کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كێ لادەرە جەلال تالەبانی یان نەوشیروان مستەفا؟

Friday, 15/05/2009, 12:00


بە گەڕانەوە بۆ میژووی حزبایەتی لە كوردستان ئەوەمان بۆ رۆشن دەبێتەوە كە جیابوونەوە لەیەكترازان لە ناو حزبە كوردستانیەكاندا شتێكی باو بووە .بالی مەكتەبی سیاسی لە پ.د.ك جیابوونەوەو, بالی جلیل گاوانی لە حزبی دیمكرات جیابوونەوەو ,ئالای شورش لە یەكیتی نیشتمانی جیابوەوە, دواجاریش پارتی جیابوونەوەیەكی تری بە خویەوە بینی بە ناوی پارتی گەل وە هەرەوها سوسیالیست پارچە چارچە بوو میژووی حزبایەتی ئاشنایە بەو لەیكترازانەو جیابوونەوانە.هەرباڵێك كەجیا دەبووەوە لە حزبی دایك هوكارو فاكتەری لیكترازانەكانی بۆ كومەلانی خەلك و لایەنگیرانی بلاو دەكردووە حەتمەن تازەكان كونەكانی رەتدەكردەوە. كاتی بالی مەكتەبی سیاسی جیابووە لە پارتی مام جلال بالی مەلا موستەفای بە كونسیرڤتڤ ناو دەبردو بالی مەكتەبی سیاسی بە چاكسازی. جەلال تاەبانی هەر سووربوو لە سەر ئەو باوەرەی تا ئاشبەتالەكە. دوای دامەزراندنی یەكیتی نیشتمانی كوردستان تالەبانی بروای وا بوو شورشی ئەم جارە ,شورشی رەنجدەرانی بیرو بازووە. واتە خەباتی دەكرد بو رزگاركردنی چینی زەحەتكیشی كوردستان لە ژیر ستەمی نەتەوەی سەردەست و دوا جاریش ستەمی فیودالی ئەوسا.ئەوەی یەكیتی جیا دەكردووە ئەوەبوو یەكیتی جیهانبینی خوی هەبوو دەربارەی كیشەی نەتەوایەتی و چینایەتی,بەلام پارتی خەباتیان لە پیناو پاراستنی دەسەلاتی فیودالیزمی بارزانی بوو. بە كورتی پارتی ئامادەبوو نوكەرایەتی بكات بو داگیركەران وە كردیشی, تەنها بۆ پاراستنی سیستەمی ئاغا سالاری, لە بەرانبەر ئەمەدا یەكیتی ئەركی قورسی كەوتە سەر شان. شكستی سیستەمی سوسیالیستی شەورەوی و بالادەستبوونی موحافزكاران لە دەولەتانی چواردەو یارمەتی دەربوون بۆ پارتی . بەم شێوەیە خەباتی چینایەتی لە كوردستان لە مەنگەنەی كونەپەرستی ناوەكی دەرەكی دەدرا. یەكیتی كە نوینەرایەتی رەنجدەرانی بیرو بازوبوون تا ئەمرو روبەروی ئەو تەجدایە بووەتەوە. ئەوەی كە بەهێزی و بالادەستبونی یەكیتی پاراستووە ئەو تەحداو كولنەدانەیە.

ئیستا تالەبانی وایكرد لە یەكیتی كە لە یەكچوونێكی نزیك لە نیوان یەكیتی پارتی هەبی تەنانەت وای لیهاتوە جیوازی نەماوە . تالەبانی لە پشتیوانی كردنی رەنجدەرانی بیرو بازوو بای دایەوە بو بشتیوانی دەرەبەگ و زیندووكردنەوەی كەلتوری خێڵ كە ئەمە بەرنامەی پارتیە . پیرەو پروگرامی حزب و كوبوونەوەی مەكتەبی سیاسی گۆرا بۆ پێڕەوەی ئێڵو لەناو دیوەخانی بەگزادەو ئاغاكاندا سیاسەتی ولات رەنگرێژ دەكەن. هەرچی بریاری چارەنووسسازە لە نیوان دوو سەروك هوزدا بریاری لە سەر دەدریت.هاولاتی. كادر,پیشمەرگە .وەكو خزمەتكاری ئاغای تالەبانی و بارزانی هەژماردەكرێ. ئایا ئەمە لادانە لە پیرەوی یەكیتی ؟یان ئەوەی ئیمە داوای دەكەین كە بریتیە لە نویكردنەوەی یەكیتی و خستنەگەری یەكیتی لە پیناوبە دیهینانی بەرژەوەندیە بالاكانی گەلی كوردستان. ئایا تەخشان و پەخشانكردنی سامان و پارەی ولات بۆ سەرو خیل و هوزەكان لادانە یان ئاشكراكردنی بوجەو داهاتو سەرفكردنی لە پیناو خزمەتی گشتیدا كە داوای ئیمەو گشت تاكێكی ئەم كومەلەیە.ئایا داواكردنی ئیمە بو دانانی كەسی باش بو شوینی باش لادانە یان دابەشكردنی دەسەلاتەكان لە نیوان دووبنەمالەی تالەبانی بارزانیدا. بەلی بە پێ ئەو راستیەی سەرەوە كە باسم كرد تالەبانی و كلكەكانی لادەرە, لادەرن لە بەهای كوردەواری , لادەرن لە پیرەوی ئەو حزبەی كەخۆی سكرتیریە,نازناوی" باڵی لادەر" پڕ بە پێستی تالەبانی تاقمەكەیەتی, ئەوەش كە ئیستا لە گردەكەیە ئەوە نازناوی یەكێتی پر بە بالایە.پلینیوم و دانیشتنەكانی تر ,هەرناوێكی تری هەبێ ناتوانێ ناسنامەی یەكێتی لە ئێمە بسێنیتەوە. ئەوەی ناسنامەی یەكیتی لە دەستداوە ئەوانەیە كە بۆ باوەشی پارتی پارتان بە سەرشۆری گەراونەتەوە.

[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە