کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یەكیتی نیشتمانی لە نیوان دوورییاندا؟

Monday, 16/12/2013, 12:00






مەبەست لەو دوو رییانەدا ئا یەكیتی حزبیكی سیاسیە یان گروبیكی مافیایی یە؟ پیش ئەوەی بچمە سەر مەبەستی سەرەكیم بە كورتی و بە كوردی پیناسەی هەردووكیان دەكەم دواجار دەچمە سەر وەلامی پرسیارەكە. حزبی سیاسی پیك دێت لە كومەلی خەلك ئامانجیكی دیاریكراو پێكەوە گرێیان دەدات. ئەم كومەڵە هەول دەدەن لە رێگای هەڵبژاردنەوە لە پرۆسەیەكی دیموكراسیدا بگەنە دەسەلات و بەرنامە ی كاری خۆیان لە حكومەتیكی خەڵك سالاریدا جێبە جێ بكەن .ئەم گروپە خەڵكە هەوڵ دەدەن لە رێگای كەنالە جیاجیكانی حكومەتەوە زۆر خزمەت بە خەڵك بكەن .لە ولاتێك كە دیموكراسی بەردە گۆشەی بێت حزبی سیاسی بروای وایە دەنگی خەڵك تەنها ئامرازە بۆ گەیشتن بە دەسەلات بۆیە لە پێناو بە دەستهینانی رای زورینەی جەماوەر هەوڵ دەدەن لەو كەناڵەوە كارەكانیان چڕبكەنەوە. ململانێ بۆ گەیشتن بە دەسەلات و مانەوە لە دەسەلات رێگای تر بوونی نیە لە حكومەتیكی دیمكوراتدا.

سەبارەت بە مافیا سادەترین پێناسە بۆی"ریكخراوێكە مۆركی تاوانكاری پێوە دیارە, بۆ پاراستنی ئامانج و بەرژەوەندیە تایبەتمەندیەكانیان پەنا دەبەن بەر كوشتن و بڕین و تاوانكاری. ئەم ریكخراوە بۆ ئامرازەكانی و ریبازەكانی تاوان دەگرنە بەر بۆ قورخكردنی بازاڕو جومگە سەرەكیەكانی دەوڵەت . ئەم گروپە ئەگەر خویان وەكو حزبیكی سیاسیش نمایش بكەن بەلام ناتوانن هونەری سیاسەت كردن لە بەریوەبردنی ولات پیادەبكەن چونكە ئەختەبووت ئاسا كار بۆ ئەوە دەكەن پەلوپۆیان بە سەر تەواوی كایەكانی ژیاندا بهاوێژن . تەنها مەبەستیان ئەوەیە بازارو ئابووری قورخ بكەن . ترسو توقاندن و كوشتن و برین و خوینریژی كەرەستەی یەكەم و كوتایی شانۆی حوكمرانیانە.



لە ولامی پرسیارەكەدا ئایا یەكیتی نیشتمانی كام لەم دوو پێناسە دەیگرێتەوە. وەك تەماشاكەرێكی شانۆی سیاسی هەرێم وای بۆ دەچم كە یەكیتی نیشتمانی بەرەو ئەوە دەچێت ببێت بە یەكێك لەو رێكخراوە مافیانەی كە لەوانەیە لە رۆژهەڵاتی ناوین نموونەی نەبێت. یەكیتی بە پروسەیەكی دیموكراسی گەیشتە حوكم و نیوەی كومەلگای كوردستان دەنگی بو دابوو. بەلام لە تاقیكردنەوەی حوكمرانیدا ئیكمال بوون لە جیاتی ئەوەی هەوڵ و تەقەلایان بدایە لە جەولەیەكی تردا خۆیان تاقی بكەنەوە كەچی بە پێچەوانەوە بێ ئەوەی لە ئەزمایشگای میللەتدا تاقی بكرێنەوە خۆیان بە سەركەوتوو راگەیاند. رۆژ لە دوای ڕۆژ شكست یەخەگیریان دەبوو بەلام ئەوان هەر رابردوویان دەفرۆشتەوە. فرۆشتنەوەی رابردوو چارەسەری دەردی یەكیتی نەكرد بۆیە یەكیتی ئیتر زانی یان ئەبێت بگەڕێتەوە بۆ خەڵك یان ئەبێت رێگای دووەم هەڵبژێرێت ئەویش زۆرانبازی لە گەڵ خەڵك. بە داخەوە یەكێتی رێبازی دووەمی هەڵبژارد. هەنگاوی یەكەم بە بنەماڵەكردنی یەكیتی دەستی پێكردو گروپیكی مافیا ئاسا لە ناو یەكیتی بە ئاشكرا دەركەوت. ململانیەكان سەرەتا بۆ قورخكردنی یەكیتی دەستی پێكرد دواجاریش بە مونوپۆڵكردنی كایە سیاسی و ئابوریەكانی زوونی سەوز كوتایی هات. ململانێ لە نێوان دوو ئیرادە دا كوتایی هات ئیرادەی بە مافیا كردنی یەكیتی زال بوو بە سەر ئیرادەی بە حزب مانەوەی یەكیتی. سوتاندنی كەنالی NRTو هەولی كوشتنی خاوەنی كومپانیەكانی نالیا شاسوار عبدااواحیدو خامۆشكردنی خوپیشاندانەكانی 17 شوببات و دوایی ,هیرشكردنە سەر نووسەرو روژنامەنووس ئاسوس هەردی دواجاریش كوشتنی كاوە گەرمیانی لە سایەی حوكمی یەكیتیدا ئەو راستیە دەسەلمینیت كە زوونی سەوز بووە بە لانكەی تیرور تیرورستان و یەكیتیش بووە بە گروپیكی مافیا و هیچ تایبەتمەندیەكی حزبی تیا نەماوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە