بارزانی و خەیانەت لە 46 وە بۆ 96
Monday, 30/08/2010, 12:00
مەخابن سەرەرای ئەوەی میژووی نەتەوەكەمان لایەنی پرشنگداری تیا تومار كراوە بەلام خەیانەتكردن وبیگانە پەرستی بە ناخی میژووماندا ڕووچووەوكاریگەریەكانی ئەو خەیانەتانە شوینەواری خراپی بە جێ هیشتووە یەكێك لە دەرەنجامە كانی ئەو خەیانەتكردنانە ئەوەیە تاكو ئیستا كورد كیانێكی بۆ خۆی نی یە . ئەوەی كە مەبەستمانە لێرەدا خەیانەتی مەلا موسفتەفای بارزانەو مسعودی كوڕی كە خەیانەتكردن بە ناخی میژووی ئەو بنەماڵەیە شۆڕ بۆتەوە .هەموو ئەو بەڵگە میژوویانەی كە لەم دواییەدا بلاوكراونەتەوە دەربارەی مەلا موستەفای بارزانی ڕووی ڕاستەقینەی مەلای ئاشكراكرد كە تاكو ئیستا لە لای هەندێ خەڵكی كوردستان نەزانراو بوو. ئەو بەلگانەی كە لایەن عرفانی قانعی فەرد وعیسا پژمان و فرازیان و ئەو بەڵگە نهێنیانەی كە كەمالی سید قادر لە ئەرشیفی دەستی كەوتوبوو بلاویانی كردەوە دەربارەی بارزانی دەری خست كە بارزانی نۆكەروجاسوسێكی بەین و میللەل بووە. ئەوە بۆ هەموو لایەك ئاشكرابوومەلا موستەفا بۆ ڕوخاندنی كوماری مهاباد ڕووی لەوێ كردبوو نەك بۆ پشتیوانی كوماری موهاباد، مەلا موستەفا چۆن لە ژێربە ژێرەوە نامەی دەنارد بۆ كونسڵخانەی ئینگلیز ئاواش نامەو زانیاری دەربارەی كۆمار و كەسایەتیەكانی دەدایە لەشكری شاهنشاهیو ڕێگای خۆش كرد لەشكری شاهنشاهی پایتەختی كومار داگیر بكات و دەرەنجام قازی محمدو چەندین كەس لە یاوەرانی بوونە قوربانی ئەو خەیانەتەو بارزانی نەك ئالای كوردی پاراستووە بەلكو ئالای كوردستانی هینایە خوارەوە و ئالای شێرو خورشیدی بەرزكردەوە تاكو لە ئاوی ئاراس پەڕیوە.بەو شێوەیە یەكێك لە هۆكارەكانی روخاندنی ئەو كومارە ساوایە خەیانەتی مەلا موستەفا بوو.هەمان سینارێوی مهاباد لە لایەن مسعودی مەلاوە لە كوردستانی باشوور دووبارە بوەوەو كوڕ ڕووی باوكی سپی كرد .كورد گوتەنی "گیا لە سەر لە بنجی خوی دەڕوێ" بارزانی باوك بە فیتی ساواكی ئیرانی شەری چەكداری دژی عیراق هەڵگیرساند بووە مایەی ئەو هەموو نەهامەتیە كە كورد لە باشووردا تووشی هات،مسعودیش بە فیتی میتی توركی وساواكی شاهنشاهی قەیادە موقەتەی دامەزراند بۆ لێدانی شۆڕشی نوێی گەلەكەمان.مەلا بە ئەركێكی جاسوسی كوماری دیموكراتی تێكداو فتنەو ئاشوبی نایەوە لە كوردستانی روژهەلات،مسعودیی مەلاش بە ئاشكرا لە قڕكردنی كوردو لیدانی حزبی دیموكرات لە سالی 1980بە هێزی جامانی سوورەوە بەشداری كرد.سەرەڕای ئەوەش دڵی ئاوی نەخواردەوەو هەر كەوتە دژایەتیكردنی شۆڕشی باكور بە رابەرایەتی pkk ئەو دژایەتی كردنە بەردوامی كیشا،ئەوەبوو لە ساڵی 1992ولە سالی 1995 بە ئاشكرا كەوتە بەر لەشكری كەماڵیەكان بۆ لیدانی (پ ك ك).لە لایەكی ترەوە پێوەندیە جاسوسیەكانی لە گەڵ سەدام حسین دا درێژە پێ دەدا تا كار گەیشتە ئەوەی وەكو تابووری پینجەم بە ئاشكرا دەركەوت و شەڕێكی خویناوی لە كوردستان هەلگیرساند لە ماوەی ئەو 8 ساڵ جەنگە وەكو زالوو خوینی كوردو سامانی كوردیان دەمژی.هەرهەوڵێكی دەرەكی دەدرا بۆ رزگار بوونی كورد لەو قەیرانە مسعودی مەلا دژی دەوەستا ،یەكێك لەو هەوڵانە كە لە لایەن فەرەنساوە درا بۆ دروست بوونی قەوارەیەكی كوردی لە لایەن مسعودەوە هەموو وردەكاریەكانی ئەو پلانە بۆ میتی توركی ئاشكرا كرا.بەو جۆرە مسعود تروسكایی ئومیدی بە دەوڵەتی بوونی كوردی كوژاندەوە. مەسعودی گیزەڵەو داخ لە دڵ هەرچی پێكرا لە تاوان و خەیانەت كردن درێغی نەكرد لە دوای راپەڕینەوەو لە گەڵ سەدامی خوینمژ پەیمانی نۆكەرایەتی وجاشایەتی دووپات كردبوەوە بۆ ئەوەی بەرهەمی راپەرین لە بار بەرن وبەعس و هیزە سەركوت كەرەكانی بگەڕێتەوە بەلام گەلی كوردستان ملی نەوی نەكرد بۆ مەرامەكانی مەسعود. ململانێكان خەریك بوو بە قازانجی گەل و كوتایی هاتنی خەیانەت تەواو بێت بۆیە مسعود هەر وەكو باوكی ڕووی راستەقینەی دەركەوت و پێوەندیە نهێنیەكانی لە گەڵ سەدامدا ئاشكرا بوو.بە ڕۆژی ڕوشناو بە بەرچاوی هەموو دونیایەوە لە ڕۆژی 31ی ئابی 1996 كەوتە بەردەم لەشكرو تانكەكانی سوپای بەعس و هەولیری پایتەختی هەریمیان داگیر كرد. تابوری پێنجی بارزان زۆر بە شانازیەوە پیشوازیان لە سوپای داگیركەر دەكردو بە جامانی سوورەوە لە سەر تانكەكانی بەعس لەحەرەمی پەرلەمان سەمایان دەكردو مسعودی خائن زادە ئالای كوردستانی لە سەر باڵەخانەی پەرلەمان هێنایە خوارەوەو ئالای بەعسی هەڵكرد.لە ژێر لوولەی تانك وسێبەری ئەو ئالایە پەرلەمانی هەلوەشاندەوەو حكومەتیێكی بنەماڵیی دامەزراندو هەرێمی كوردستانی كرد بە دوو لەتەوە،كە ئەو دوو لەتی و كەرت و پەرتبوونە تاكو ئیستا یەكێكە لە دەركەوتەكانی ئەو خەیانەتەی مەسعود.بەم شێوەیە میژوو خوی دووبارە كردەوە ،مەلا موستافای باوك لە ڕووكەش خەباتگێڕ بەلام لە هەقیقەتدا جاسوس وخائن دەرچو و بووە هۆی روخاندنی یەكەمین كوماری كوردی لە میژووی كوردا،مسعوودیش بە هەمانشێوە سكەیەكی قەڵپی لێ دەرچوو .مەلای باوك ئالای كوماری مهابادی نەوی كرد.مسعودی كوڕیش بە هەمان شێوەی ئالای كوردستانی لە سەر یەكەمین پەرلەمانی هەریم لە باشووری كوردستان هێنایە خوارەوەو یەكەمین حكومەتی كوردی لەتوپەتكرد.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست