کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گەرمیان و ململانێ لە نێوان مافیاكانی دەسەلات

Friday, 06/07/2012, 12:00



ململانێ و دەستەگەری سیمایەكی دیارە لە نێو بەرپرساندا ,هەموو تاكێك ئاشنایە بەو ململانێو ناكۆكیانەی كە هەیە لە نێو كاربەدەستە حزبیەكاندا لە گەرمیان,بۆیە دەڵێم حزب چونكە حكومەت و حزب تانو پۆ ئاسا ئاوێزانی یەكتری بووەو كەس جێوازی لە نێوان بارەگایی قائیمقامیەت و كومیتەیەك ناكات,باوەر ناكەم كەس بتونوانێت ئێدارەی گەرمیان لە مەڵبەند جیابكاتەوە, ئەندامی حزب ئەندامە لە ئیدارەداو بە بێچەوانەش راستە . لێردە پرسیارێك خۆی قوتدەكاتەوە كێن ئەوانەی ململانێی یەكتری دەكەن؟
ئایا ململانێكان لە سەرچی یە؟ بۆ وەلامی پرسیارە پێویستە ئاماژە بەو بەرپرسسانە بكەین كە ئەكتەری سەرەكین لە شانوی ململانێكاندا.
 محمود سەنگاوی یەكیكە لەو كەسانەی كە كوتەكی دەستی جەلال تالەبانی بوو بۆ لێدانو نانبڕینی هەوادارانی گۆڕان .ئەم كابرایە بە هەڵقە لە گوێی تالەبانی ناسراوە بۆیە تالەبانی ئەركی بە گژاچوونەوەی گۆڕانخوازانی سپاردە ئەم كابرایە. لە نامەیەكی نهێنیدا كە هاولاتی بلاوی كردبوەوەو تالەبانی ئەركی جێبەجێكردنی دەركردنو نانبڕینی ئەندامانی گورانی لە نێو هێزی پَشمەرگە خستە ئەستۆی محمود سەنكاویو دواجاریش سەركوتكردنی خوپیشادانەكانی گەرمیانی پێ سپارد , ئەمە وای كرد محمود سەنكاوی ئەوەندە ترە مەستی بێ عەقلێ بێت حساب بۆ كەس نەكات لە بریادانو كردەوكانیدا,هەرچەندە ئەو بەرپرسی یەكەمی مەلبەندەو سنووری كارە حزبیەكەی دیارە بەلام زۆر سەركەشانە لە هەموو كارێدا خۆی هەڵئەقورتێنیت,بازرگانی نەوتی مەرزی پەروێزخان بێ ئەمری ئەو مەحاڵە جگە لەكومپانیەكانی خۆی و هێرۆی گەورە ئاغای بوار نادات كەس لەو مەرزە بازرگانی بكات .ئەم كارەی محمود سەنگاوی نارەزایی عەدنانی حەمەی مینای لێكەوتەوە چونكە محمود سەنكاوی چەندین جار ئاگاداری نەوشیروانی احمدی(بەرپرسی ئاسایشی كەلاری كردبووەوە كە بوار نەدات بە عدنانی حمەی مینا نەوت هەناردەی ئیران بكات لە مەرزی پەروێزخان. ململانێ لە سەر بازرگانی بە نەوت گەیشتە رادەیەك كە نەبەرد حەمەی مینا لە نامەیەكی هەڕەشە ئامێزدا ئاگاداری محمود سەنكاوی كردەوە كە ئەگەر رێگری دروست بكات ئەوا هەموو نهێنییەكانی محمود سەنكاوی بۆ رای گشتی ئاشكرا دەكات, تەنانەت وای گوتوبوو" ئەگەر سوور بیت لە دژایەتی كردنمان گەندەڵیەكانی تۆو عەدنانی برایشم ئاشكرا دەكەم" دوای ئەم ڕووداوانە محمود سەنگاوی و عەدنان بوون بە شەریك,ئەم شەریكیە نارەزایەتی سلاحی كوێخا محمدی هێنایە ئاراوە لە بەر ئەوە محمود سەنگاوی گوتبووی سەلاح كویخا محمد هەر هەر ئەوەی پیً دەبرێت واتە من كردوومە بە بەرپرسی ئیدارەی گەرمیان ناراستەوخۆ گوتبووی "بەشی نی یە لە تالانی نەوت بۆیە سلاحی كوێخا محمدكوبونەوەییەكدا گوتبوی بوار نادەم بەرپرسانی حزبی نەوتی دزراوی ئەم میللەتە ئاودێوی ئیران بكەن وەكو هیمایەك بۆ كومپانیای برایان جاف"عدنان-محمود" هەموو بازگەكانی راسپاردبوو كە بوار نەدەن كومپانیا نایاساییەكان نەوت ئاودێوی ئێران بكات بەلام بەرپرسی بازگەكانی گەرمیان "رائید هەژار ابراهیم" نەك ریگری نە دەكرد بەلكو هەر تانكەرێك نەوت 150 دولاری لی وەر دەگرت بە بشتیوانی محمود سەنكاوی. نارەزایی بازرگانان گەیشتە ئاستیك كە سكالا دژی رائید هەژار تومار بكەن ئەم نارەزایەتیانە وای كرد سلاحی كویخا محمد داوا لە علی شهیدمحمد بكات كە رائد هەژار لە سەیتەرەكان دەربكاتو نقیب مامۆستاشمال شوینی بگریتەوە. ململانێ لە سەر ئەوەی كێ داهاتی مەرزی پەروێزخان تالان بكات گەیشتۆتە رادەیك كە محمود سەنگاوی پەنا بۆ مەلازمی پۆلیس" رێبین تەها"ببات بۆ ناوزڕاندنی سلاحی كوێخا محممد و علی شەهید محمد چونكە ربین تەها نووسەریكی جاسوس و كرێگرتەی محمود سەنگاویە,بۆیە بە بشتیوانی محمود سەنگاوی لە ڕێگای "گۆڤاری گەڕان"وە كە محمود سەنكاوی تەمویلی دەكاتو خاوەنی ئیمتیازی ئەفسەریكی هەوالگری جاسوسیە بە ناوی ریبین تەها . كۆمپانیای برایانی جاف "عدنان ومحمود" كەوتوونەتە دژایەتیكردنی بەرپرسی ئیدارەی كەرمیانو بەریوەبەری بەریوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان" علی محمد شاسوار" لەولاشەوە دوو جیگریان بۆ شوینەكانیان داناوە . عدنانی حەمەی مینا ماوەیەكە ناوی براكەی عوسمان حەمەی مینای"خستوتە ناوانەوە كە ناسراوە بە دكتور ئارام بۆ ئەوەی بكرێتە لیپسراوی ئیدارەی گەرمیان , وە نەوشیروان ئەحمد بكریتە بەریوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان.
محمود سەنگاوی و عدنانی شەریكی لە هەوڵی ئەوەدان داهاتی ناوچەی گەرمیان بۆ خویان قورخ بكەن بۆیە تەنها بە لابردنی سەلاح كویخا محمدو علی شەهید محمد ئەو كارەیان بۆ ناچیتە سەر هەر لەو سونگەوە ئیستا ناوی محمدی حاجی فائق بەریوەبەری پولیسی گەرمیان لە لیستی ئەوانەیە كە دووری بخەنەوە, هیچ بیانویەك نیە بۆ ئەوەی ئەو بەرپرسە دەربكەن چونكە محمد حاجی فائق لە بنەمالەیەكی ناوداری ناوچەكەنو خاوەنی شەهیدیكی زورەو تەنانەت خویشی پارتیزان بوەوە چەند جارێك لە كناری مەرگ گەڕاوەتەوە. تەنها خاڵی لاوازی ئەم كابرایە لە دیدی ئەوانەوە ئەوەیە بنەمالەَكەی محمد حاجی فائق لە گەڵ بزووتنەوەی گۆرانە.
هەرچەندە خۆی وەكو بێلایەنیك ئیشو كار دەكات بەلام ئەوە شەفاعەتی بۆ نادات لە لای عدنانو محمود سەنگاوی. كوپانیای برایانی جاف ئیستا تا حەدێك سەركەوتنیان بە دەستیهناوە لە قورخكردنی دەسەلات و تالانیدا بەلام ئەوەی كە ئەوان لێ دەترسن تارمایی پیاوێكە كە وەكو موتەكە خەوی لە چاویان هەراسانكردووە ئەویش "سامان گەرمیانی " سامان گەرمیانی ماوەیەك پیش ئیستا لە لایەن جەلال تالەبانییەوە رەوانەی گەرمیان كراوە و نووسینگەیەكی تایبەتی كردەوە زوربەی یەكیتیەكان سەردانی سامان گەرمیانیان دەكرد تاوای لێهات مەلبەند وەكو "كەلاوەی" لێهات كەس سەردانی نەدەكرد بۆیە سەركردایەتی یەكیتی بریاریان دا سامان گەرمیانی بكریتە سەرپەرشتیاری مەلبەندەكانی گەرمیان هەر لە دەسپێكی كارەكانیەوە كومپانیای برایانی جاف"عدنان-محمود" كەوتنە دژایەتی كردنی سامان گەرمیانی .
مەلبەندی كەلارناوبراویان بە لایەنگیری بزوتنەوەی گۆڕان ناوزەد دەكرد تەنانەت لە كوبوونەوەیەكی ئەنجومەنی مەلبەند محمد عبداللە جیگری مەلبەند كەلار گوتبووی " سامان گەرمیانی بە ئیعازی گردەكە دەیەیوێت تەسفیەی مەلبەند بكات" جێگریكی تریش گوتبووی ئەگەر قادری حاجی علی لە گرتەكە نەبوایە ئیستا هەرزوو سامان گەرمیانی لەوێ بوو" ئەو كاتە گوشاریكی زۆریان خستە سەر سەركردایەتی یەكێتی بۆ ئەوەی سامان گەرمیانی نەهێڵن ئەم هەولانەیان سەری گرت و سامان گەرمیانی دوور خرایەوەو بەلام ئیستا دەنگۆی ئەوە هەیە دووبارە سامانی گەرمیانی بگەرێتەوە بۆ گەرمیان چونكە تالەبانی بریاری داوە كە گوایە شاباڵی مافیا كان ببریتەوە بۆ ئەوەی نەختێك رووی گەشی یەكیتی ببوژێنێتەوە .
 بەلام ئەم كارە ئەستەمە سەركەوتن بە دەست بهێنێت چونكە سەرچاوەی هیزو بزوێنەری مافیاكان تالەبانی و بنەمالەی تالەبانی بوون بوَِیە ئیستا ئەستمە بۆتالەبانی ئەو ئەسپە یاخی بوانە كە بە نمەكی حەرام پەروار كراوون وا بە ئاسانی رام بوون, ڕوون و ئاشكرایەململانێ و ناكوكیەكانی نێو بالەكانی یەكیتی هیچ هێمایەیكی فكری نی یە بەڵكو ململانێیە لە سەر تالان,ئەم ململانێ یە بەردەوام دەبێت , ئەو ڕۆژە كۆتایی دێت كە ئیرادەی گەل زاڵ دەبێت.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە