سه‌باره‌ت به هه‌ڵسه‌نگاندنی گۆڕان و چه‌ند زیاده‌یه‌ک بۆ قسه‌کانی عه‌لی محموود
Sunday, 26/07/2009, 12:00
عه‌لی محموود هه‌ڵسه‌نگاندنێکی باشی هه‌بوو سه‌باره‌ت به لیستی گۆڕان به‌ڵام من هه‌ر له‌سه‌ر قسه‌کانی به‌رێزیان چه‌ند قسه‌یه‌کم هه‌س ده‌رباره‌ی که‌موکوریه‌کانی گۆران وه‌کو:
- به‌ر له‌هه‌موو شتێک ده‌بوو کاک نه‌وشێروان داوای لێبوردنی له خه‌ڵکی هه‌ولێر بکردایه ده‌رباره‌ی ئه‌و قسه‌یه‌ی که کاتی خۆی له شه‌ڕی براکوژیدا وتبووی هه‌ولێر قودسیه‌تی له کوێ بوو. چونکه ژماره‌یه‌کی زۆر به‌هۆی ئه‌م قسه‌یه‌وه نه‌چونه پاڵ لیستی گۆڕان.
- بڵاونه‌کردنه‌وه‌ی ئه‌و کتێبه‌ی به نیاز بوو چونکه خه‌ڵک چاوه‌ڕێ بوون به‌ڵام به بڵاونه‌کردنه‌وه‌ی دیسان هه‌ندێک گومان دروست بوو.
- هێنانی هه‌ندێک ده‌م و چاو که ئه‌وانه به هیچ جۆرێک خۆشه‌ویست نه‌بون له‌ناو خه‌ڵک به تایبه‌تی له ناو خه‌ڵکی هه‌ولێر نموونه‌ی ئه‌وانه‌ش به‌ختیار سه‌عید هه‌ورامان محه‌مه‌د و هاوشێوه‌کانی که ئه‌مانه دوای ئه‌وه‌ی له هیچ شوێنێک جێگایان نه‌بۆوه و نوقمی گه‌نده‌ڵی بوون دواجار چونه ناو لیستی گۆڕان.
- تۆراندنی عه‌لی که‌ریم کاندید له لیستی گۆڕان که عه‌لی که‌ریمیش له‌ناو خه‌ڵکی هه‌ولێر خۆشه‌ویسته و به‌مه‌ش لیستی گۆڕان کۆمه‌ڵێک ده‌نگی له‌ده‌ستدا.
- نه‌هاتنی بۆ شاری هه‌ولێر که ئه‌مه‌ش چه‌ند لێکدانه‌وه‌یه‌کی بۆ ده‌کرێ به‌تایبه‌تی ده‌چێته خانه‌ی شارچییه‌تی که ئه‌م دیارده‌یه‌ش له هه‌ولێر جێگه‌ی گومانه.
- هه‌ندێک جار هه‌واڵه‌کانی که‌ی ئێن ئێن جێگه‌ی باوه‌ڕ نه‌بوون و بۆیه تا ڕاده‌یه‌ک متمانه‌یان له‌ده‌ستدا.
- بێزارکردنی خه‌ڵک به‌تایبه‌تی له شاری سلێمانی که به‌مه‌ش دوباره خه‌ڵکی هه‌ولێر جۆرێک له چاو ترساندنیان پێوه دیاربوو.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست