دكتوراكەى (چنار سەعد) لەژێر ڕۆشنایى گەمژەیى (رەشاد میران)دا محمد خوشناوى توڕەكرد
Tuesday, 03/02/2009, 12:00
ڕوژى شەممەى رابردوو لە هۆڵى زانكۆى سەلاحەددین تاوتوێكردنى دكتۆرایەكەى چنار سەعد عبداللەى وەزیرە گەمژەكەى حكوومەتى هەرێم لە ژێر ناونیشانى (ڕوڵ و كاریگەرى سیستمى پەروەردە لەسەر ڕەهەندى كۆمەڵگەى كوردیدا)كە بەسەرپەرشتى ڕەشاد میرانى ماستاوچى بەڕێوەچوو بوو بە داخەوە من ئامادەى نەبووم بەڵام مامۆستا موراد بۆى گێرامەوە ووتى هەر چەندە جگە لە برایەكى چنار سەعد هیچ كامێك لە ئەندامانى ماڵەوەیان ئامادە نەبوون وە هەروەها ووتى هەر لەسەرەتاى دانیشتنەكەدا ڕەشاد میرانى ماستاوچى ووتى: چنار خان قوتابى من بووە لە كاتى وەرگرتنى بكالوریوس و ماجستێردا بویە پێم خۆش بوو لە وەرگرتنى دكتوراكەى من سەرپەرشتى بكەم..دواى دانیشتنەكە چل و یەك پرسیار ئاراستەى چنار سەعد كرا كەچى وەڵامى یەك پرسیارى دایەوە ئەویش ووتى ڕاستە بەڵام هەڵەى چاپ بووە گوایە چنار ڕاستى نووسیووە بەڵام لە كاتى چاپكردندا هەڵەى تێكەوتووە. هەر لەم دانیشتنەدا محمد خۆشناوى سەروكى زانكو بە توڕەییەوە لە هۆڵى دانیشتنەكەدا دەچێتە دەرەوە و دووجار تەلەفو ن بو ئیدریس هادى دەكات كە لەبەر ئەوەى وەزیرى خوێندنى بەڵایە بەڵام ئیدریس هادى پێ دەڵێ كە من ئامادەى ئەم دانیشتنە نابم. چونكە ئیدریس هادى دەزانێت كە دكتۆراكەى فشەیە و هیچى تر.بۆیە بە پێ ى یاساى زانكۆ هەر قوتابییەك لە كۆى پێنج پرسیار دەبێ بە لانى كەم وەڵامى چوار پرسیار بداتەوە بۆ ئەوەى دكتۆراكەى قبوڵ بكرێت كەچى چنار سەعد لەكۆى چل و یەك پرسیار تەنیا تاقە پرسیارێكى وەڵام دەداتەوە كەچى بڕوانامەى دكتۆراى پێ دەبەخشرێت. ئاخەر بە پى ى چە یاسایەك و ویژدانێك دكتۆراكەى قبوڵ كرا؟ ئەو قوتابییانەى دواى وەرگرتنى بڕونامەكەى چنار دەكەونە ژێر دەستى ئەم وەزیرە نەفامە گوناهیان چییە؟ ئەو وەزیرەى هەموو كات باسى هەوڵ و ماندووبونى خۆى دەكات كە هەموو ڕوژ دواى مەغریب لە وەزارەتەكەى دەچێتە دەرەوە گوایا لەبەر سەرقاڵى بوونى بە ئیش و كارى وەزارەت ئەى چ كاتێكى تەرخان كردبوو بۆ تەواو كردنى دكتۆراكەى؟ یان راستتر بڵێن چەندى پارە دا بە ڕەشاد میرانى ماستاوچى تا دكتۆراكەى بۆ تەواو بكات؟ چونكە لە ڕاستیدا رەشاد میران خاوەنى وەرگرتنى ئەم دكتۆرایە بوو نەوەك چنار چونكە ڕەشادى مەڕان دكتۆراكەى بو تەواوكرد لەبەرامبەر هەندێك پارەى خوێنى شەهیدان. بۆیە لە كاتى تاوتوێكردنەكەیدا ڕەشاد میران چەند پرسیارێكى سادەى لێكردبوو كە پێشتر چنارى ئاگادار كربۆوە كە ئەم پرسیارانە دەكات و ئەمەش وەڵامەكانیانە. لێرەوە دەپرسم ئەگەر لە شوێنى چنار (هەڵمەت رسول) بوایە دكتوراتان پى دەبەخشى؟ چونكە هەڵمەت رسول پار ساڵ لە كۆى شەست پرسیار پەنجا و سى پرسیارى وەڵام داوە كەچى بڕوانامەى پى نەبەخشرا پێتان ووت كە پێویستى بە سەرچاوەى گرنگتر هەیە و دواتانخست.ئایا بە لاى ئێوەى وەزارەتى خوێندنى بەڵا و زانكو وەزیرێكى نەخوێندەوارتان پێ باشترە یان كوڕە هەژارێكى خوێندەوار بو وەرگرتنى دكتورا؟ئاخەر چنار سەعد تا ئێستا ناتوانێ سكرتێرەكانى خۆى پەروەردە بكات چ جاى دكتوراى لە ڕۆڵى پەروەردە وەردەگرێ؟ بە هەر حاڵ ئەمە یەكەم كارەسات نییە تووشى نەزۆكبوونى زانكۆ دەبێتەوە. وە جێگاى وەبیرهێنانەوەیە دواى وەرگرتنى دكتو راكەى نانخواردنێك ئامادە دەكات و شوفێر و پاسەوانێكى خۆى دەنێرێت بە دواى محمد خۆشناودا و مارە بەجاشى دەكاتەوە محمد خۆشناوى دەهێننەوە بۆ ناو هۆ ڵى نانخواردن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست