کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەڵامیك بۆ حەمە سوسەیی و سامان حاجی هەموو كەسێك شێرێكی مەردایەتی لەدڵیدا نوستوە ، كەسی ئازاو نەبەرد پێشڕەوی نیشتمانە ، كەسی ترسنۆك خەریكی �

Friday, 19/11/2010, 12:00


جیڤارا لای حمە سوسەیی : شەرمەزاریە گەر ئاسۆی دەلاك و بەها كۆیر و مامەریشە لەجیڤارا گەورەترو بەهێزتر نرخیان بۆ دانەنێین ، جیڤاراكانی كورد لەناوشاردا بەهێزترین زوحاكی سەدەی بیستەمیان دەبەزاند ، كۆڵان بەكۆڵان قارەمانانە بەرەو ڕووی بەعس دەبونەوە ، هەموو كەس شێرێك لەدڵیدا نوستوە دیارە حەمەسوسەیی ڕێویلەدڵیدایە بۆیە ترسەكانی پاڵنەرن بۆ ئەوەی جیڤارا بەگەورەترین پێشمەرگە دەناسێ ، هەزارانی وەك كۆسرەت لەناو شانەكانی ڕێكخستنی ناوشار مل ملانێ بەعسیان كردوە تەنانەت لەزیندانیشدا بەو هەموو ئەشكەنجەوە ئەو ڕژێمە سەرسەختەیان بەزاندوە ، كاك حەمە زیندانیشی نەدیوە تافێری خۆڕاگری بێت ، جیفاراكانی ئێمە زۆر لەو جیڤارایە گەورەترن ، خەڵكی نەزان و بێ هیوا لەڕابووردو هەوڵی سفركردنەوەی ئەو مێژوە سەرسەختە ئەدات ، ئەگینا ئەبوایە لەسەر هەرنەبەردیەك چەندین فلیمی دیكۆمێنتی تۆمار بكرایە ، لەشاری هەڵمەت و قوربانی و هەولێری هۆلاكۆ بەزێن دەیان جیڤارا بونە قوربانی بۆ دابین كردنی ئەم ئەزمون و هەوای ئازایە ی حەمەسوسەییەكان بەپشودانەوە توانج لەكەسایەتی و سەركردەكان ئەدەن ...................................
كۆسرەت و سەركردەكانی تری كورد ، سەركردەكان بەباڵی خۆیان بفڕن نەك بەباڵی خەڵك ، ئەكەر مێژووی كورد بەدەست ودەمی حەمە سوسەیی بنوسرێت هەموو شەهیدو سەركردەكان دەكەونە تەنەكەی زبڵەوە ، حەمەسوسەیی لەسەر خەڵك دەنوسی پەنجەی خۆی دەڕوشێنێ ، كاتێ بنوسێ حەمە خۆی هەبێت شەهامەتی ئەو لەكوێی كوردستاندا چێنراوە لەكام دۆڵ و بیابان و شاخی كوردستاندا یادگاریەكانی بەجێ هێشتوە ، حەمە هەڵ شاخاوە بەووتارەكەی سامانی حاجی كەریمدا كەهەموو كوردی تێدا ڕیسواكردوە ، دەستت خۆش بێت سامان گیان واتزانیوە ئەو باسە قارسەی كردوتە خزمەت بەم ئەزمونەی كوردستان دەكات یان پێت دەڵێن نوسەری چاكیت ، ئەوەی تۆ دات ڕشتوە هیچی كەمتر نیە لەقانعە فەردەكان ئەو بۆ پارتی ووت تۆ هەردوكیانت كردە نیشانە ، قانعی فەرد بەرامبەر چەندین دەفتەرە دۆلار كردی و ناحەزانی پارتی ڕازی كرد تۆ كێ دەكەیتە میوانی ووتارە ڕەشەكەت ، برام كاك سامان ئەگەر من وتۆ هەبین هەزار جیڤارا لەكوردستان ژیاوە بەڵام بەدیوەی ڕاستیەكاندا باس بكەین، تۆ لەبەر ڕقی ئەستورت سەركردەكانت دەكەیتە ئامانج بۆ دوژمنان ، كەی ووتراوە مێژوو پڕكەین لەخراپەكاری ڕوداوەكان ، بۆ مێژوی ئەم نەتەوەیە دەكەنە زبڵدان بۆ خەباتی شەهیدان قارەمانەكانی دوێنی دەكەنە دوژمنایەتی میللەت ، ناهەقت نیە سەركردەكان مێژوی یەكتریان شێواند ، هەر لەسەرانی گۆڕان و پارتی و یەكیەتی و سۆشیالیست بەئسلامیەكانەوە ، تۆش هەمان شوێن پێت هەڵگرتوە ، كارم لەسەر ڕاو بۆچونی تۆنیە ، تەنها ڕقم لەپیاوێكی نەزانی وەك سوسەیی دەبێتەوە تەنانەت نەیزانیوە چۆن بابەتەكەی داڕێژێ ، جیڤارا بۆیە ڕۆحی زیندوە مێژوی پاكە و لەڕۆحی دونیادا دەژی ، گەلەكەی مێژویان پاراستوە بەجیهانیان گەیاندوە بەپێچەوانەی ئەوانەوە ئێمە باوەڕمان بەهیچ نیە كەسمان ناوێت ، مێژوی سەركردە كۆچ كردوەكانیشمان ناشیرین دەكەین بەپێی ڕۆژ هەڵدەڵێین بەنیشتمانەكەشماندا ، مێژوو كاتێ خاوێنە بێ لایەنێك بینوسێتەوە نەك خۆمان تێ هەڵقورتێنین وابزانین دەم ڕاستی نەتەوەیەكین ، كاك سامان بەراوردەكانی هەڵەن هەموو سەركردەكانی ئەم میللەتە لەشكۆمەندی و قارەمانێتی دەنگی جیهانی هێناوە هەموان بەمەردایەتی ئەمرۆیان دروست كردوە ، كۆسرەت باوەڕی بەخۆیەتی پێویست ناكات بەسەریدا هەڵدەیت ، كەسێكە بەختەوەری بەخەڵكو یەكیەتی بەخشیوە بۆیە هەندێك دەیانەوێ زیاتر خۆشحاڵی بكەن و بەختەوەربێت ، ناوی جیڤارا هەڵوێستی ڕۆژنامەنوسێك بێت نابێتە ناشیرین كردنی كەسایەتی كۆسرەت یان مامە رٍیشە هەرتاكێكی تری ئەم نیشتمانە ، بەڵكو ئەم پیاوانە جیڤارای سەردەم بوون نەت بیستوە سود وەرگرتن لەئەزمونی ناوداران سەركەتنە ، ئەگەر تۆو حەمە سوسەیی بەكۆسرەتان نەوتبێ شەهیدی زیندو یان شێری ئیمامی عەلی یان جیڤارا خۆی هەڵی نەبژاردوە ، كۆسرەت پێشمەرگەیەكی قارەمان بوە خەڵكی خۆشیان ویستوە چەندین نازناویان بۆ داناوە ، لەبەر ئازایەتی نیشتمان پەروەری زۆر بێ باك بوە لەوەی بەسەریدا هەڵبڵێن مافی خۆیان پێداوە ، مێژوی كۆسرەت زیاتر لەهەندێ سەركردە پڕسەروەری ترە ، لەساڵی 1974بەشداری شۆڕشی ئەیلولی كردوە ، لەساڵی 1975دوای نسكۆ كاری ڕێكخستنی كردوە لەكۆمیتەی كەركوك ، لەساڵی 1977دەستگیركراوە لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە تەنانەت لەو پێنچ كەسەیە كەسەری نەوی نەكردوە زیندانیشی بەسەربەرزی بەجێ هێشتوە دوای ئەوە بوە بەپێشمەرگەو لەلایەن مام جەلالە پێشوازی لێكراوەو ناوی لێنراوە زیندوكەرەوەی شۆڕشی نوێ بۆ بەكەم سەیر دەكرێت ، ئەو قارەمانەی تر ئەبێت كێ بێت كەبەقەد كۆسرەت خاوێن و فایل دارنەبێت ، ئەگەر نیشانەكانی نەخۆشیەكمان بوتایە كاك سامان و حەمە سوسویی نەزان و ئازاد كە بەفلیم جیفارای دیوە دیارە بێ بەشە لەو هەمووداستان كارەساتانەی بەسەر میللەتەكەیدا هاتوە بریا رۆژیك بەشداری خەباتی كوردایەتی بكردایە بۆ ئەوەی داستانەكانی سماقوڵی و ئەنفالی كوردستانی بدیایە ئەوجا دەی زانی جیفارا خەڵكی نیكاراگوایە یان كوبا دوایی یەكسەر دەچون بۆنەشتەرگەری ئەقَل ئێوە زۆرن نەخۆشی دەرونیتان هەیە زیاتر خۆتان ماندو دەكەن بۆ دروستكردنی دوو بەرەكی و ئاژاوەنانەوە ئەگینا هیچ مەبەستێك ناپێكن، ئێوە نەخۆشن هەڵدەشاخێن بەسەركردەكاندا ئاژاوەچین بۆ ناچن مێژوی بارزانی لەدەست قانعی فەرد دەربهێنن ، كۆسرەت ئومێدەكانی لەشاخ بەختەوەریەكانی ئەمڕۆی دابین كردوە ، كۆسرەت زادەی كارو كۆششی خۆیەتی ، هەروەك پێی خۆش نەبوە كۆیلەی كەس بێت حەزیشی لەئاغایەتی كەسی ترنیە ، كی بەقەد كۆسرەت خوێنی خۆی و ڕۆڵەكانی بەخشیوە ، پیاوی مەرد لەهەمو كایەكانی ژیاند مەرد بوەو مەردانەش ژیان دەباتە سەر ، كاك سامان ئینكاری ناكەم لەدارشتنی ووتارەكەت چەند جوان هەموانت ناشیرین كردوە ، لێرەوە داوكارم بتوانی بەرگری لە مێژو سەروەری گەلەكەت بكەیت بۆ ئەوەی سوسەیی تێبگەیەنی چۆن بدوێ ، ئازادی بۆ كەسانێكیشە هەوڵیان بۆ دابێت ، كاكە سامان هەر ووشەیەكیشت بۆ خۆت پێخۆشە پێت بوترێت بەكەسانی تریش ئەوە بڵێ باویژدانت ئاسودەبێت ، پەنجەیەكت دیارە لەكوێوە دەنوسیت هیوادارم ئەو قامكەت بۆ شیرین كردنی مێژوی نەتەوەكەت بێت نەك ناشیرین كردنی مافی میللەتێك .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە