا و له ده‌ره‌وه، زه‌نجیره‌ی سوپهرمارکهت و پیشانگه ده‌وله‌مه‌نده‌کان له مه‌ترۆپۆله‌کان دا و گه‌لێک شتی تریش له ئۆیاک دا جێگیرن که ئه‌م سیسته‌مه ده‌وڵه‌مه‌نده زیاتر له سی هه‌زار کرێکار تێیاندا خه‌ریکی ئیش و کارن. ده‌سمایه‌ی کۆنسهرنی ناوبراو له‌و بڕه پاره و پوڵه پێکهاتووه که له(10%) مه‌عاشی مانگانه‌ی خانه‌نشین کراوه‌کانی ئه‌رته‌ش پاشه‌که‌وت کراوه و ده‌کرێت.
ئه‌وه‌یکه جێی ئاماژه‌یه ئه‌مه‌یه که (ئۆیاک)ی سازمانی نیزامی تورکیا، خاوه‌نی ده‌یان ملیارد دۆڵار سه‌رمایه‌ی بانکییه و له ساڵدا80% قازانجی ساتوسه‌وداکانی ده‌که‌وێته سه‌ر ئه‌و سه‌رمایه ئه‌فسانه‌ییه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه، قه‌ت فلووسێک باج وسه‌رانه به ده‌وڵه‌ت نادات. ئه‌مه له حاڵێکدایه که کۆگا ئابورییه‌کانی هاوچه‌شنی(ئۆیاک)، چونکه به‌شی تایبه‌تین و خه‌ڵکی، ناچارن زیاترین مالیات و سه‌رانه بده‌ن و به‌ره‌و تێداچوون ده‌چنن.
بورژوازی تورک و قۆناخی سه‌رده‌م
هه‌تا سه‌رده‌مێک بوو، ناوی کورد بۆ بورژوازیی تورک چه‌شنی ژه‌قنه‌مووت و مه‌رگه‌مووش مه‌ترسیدار و کوشنده بوو. به‌ڵام له قوناخی سه‌رده‌مدا ڕووداوی چاوه‌ڕان نه‌کراوی وه‌ک ڕووخانی ڕژێمی شای ئێران و له دایکبوونی کۆماری ئیسلامی و بڵاوبوونه‌وه‌ی حیزبوڵا له جیهان ، شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان ئێران و عێراق، ڕووخانی سه‌دام حسێن و سازبوونی مۆدێلی حوکمڕانیی کورد له باشوووری وڵات، ڕوانگه‌ی بورژوازییهتی سه‌وداگه‌ری تورکی ناچار کرد بکه‌وێته خۆ و که‌مێک سهردمییانه هه‌ڵسوکه‌وت بکات؛ تێگه‌یشت ده‌بێ ژیرانه سه‌یری نرخ و بایه‌خی ئه‌و ده‌سکه‌وتانه بکات که ڕووداوی چاوه‌ڕان نه‌کراوی سه‌رده‌م که‌وتۆته به‌ر ده‌می. له لایه‌که‌وه بازاڕی فرۆشی عێراق و کوردستان که له هه‌نارده‌ی 100ملیارد دوڵاری ساڵانه‌ی دا، بڕی 80%ی ته‌نیا له کوردستانه‌وه بۆی دابین ده‌بێت. هه‌روه‌ها دوا به دوای هه‌ستانی خه‌ڵک و ڕوخانی حکومه‌ته‌کانی باکووری ئه‌فریقا، ده‌ریایه‌کی به‌رینی به‌رژه‌وه‌ندی له به‌ر ده‌م خۆی دا بینی و ڕیگای حه‌سانه‌وه‌ی مێژوویی هه‌ست پێ‌کرد. ئه‌مه له حاڵێکدایه که به‌شی هه‌ره مه‌زنی بازاڕی فرۆشی وڵاتانی ئاسیای نێوه‌ڕاست و که‌نداویش له ده‌ست ئێران هاتنه ده‌ر و که‌وتنه ناو باوه‌شی ئه‌وه‌وه. به کورتی له کۆبه‌ندییه‌کی ئابووری دا بۆی ده‌رکه‌وت که ئه‌گه‌ر مه‌ردی مه‌یدان بێت و ده‌ست له سه‌ره‌ڕۆیی هه‌ڵبگرێت، به دوور نییه له داهاتوویه‌کی نه هه‌نده دوور دا ببێته یه‌کێک له مه‌زنترین پیته (قگب)ی ئابووریی جیهان. هه‌میسان ئه‌مه‌شی بۆ ده‌رکه‌وت که که‌ژاوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی له هه‌ر سه‌رزه‌مینێكی ئه‌م جیهانه‌دا له‌نگه‌ری سه‌رکه‌وتن بگرێته به‌ر، هه‌یمه‌نه‌ی سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی نیزامی و ناوبانگهکهیشی میداڵیای سه‌رکه‌وتنی له سنگ ده‌درێت.
بورژوازییهتی تورکیا له سای ئه‌م لێکدانه‌وه و نرخاندنانه دا، که‌ژاوه‌ی ساتوسه‌ودا و سیاسه‌تی ئابوریی خۆی شه‌ش ئه‌سپه به‌ره‌و پێش هان داوه و پێ به پێی ئه‌م سیاسه‌ته‌ش، هێورکردنه‌وه‌ی ناو ماڵی خۆی وه‌ک گارانتی و پشتیوانی مێژوویی، به ئه‌رکی سه‌ره‌کی خۆی زانیوه، چوونکه باش ده‌زانێ ئاو و کاره‌با و پڕۆژه‌ی گاپ له کوردستانی باکوور دا چوار چه‌رخی که‌ژاوه و گالسکهی سیاسه‌تی ئابوورییه‌که‌یه‌تی و به بێ ئارام کردنه‌وه‌ی ی و ئه‌هوه‌نی و برایه‌تیی گه‌ڵانی ناو خاکی تورکیا، که‌ژاوه‌که‌ی له ناو قوڕ و قاڵ دا ده‌چه‌قێت .
ئه‌وه‌یکه بۆ کورد جێگای سهربڵیندییه، هه‌ر ئه‌و فه‌لسه‌فه هێژا و به‌نرخه‌یه که له به‌رامبه‌ر سیسته‌می ئینکار و توناکردنی تورک دا، سیسته‌مێکی خۆپاراستن و سه‌رکه‌وتنی له شار و شاخ دا
زیندوو ڕاگرتووه. سیسته‌می نێو ماڵی کورد پلاتفۆرمێکی کردۆته ئاڵای بانی سه‌ری کورد، که ئه‌و ئاڵایه ده‌توانێ به سه‌ر هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست دا بشه‌کێته‌وه و مرۆڤ له به‌ندی شه‌وه‌زه‌نگ ڕزگار بکات؛ پلاتفۆرمی کونفیدارتیڤی دێموکراتیک نه‌ک ته‌نێ بۆ کورد، به‌ڵکه بورژوازییهتی تورکیش به دوور له چاوی پان تورکیزم و فاشیزمی له‌مێژینه‌ی تورکیا، خوازیار و داواکاریه‌تی. زۆر به دوور نییه بورژوازییهتی تورکیا ڕه‌مزی سه‌رکه‌وتنی پڕۆژه‌ی جیهانیی خۆی له‌و پلاتفۆرمه دا بینیبێت که ته‌نانه‌ت موشه‌کی پاتریوت ـ یش ده‌گه‌ڵی زۆر نامۆ نییه.
مووشه‌کی پاتریۆت ئه‌گه‌ر به مه‌به‌ستی ڕاگرتنی نه‌زمی نوێی جیهانی و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی و ڕاگرتنی هه‌یمه‌نه‌ی ڕۆژئاوا له سه‌ربانی بورژوازیی تورکیا دامه‌زرابێت، بێ‌شک ڕووی شه‌ڕی به‌ره‌و ئه‌و شوێنه ڕاگیراوه که مه‌کۆی ئاژاوه‌یه و، مووی کونه لووتی بورژوازییهته.
لێکدانه‌وه‌ی ژیربێژانه‌ی به دوور له ئیحساس ئه‌مه ده‌گه‌یه‌نێت که کورد له باکووری کوردستاندا له قۆناخی سه‌رکه‌وتن دایه. ماک و مایه و ده‌سمایه‌ی ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌ش له ژێر تیشکی نیگای تیژی ئه‌نجومه‌نێک دا تێپه‌ڕ ده‌بێ که ژیرانه و بوێرانه سه‌یری ئهتموسفهری سیاسی ـ نیزامی ـ ئابووریی جیهان ده‌که‌ن. سه‌رکه‌وتنه‌که‌ش ئه‌و حاکمییه‌ته واژۆی ده‌کات له درێژه‌ی 90 ساڵ ته‌مه‌نیدا هه‌تا ئه‌مڕۆ، به‌رده‌وام ئینکاری میلله‌تی کوردی کردووه. به‌ڵام هه‌ر ئه‌و حاکمییه‌ته‌ی که به‌رده‌وام ئینکاری بوونی کورد له میزۆپۆتامیا ده‌کات، هه‌ر ئه‌و بورژوازییهتهیه که له جیهانی سهدهمدا جێگای خۆی هه‌ست پێكردووه و ئاره‌زوومه‌ندانه به‌ره‌و ئامانج ده‌چێت. حاکمییه‌تی حاکم به سه‌ر تورکیا دا، ئه‌گه‌ر یه‌که و ئه‌گه‌ر چوار، ته‌نیا یه‌ک ڕێگای له‌به‌ره؛ یان ئه‌هوه‌نی و هێوریی و به‌ره‌و پێشچوونێکی که بورژوازیی جیهانی نیازمهندێتی، یان پێکوته و لنگهفرتهی له سه‌رجێگا مانه‌وه؛ که ئه‌مه‌ش بۆ جه‌رگ و هه‌ناوی بورژوازییهتی تورک ژه‌هرێکی کوشنده‌یه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست