هاولاَتییه‌كی 50 ساڵ: سێ پاسه‌وان‌و شۆفێری به‌رپرسێك لێیاندام
Thursday, 11/03/2010, 12:00
پ. هاوڵاتی
له‌رۆژی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی گشتی بۆ په‌رله‌مانی عێراق، به‌وته‌ی پیاوێك كه له‌قه‌ڵادزێوه ده‌چێت بۆ هه‌ولێر بۆ ده‌نگدان، له‌لایه‌ن سێ پاسه‌وان‌و شۆفێری به‌رپرسێكی پارتییه‌وه ده‌برێته ماڵی شۆفێره‌كه‌و له‌ژوورێكدا لێیده‌درێت.
ئه‌بوبه‌كر مه‌حمود (50 ساڵ) دانیشتووی شارۆچكه‌ی قه‌ڵادزێ، به‌هاوڵاتی راگه‌یاندبه‌و هۆیه‌ی كه له‌قه‌ڵادزێ ناوم نه‌بوو، چووم بۆ هه‌ولێر ده‌نگ بده‌م، بۆشه‌وه‌كه‌ی چوومه ماڵی هاوه‌ڵ زاوایه‌كم، كوره‌كه‌م ته‌له‌فونی بۆهات‌و چووه ده‌ره‌وه، منیش به‌دوایدا رۆشتم سه‌یرم كرد قه‌مه‌ره‌یه‌ك وه‌ستابوو ووتیان وه‌ره كوڕه‌كه‌ت هیچ لێناكه‌ین، كه‌چوومه پێشه‌وه لێیان، بینم شۆفێری نه‌سرین به‌رواری‌و سیان له‌پاسه‌وانه‌كانێتی.
وتیشی‌دواتر ئێمه‌یان برده ماڵی ئه‌و شۆفێره له‌گه‌ڕه‌كی 94گوڵان، به‌ڵام یه‌كسه‌ر منیان برده ژورێكه‌وه، به‌شۆفێره‌كه‌و سیان له‌پاسه‌وانه‌كانی نه‌سرین به‌رواری لێیاندام‌و سه‌ر‌و ناوچه‌وانیان شكاندووم.
ئه‌بوبه‌كر مه‌حمود، له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی لێیانداوه ده‌ڵێتخزمایه‌تیمان هه‌یه، به‌ڵام هیچ كێشه‌یه‌كم له‌گه‌ڵیاندا نه‌بووه‌و بۆیه به‌نیازم سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمار بكه‌م.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست