رونكردنەوەیەك لەنوسینگەی سکرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستانەوە بۆسایتی کوردستان پۆست
Saturday, 10/09/2011, 12:00
سایتەکەتان هەواڵێکی لەسەر زاری پەیامنێری سلێمانی بڵاو کردۆتەوە لەژێر ناونیشانی" محمدی حاجی محمود کۆبونەوەیەکی نهێنی لەگەڵ ئیتلاعات ئەنجامداوە ، بۆیە ئێمە لەنوسینگەی سکرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان بە ئێوەو خوێنەرانی سایتەکەتان رادەگەیەنین سەراپای ئەو هەواڵَەبە هەواڵێكی هەڵبەستراو دەزانین و هیچ بنهمایهكى نییهو دوورهلهڕاستییهوه
، لەبەرئەوەی ئەوبەروارەی کەئەم پەیامنێرە باسی دەکات بەرێزیان لەشوێنی حەوانەوەی تایبەتی خۆیان بوە لەشاری سلێمانی نەک وەک ئەم پەیامنێرە دەڵێت لە گوندی گوڵەخانە . بۆیە هەرلێرەوە بەسایتی کوردستان پۆست دەڵێن ناوزراندنی نابەجێ رووخساری سایتەکەتانی پێ لەکەدار دەبێت
لەگەڵ رێزماندا
نوسینگەی سکرتێری گشتی
حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان
٩/٩/٢٠١١
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست