کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


کاک سه لام عه بدوڵا حه جه که ی نه پێکاوه

Monday, 30/11/2009, 12:00


به هه ڵه خوێندنه وه ی دیارده و گرفته کان ، له لایه ن که سانی سیاسی و ده سه ڵاتداره ره ، ده کرێ به هۆی نه زانی و دووریان له واقیعی ژیانی هاوڵاتیانه وه بێت. هه ر وه ک ده ڵێین، ئه و ده مه ی له وڵاتی فه ره نسا هاوڵاتیان ، به هۆی برسییه تییه وه خۆپیشاندانیان ده کرد. خانمی یه که می وڵات، به هاوارو ده نگه ده نگی خۆپیشانده رانه وه خه به ری ده بێته وه. کاتێ ئاپۆره ی جه ماوه ری گڕگرتوو ده بینێ، ده پرسێ، ئه وانه بۆ واده که ن و چیانده وێ؟ به ده نگێکی سه مفۆنیا ئاسا ، وه ڵامی خانم ده ده نه وه و ده ڵێن: شازاده ، ئه وانه له برسانا خۆپیشاندان ده که ن و نانیان نییه بیخۆن. ئه ویش له وه ڵامدا ده ڵێ: ده ی که نانیان نییه، باکێک بخۆن!. گرفتی هه ژاری و نه داری ئه و ده مه ده بێته قه یران ، که ده سه ڵاتدارو کاربه ده ستان، به هۆی ژیانی بۆرجوازیانه وه له هاوڵاتیان و ده وروبه ره که یان داده بڕێن . ئه وان له شاری خه ونه کانی خۆیانه وه ، هه ست به کێشه و خه م و ئازاری ئه و هاوڵاتیانه ناکه ن ، که له شاری خه مه کاندا چرکه ساته کانی ژیان ، ده ستی له گه رویان ناوه و به کاوه خۆ میلی کاتژمێره که به ره و گۆڕستان پاڵیان پێوه ده نێ و ماڵئاوایی له ژیان ده که ن. ئه و ده مه ی که دیواری بێئاگایی وسته م، له نێوان هاوڵاتیان و ده سه ڵاتداراندا هه ڵده چنرێ ، ئیترچاوه ڕوانی چاره سه رو ڕزگارکردنی به شمه ینه ته کان له ده ست ئه و گرفتانه له لایه ن ده سه ڵاتدارانه وه ده بێته خه ون. چونکه ئه وان، ساتێک خۆشی و که یف و سه فای خۆیان، به هه زاران ڕه شوڕوتی وڵات ناگۆڕنه وه. ده وترێ زانا و نووسه ران و ڕۆشنبران، هه وێن و خوێی کۆمه ڵگه ن ، پێویسته دیدوهه ڵویست ونووسینه کانی ئه وان ، نه هێڵێ ژیانی هاوڵاتیان به سته م وبێدادی ده سه ڵاتداران بۆگه ن بکات.پێم وایه کێشه ی هه ژاری و نه بوونی هاوڵاتیان ئه و کاتانه ده بێته قه یران ، که ڕۆشنبیران و نووسه رانی هه رگه ل و نه ته وه یه ک به دیدو چاویلکه ی ڕه شی ئایدیۆلۆژی و حیزبییه وه له کێشه و گرفته کان بڕوانن و نه زانن هۆکاری سه ره کی و سه رچاوه ی ئه و کێشه و گرفتانه چین. وادیاره به ڕێز کاک سه لام عه بدوڵا، هێشتا نه یتوانیوه دیواری ئایدیۆلۆژیای کۆمۆنیستی له مێشکیدا وه ک دیواری به رلین بڕوخێنێ. ئه گینا ئه و وه ک که سێکی ڕۆشنبیرو نووسه ر، که له ڕه وشی ژیانی هاوڵاتیانی کوردستان به گشتی وهاوشاریه کانی به تایبه تی ئاگاداره و هه ست به ئازاره کانیان ده کات. نه ده بوو ئه و هه مووسته م و نادادی و نایه کسانییه ی که خه ڵکی خۆڕاگرو به شمه ینه تی ده ڤه ری گه رمیان پێوه ی ده ناڵێنن .به حه جی چه ند حاجیه کی کوردستانه وه ببه سێته وه. به داخه وه کاک سه لام تائێستاش له حه ج ناگا ، ئه گینا ئه و گه ربیزانیانه که ئه و سه فه ره، چه نده وانه و سوودو قازانجی ڕوحی و ده روونی تێدایه و پڕه له حیکمه ت وگه وهه رو به های جوان، به و شێوه یه به رامبه رحاجیان نه یئه وت{ نه فره ت له حه جه کانتان1، حه جیشی به جرتوفرتی ڕێگه ی مه که ناونه ده برد}. برام کاک سه لام ، ئه و چه‌ند ملیۆن خه ڵکه ی که بۆ عیباده ت و ئه نجامدانی فه رمانی خودا ڕووده که نه حه ج. ده یانه وێ به وسه فه ره جه سته یی و ڕۆحییه یان ، چه ند ساتێک له زوڵم و سته م و نادادی و دڵه ڕاوکێ و نائارامی، ئه م دنیایه ی که سیستمی سه رمایه داری و فه لسه فه و ئایدیا مارتیاڵه کان جه سته و ده روونی مرۆڤیان پێوه هیلاککردووه و به ده ستییه وه ده ناڵێنێ، دوور بکه ونه وه وپشووبده ن. جگه له وه ش وانه ی دۆستایه تی و پێکه وه ژیانی ده نگ و ڕه نگه جیاوازه کان و برایه تی به زمانی حاڵ بۆ یه کتربڵێنه وه. له وجه وه شدا بیرله چاره سه ری کێشه وگرفته کان بکه نه وه. لێره دا زۆرجێی خۆیه تی چه ند کۆپله یه ک له هۆنراوه یه کی به پێزوجوان و پڕبه های شاعیری گه وره ی کورد، نالی، که له سه فه ری حه جدا له باره ی حه جه وه نووسیویه تی بۆ بخوێنمه وه، تاکو تۆش له ماناجوانه کانی حه ج بگه یت ، کاتێ حاجیانی ده ڤه ره که شتان گه ڕانه وه به ره وپیریان بچیت و به خێرهاتنه وه یان بکه ی. شاعیری گه وره مان" نالی" ده ڵی:

ئه لا ئه ی نه فسی بوم ئاسا،هه تاکه ی حیرسی وێرانه ! له گه ڵ ئه م عاشقبازانه بڕۆ بازانه ، ئازانه! موسوڵمان! لێره مانی خان ومانت هه ر نه مان دێنی په شیمان به ، که ده رمانی نه مانت مایه ی ئیمانه ......... به قییه ی عومری زایع گه ر مورادت پێ ته داره ک بێ حه یاتی مه که ت و مه وتی مه دینه ت جه بری نوقسانه.......... به سه رهاتومه ئه و خاکه ی که هه ر مسقاڵه زه ڕڕێکی به میزاجی شه فاعه ت کێوی حیلم و به حری غوفرانه.

برام کاک سه لام، هه ستکردن به ئازاره کانی خه ڵک و هه ڵوێست وه رگرتن له ئاستیدا، نیشانه ی مرۆڤدۆستی و زیندوویی ویژدانه. تۆش به وه ناسراوی که به نووسینه کانت بوێرانه داکۆکی له مافی هه ژاران ده که ی. ده بێ بزانی که هۆکاری ڕاسته قینه ی هه مووئه و گرفت وکێشانه ، نه بوونی سیستمێکی سیاسی هاوچه رخه، که بنه ماکانی یه کسانی و دادپه روه ری و مافه کانی مرۆڤ بۆ هاوڵاتیان دابین بکات. تۆ باشده زانی که کوردستانه که ی ئێمه گیرۆده ی سیستمێکی حوکمڕانی حیزبۆکراتی بووه ته وه و به عه قڵیه تی پاوانخوازانه ی خێڵ به ڕێوه ده برێ. له کاتێکدا که خه ڵکی به شمه ینه ت و خۆڕاگرو پاشماوه ی ئه نفاله کانی ده ڤه ری گه رمیان ، به هۆی سیاسه تی حیزبایه تیکردنه وه ،به ده ست نه بوونی و هه ژاریه وه ده ناڵێنن. که چی سه رمایه و موچه و نازونیعمه ته کانی ده سه ڵاتدارانی ئێمه له ده سه ڵاتداران و به رپرسانی گه وره ترین و ده وڵه مه ندترین وڵاتی دنیا زیاتره.ئه وه نییه مووچه ی سه رۆکی هه رێمه که مان ده به رابه ری مووچه ی سه رۆکی ئه مریکا براک ئۆبامایه!!. مووچه ی په رله مانتارو وه زیره کانی لای ئێمه له مووچه ی وه زیرو په رله مانتارێکی سویسری زیاتره!. له وانه ش کاره ساتر ئه وه یه له ته وای د نیادا هیچ حیزبێک نییه به قه د پارتی و یه کێتی، بودجه ی مانگانه ی هه بێت. به و شه ست تا حه فتا ملیۆنه ی که مانگانه ئه ودوو حیزبه وه ک بودجه به تاڵان ده یبه ن، نه ک هه ر ده توانین هه ژاری و نه داری له کوردستاندا پێ قه ڵاچۆبکه ین،به ڵکوته واوی گوندو شارۆچکه و شاره کانی کوردستان به وبڕه پاره یه ئاوه دان ده کرێته وه. جگه له وه ش مانگانه ده یان ملیۆن دۆلاری قوتی هه ژارانی وڵاته که م، له کاری بێسوودو پرۆژه ی بێناوه ڕۆکدا خه رجده کرێ، با ده ردی گه نده ڵی و به فیڕۆدانی سامان و داهاتی هاوڵاتیان له ولاوه بوه ستێ. نه بوونی سیستمێکی حوکمڕانی هاوچه رخ و بێ پلانی و بێ خه می ده سه ڵاتدارانی لای ئێمه وایکردووه که سه دان هاوڵاتی له کوچه و کۆڵانه کانی گوندو شاره کاندا به ده ست هه ژارییه وه بناڵێنن. کاک سه لامیش به زمی کامێره که ی خۆی وهاوڵاتیانی پێ ئاشنابکات و بۆ ساتێک بۆ ئازاره کانی ئه وان ئێمه ش ئازار بچێژین. سته مێکی گه وره یه نووسه رو ڕۆشنبیرێکی وه ک کاک سه لام ، ئه وهه ژاری و نه دارییه ی که خه ڵک به ده ستیه وه ده ناڵێنن، بخاته ئه ستۆی که سانی تره وه وهۆکاری سه رهه ڵدان و درووستبوونی ئه و کێشانه به شێوه یه کی دوور له ڕاستی و بنه مای زانستی لێکبداته وه. له جیاتی ئه و ه ی که یه خه ی ئه و به رپرس و ده سه ڵاتدارانه بگرێ که سامان و داهاتی کوردستان به هه باشه ی حیزبدا ده که ن. هاتووه به چاویلکه ی ئایدۆلۆژیاوه ئه یه وێ ئه و تاوانه بخاته ئه ستۆی حاجیان و یه خه ی ئه وانی گرتووه.



1ـ نه فره ت له حه جکردنه که تان و جه ژنه که شتان پیرۆز نه بێت!. بانه تێکی کاک سه لام عه بدوڵایه و له سایتی کوردستان نێت و ده نگی سه ربه خۆدا له به رواری 28 ی نۆڤه مبه ری 2009 دا بڵاوکراوه ته وه.
سویسرا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە