بۆچی ئێمه پیاوی دەوڵەتمان نییه ؟
Tuesday, 17/01/2012, 12:00
ڕۆژی13ی دێسێمبه ر، دکتۆر "مونسف ئه لمه رزوقی" بوو به سه رۆککۆماری تونس. سه رۆکی تازه هه ڵبژێردراوی تونس، له مه راسیمی سوێند خواردن دا، به ڵێنی به گه لی تونس دا، کار بۆ بنیاتنانی ده وڵه تی دامه زراوه یی "مۆسسات" و سه روه ری یاسا بکات. ئه وه شی دووپاتکرده وه، که ده یه وێ سه رۆکی هه موو تونسییه کان بێت. ئه و کاته ی نابراو بۆ پۆستی سه رۆککۆمار ده ستنیشان کرا، ده موده ست نامه ی ده ستله کارکێشانه وه ی له سه رۆکایه تی حیزبه که ی پێشکه ش کرد. ڕایگه یاند، ده یه وێ خۆی بۆ کاری سه رۆککۆماریی وڵاته که ی ته رخان و یه کلایی بکاته وه. له پێناو به رژه وه ندی باڵای وڵاتدا، وازی له به رژه وه ندی حیزبه که ی هێنا. بێگومان، بنیاتنانی سیستمی دیموکراسیی، له سه ر که لاوه ی دیکتاتۆریه ت، کارێکی سه خته، ئه وه ش له که سایه تی سیاسیی ده خوازێ که وه ك پیاوی ده وڵه ت مامه ڵه و ڕه فتار بکات. سه رۆکایه تیکردنی وڵات و سه رۆکایه تی حیزب پێکه وه، و وه ك هه ڵگرتنی دوو خه ربزه وایه به یه ك ده ست، پیاوی ژیر خۆی ته سلیمی قه ده ری له و شێوه یه ناكات. پۆست و به رژه وه ندیی و کاری حیزبیی، ڕێگرن له وه ی سیاسییه کان پۆسته حکومییه کانیان بێلایه نانه و به سه رکه وتوویی ڕاپه ڕێنن. هه نگاونان له یه ك کاتدا به دوو ئاراسته و به رژه وه ندیی جیاواز، حیزب و ده وڵه ت، به ڕووسووری که س به مه نزڵ ناگه یه نن.
بیست ساڵه، له هه رێمی کوردستان، سه رۆکایه تی هه رێم و حکومه ت و په رله مان هه یه، هه میشه باس باسی دیموکراسییه، نه یاسا سه روه ره و نه ده سه ڵات به دامه زراوه یی"مۆسسات" کراوه. ده ست و هه ژموونی حیزب به سه ر ته واوی ده ستگا و دامه زراوه کاندا زاڵه. هۆکاره که ش ئاشکرایه، سیاسییه کانی ئێمه به دیدی حیزبییه وه له کاری ده وڵه تداری ده ڕوانن. مه سعوود به رزانی، شه ش ساڵی له پۆستی سه رۆکایه تی هه رێم به سه ربردووه، به ڵام تا ئه مڕۆشی له گه ڵدابێت، نه یتوانیووه وه ك سه رۆکی هه رێم مامه ڵه بکات. لێدوانه کانی بارزانی له سه ر ڕووداوه کانی ئه م دواییه ی بادینان، جگه له دووباره کردنه وه ی هه ڵوێستی حیزبه که ی، هیچی دیکه نه بوو. هه ڵوێسته کانیشی له سه روه ختی خۆپیشاندانه کانی 17 ی شوبات و کوژران و برینداربوونی ده یان که س، ئه وه یان سه لماند، که بارزانی ناتوانێ ببێته سه رۆکی هه رێم، ناتوانێ هه نگاوێك عه قڵیه تی حیزبه که ی جێبهێڵێ و وه ك پیاوی ده وڵه ت و به عه قڵیه تی ده وڵه تداریی فه رمانڕه وایی بکات. جار و بار، بڕیار و هه ڵوێسته کانی سه رۆکایه تی هه رێم، به موو له گه ڵ هه ڵوێستی حیزبه که یدا جیاوازی نییه. وه ك بڵێی بڕیاره کان له مه کته بی سیاسی حیزبه وه نووسرابن. ڕاوێژکاره کان بیریان چووه که سه رۆکایه تی هه رێم، به ته نها هی حیزبێکی دیاریکراو نییه، ده بێ کار بۆ جێبه جێکردنی خواستی گشت پێکهاته و لایه نه کانی کوردستان بکات. خه ڵك و ڕۆشنبیران و لایه نه کان، چاوه ڕوان و خوازیار بوون ئه و ده ستگایه مه رجه عی سیاسیی ته واوی هێزو پێکهاته کانی هه رێمی کوردستان بێت و بێجیاوازیی مامه ڵه و ڕه فتاریان له گه ڵدا بکات. ڕووداوه کانی ئه م دواییه، خه ڵکی به ته واوی تووشی نائومێدی کرد.
هه ڵسه نگاندن و ته ماشاکردنی کاره کانی په ڕله مان و داموده ستگاکانی حکومه ت، پێمان ده ڵێن کورد پیاوی ده وڵه تی نییه، هه موو ئه وانه ی له م هه رێمه دا جومگه کانی ده سه ڵات به ڕێوه ده به ن هێشتا به عه قڵیه تی حیزبیی مامه ڵه و ڕه فتار ده که ن. په ڕله مانی کوردستان که ده بوو چاودێری ده ستگاکانی بکردایه و بڕیاره کان له وێوه ده ربچوونایه، گوێڕایه ڵی فه رمانه کانی حیزبه، سه رۆکی په ڕله مان به فه رمانی حیزبه که ی ئه و ده ستگایه ی ئیفلیج کردووه.
حکومه ت، که ده سه ڵاتی جێبه جێکردنه، حیزب هیچ ده سه ڵاتێکی بۆ نه هێشتۆته وه، سه رۆکی حکومه ت باش ده زانێ، نه یاسا سه روه ره و نه ده سه ڵات به دامه زراوه یی کراوه، دوو ئیداره یی و دوو زۆنی حیزبیی هێشتا هه رماون. گه نده ڵی و گه نده ڵکاران وه ك بۆرسه ڕوویان له هه ڵکشانه، حیزب و به رپرسه کانی و کۆمپانیا حیزبییه کان سامانی وڵات، وه ك مزه ی ئاش، بۆ خۆیان ده به ن. توێژی بزنسمانه کانی حیزب، تادێ ئه ستوورتر ده بێ.
هیچ کات وه ك ئێستا، پێشێلکردنی یاسا و سووکایه تی و بێحورمه تیکردن به مافه کانی مرۆڤ و ڕۆشنبیر و ڕۆژنامه نووسان، که ده یانیان زیندانی و فه لاقه و حه سیرمه یدان کران، به م ئه ندازه یه په ره ی نه سه ندووه، بێده نگ بوون له ئاست ئه و تاوانانه دا ته واوی کاربه ده ستانی خستۆته ژێر پرسیاره وه. لای خه ڵک، سه رۆکی حکومه ت، که وه ك سیاسییه کی مۆدێرن و ته کنۆکرات ناسراوه، به داخه وه، ئه ویش نه یتوانی له ژێر هه ژموونی حیزبه که یدا بێته ده ره وه و ئه و باره قبوڵ نه کات. نه یتوانی سنوورێ بۆ ئه و گرفت و پێشێلکاریانه دابنێ و ده ستی حیزب له دامه زراوه کانی حکومه ت دووربخاته وه. بێگومان، هه موو که س ده زانن ئه و کاره له سه ر و توانای ئه ودا بوو، به ڵام نیگه رانی خه ڵك له به ڕێزیان له وه دایه، که بۆ وه ك ناڕه زایه تیه ك ده ستی له پۆسته که ی هه ڵنه گرت و به و باره ڕازیی بوو. دکتۆر به رهه م، هه لێکی زێڕینی له ده ست دا، تۆپه که له قاچی ئه ودا بوو، به هه ڵوێستێکی له و شێوه یه ده یتوانی وه ك پیاوی ده وڵه ت مامه ڵه بکات و گۆڵێکی مێژوویش بۆ خۆی تۆمار بکات.
سه رۆکی تونس، چونکه هه ڵگری بیرێکی ئازادیخواز و مۆدێرنه، په یمانی دا، کار بۆ سه روه ری یاسا و به ده ستگاییکردنی ده سه ڵات بکات، چونکه باش ده زانێ هه ر له و ڕێیه وه ده توانێ سیستمێکی دیموکراسیی له وڵاته که یدا بنیات بنێ. جگه له وه ش تاکه ڕێگا بۆ به رگرتن له سه رهه ڵدانی دیکتاتۆرێکی دیکه، سه روه ری یاسا و جیاکردنه وه ی ده سه ڵاته کان و به ده ستگاییکردنی ده سه ڵاته.
زۆرێك له ده سه ڵاتدارانی ئێمه، وه ك دیوه خان له ده سه ڵات ده ڕوانن، خه ون و خه می سه ره کی ئه وان، قۆرغکردن و هێشتنه وه ی ده سه ڵاته که یانه، ئێستاشی له گه ڵدا بێت به عه قڵیه تی حیزبیی بیرده که نه وه و ناتوانن وه ك پیاوی ده وڵه ت مامه ڵه و ڕه فتار بکه ن. ناشیانه وێ کار بۆ سه روه ریی یاسا و به ده ستگاییکردنی ده سه ڵات بکه ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست