کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خۆشەویستی نیشتمان لە دیدگای ئێمەو ئەوانەوە

Saturday, 12/06/2010, 12:00



گیانبازی و بەرخودان و خۆبەختكردن لە پێناو پاراستنی سەروەری ولات و نیشتمانا, ئەوە واتای خۆشَەویستی نیشتمانە ،ئەوە مردن نی یە بۆ من كە بەهاكەی ژیانەوەی خوشەویستی وئینتمای نیشتمانی بێت لە دەرون و روحی نەوەكانی ئیستا و ئایندە.مێژوی مرۆڤایەتی بە شانازیەوە یادی ئەوانە بەرزو پیرۆز رادەگرێ كە لە پێناو ژیانەوەی ئیرادەی بەرەنگاری و خوشەویستی خاكدا گیانی خۆیان بەختكردوە. ئێمە دەمانەوێ فەلسەفەی" كەم ژیان و كەڵ ژیان" بكەینە وانەی ژیان و فیری نەوەكانمانی پێ بكەین. ئێمە دەمانەوێ نوچدان و كۆڵدان و نەنگی و سەرشۆڕی لە فەرهەنگی و كەلتورماندا بسڕینەوە و ئازادی بكەینە سەرمەشقی خەبات و تێكۆشانمان،ئەگەر بەهاكەی بەرانبەر بێت بە مردنیشمان،مردنیش بە واتا فیزیكەكەی.مرۆڤ ئەو كاتە دەژی كە ئازادە چونكە ئازادی تام و چێژی و هەوێنی ژیانە .كەواتە خۆشەویستی خاك و نیشتمان پەرستی بە رەدكردنەوەی ستم و زۆرداری دەست پێ دەكات وە بەدەستهێنانی سەربەستی وئازادی و بونیادنانەوە كوتای پێ دێت واتای خۆدەبەخشێت.

چەمك و مانای ئازادی لە لای سەركردەكانی ئەم ولاتە پێناسەیەكی تری هەیە ئەویش گەیشتن بە كورسی دەسەلات بە هەر رێگایەك بێ ،رێگاكە ڕەوا بێ یان نارەِوا.تیروركردنی ئازادیخوازان، توقاندن و راوەدوونانی هاولاتیان بەرجەستە بوونی ئازادیە لە فەلسەفەو ریبازی بارزانیدا .پەلاماردان و سوتاندنی بارەگای یەكگرتووی ئیسلامی و ریكخراوە نەیارەكانی پارتی واتا بەخشینە بە چەمكی ئازادی لە لای مسعود. دزینی سامان و پاوانكردنی دەسەلات و قورخكردنی گشت كایەكانی ژیان حەڵاڵ و رەوایە. ئازادی خوشەویستی ولات لای مسعودی مەلا بە واتای زەلیلی و سەرشوڕی و نەنگی قەبۆڵ كردن دێ بەلام لە لای ئێمە رەتكردنەوەی نەنگی و ستمی ستەمكارانە .مسعود بارزانی و بنەماڵەكەی چوونكە نوكەرایەتی بێگانە پیشەیان بووە. هەمیشە هەوڵی ئەوەیان داوە ئەو نوكەرایەتیە بە خەباتی ئازادیخوازانە بە ئێمەی بفروشن و ئەو نۆكەراتیە بكەن بە كەلتورێكی باوو لە ناخی كۆمەڵگای كوردەواریدا بیچێنن. زەقترین نمونەی خەیانەت و نوكەرایەتی 31 ی ئابی 96 بوو كە مسعود توانی بەدحاڵی بوونێك بخولقێنێ و نێوەی جەماوەری كوردستان رازی بكات لە سندوقی دەنگداندا دەنگ بۆ مانەوەی خەیانەتكاری بدەن لە كوردستان كە ئەوان نوێنەرایەتی ئەو رەوتە خەیانەتكاریە دەكەن. لە ناوچەیی فرمانڕەوای جەلال تاڵەبانیشدا، ئەو كەسانەی كە ولات لایان شیرینە ئەبێ لەوكەسانە بن دەرویش و ریبازی تاڵەبانی بێت، بە بریاری تاڵەبانی سوپای پاسداران بارەگای دیموكرات بومباران بكات و بگەرێتەوە بۆ تاران و كەس ورتەی لێوە نەیات ،ئەوە خۆشەویستی خاكە، ئەوە خەباتە لە پێناو ئازادی. ئەگەر چەتەكانی دژەتیرور لە نێوە شەوداو لە شیرینی خەودا دەرگای ماڵەكانمان بشكێن و تورەكە بكەنە سەرمان ئەوە مانای ئازادیە .ئەگەر كومپانیای نۆكان زەوی و زارو سامانی ولات بخاتە ژیر ركێفی خۆی و لەوێو بۆ گیرفانی هێرو شانازی بلەی ئەحەڕەشی رەوانە بكات و میللەتیش زرتەی چاوی بێت ئەوە خود كفائیە(الاكتفا زاتیەself sufficient)).

لەشكری فارس و تورك بناری قەندیل داگیر بكات و ڕەزو وباخات و پاوانەكان بسووتێنێ وتالەبانی لە تەلاری هونەردا نوزەی لێوە نەیات و بارزانی لە گەڵ میتدا، پەیمانی نوكەرایەتی تازە بكاتەوە لە ئەنقەرە ئەمە هونەری بەرێوەبردنی ولاتە!؟

ئەمەیە خۆشەویستی بۆ نیشتمان. ولات بە تەیارەو تۆپ دەسووتێنرێت پەرلەمانتارەكانی ریبازی بارزانی و تالەبانی و دەست بۆ وەرگرتنی ئیمتیازات بەرزدەكەنەوەو داوای مونیكا دەكەن! بەلام سەر كزو پەنجەكانیان سڕو دەست لە گیرفانم دبەرانبەر بە هاتنی داگیركەران . ئەوە چۆن پەرلەمانتارێكن. بۆنی بوكروزی نیشتمانی بە سووتماك بووم گەیشتە هۆڵی پەرلەمان كە چی جگە لە نوێنەرەكانی گەل كەس ورتەی لێوە نایەت.
 


 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە