عەدالەت عبداللەی دەربار بووە بە فەیلەسووف!!!
Monday, 01/11/2010, 12:00
كەس نی یە عەدالەت عبداللە نەناسێت لە گەرمیان نەك لەبەر ئەوەی ڕۆژنامەنووسێكی بە ناوبانگە بەڵكولە بەر ئەوەی وەكو دەربارێكی كۆشكی هیرۆخان هەمیشە دەستەو نەزەرو دەست بە سینەوە چاوەڕوانی هرمانی خانەمەكەیە.دوێنی شەو بە فرمانی خانمەكەی هاتە سەر شاشەی هیرۆ سات و وەك شیكەرەوەیەكی هەواڵ دەستی كرد بەڕێسینی خوری درۆ بۆ ئەوەی دڵی هیرو شاد بكات. ئەم عەدالەتە ئەوەندە لە خۆبایی بوبو لەوانەی بڵێت ارستووسوقرات وافلاتوون ....هتد ئەمانە دەخاتە نێو باخەڵەوە " لە شیكردنەوەكەیدا زۆر دەستەواژەی عەقلانیەتی بەكار دەهێنا .باسی ئەوەی دەكرد كە كشانەوەی گوران لە فراكسیونی لیستە كوردستانیەكاندا كارێك ناعەقلانیەو زەرەر لە بەرژوەندیە بالاكانی خەلكی كوردستان دەدات. لە لایەكی ترەوە شەكری دشكاندو دیگوت" كەسانی عاقڵ هەیە لە ناو گوراندا ئەم كارەی پێ باش نی یە.ئەگەر كەسێك بیەوێ شیكردنەوەی عەقلانیەت بۆ ڕووداوێك بكات یان شیكردنەوەی وتەی سیاسەتمەدارێك بكات ئەبێت بەر لە هەموو شتێك خۆی ئەوزەڵی گرتبێت یان خوی بە لایەنی كەم خاوەن ئایدولوژیاو تێروروانێك و جیهانبینیەكی تایبەت بێت,بەلام با بزانین ئەم دەربارەی خانمی یەكەمی عیراق خاوەنی چی جیهانبینیەكە . ئەوەی گوێ لەقسە هەلەقە مەلەقەكانی ئەم كولكە دەرویشە بگرێت سووكی كەسایەتی عەدالەتی بۆ دەردەكەوێت.بابەتێك هەیە پێ دەڵێن discourse analysis
ئەگەر لەو ڕوانگەیەوە ئەناڵیزی وتەكانی ئەم دەربارە بیكەین بۆمان دەردەكەوێت كە تەنانەت لە زمانی زگماگیدا زۆر كۆڵەوارە ئەمە لە لایەك,
لە لایەكی ترەوە باسی ئەوە دەكات كە كشانەوەی گوران زۆر زیان بەخشە بۆ ئاسایشی نەتەوەیی و لە وەلامی پرسیارێكی تردا باسی ئەوە دەكات كە كشانەوەی گوران هیچ كاریگەریەكی نی یە لە سەر داخوازیەكانی كوردو هەلویستی كورد لە بەغداد , باسی ئەوەش دەكات كە كورد وەك ئیستحقاقی نەتەوەیی هەقی خویەتی پشكی لە عیراقی دیموكراتی هەبێت. ئەم بێسەرو بەریە لە قسەكردن ئەوەمان بَۆ دەردەخات كە ئەم كابرایە تەنها دەیەوێ رقو قینی شاراوەی خۆی و خانمەكەی بەرانبەر بە گوران دەرببرێت .ئەگینا ئەگەر قسەكانی ئەم كویلەیە بخەینە ژیر زەرەبینی شیكەرەوەیەكی زمانەوانی یان سیاسی بۆمان دەردەكەوێت كە خۆی و خانمەكەی جیگای بەزەیین. ئەم دەربارە ئەوەی لە بیرچوو باسی بكات كە لەو روژەوە حكومەتی تازەی عیراقی تامەرزاوە سەروكەی ئەو لە بەغدایە ئایا پرسیاریكی بۆ ئاراستەی نەكرد بزانێت ئایا ئەو ئیستحقاقە نەتەوەیی یە لە ماوەی ئەم حەوت ساڵە چی بەسەر هاتوە؟ ئایا بۆ پرسیارێكی لە خانمەكەی نەكرد بە حوكمی ئەوە كە خانمی یەكەمی عیراقە تا بزانێت چارەنووسی ناوچە دابراوەكان چێ لێهاتووە. لێرەدا پرسیارێك خۆی قوتدەكاتەوە ئایا ئەوناوچانەی كە ئیستا بە ناوچەی ناكوكی لەسەر ناسراوە كێ تەسلیمی بە عیراقی عەرەبی كردەوە ئایا بزوتنەوەی گوران لە گەل مالیكی ریكەوت و هێزی پیشمەرگەی پاشەكشەپێكرد یان هەردوو سەروكە داماوەكەی ,داماو زەلیل بۆ عانە.ئایا بزوتنەوەی گوران ئەمنی قەومی خستە مەترسیەوە یان هەردوو سەروكەی ئەو كە كێبڕكێیان دەكرد لە گەڵ یەكتریدا بۆ پێشوازی لە شێخەكانی عەرەبە تەعریبەكان و دابەشكردنی پسوولەی پشتگیری مانەوەیان لە كەركوك وخانەقین؟. ئایا فەردە دولارەكان لە دیوەخانی عەرەبەكان دابەش دەكرا لە لایەن نەوشیروان مستەفاوە رەوانەكرابوو یان لە لایەن سەروكەكەی عەدالەتەوە.ئایا بیروكەی دابەشكردنی دەسەلات لە كەركوك بە ریژەی 1/3 بۆ هەر سێ پیكهاتەی نەتەوەیی لە كركوك بیروكەی گوران بوو یان تێزی ناچیز بوو شێخەكەی ئەو دایهینا. ئایا پیش چوونی گوران بۆ بەغا هاوپەیمانی كوردستانی چ دەسكەوتیكی بۆ كورددەستەبەركردبوو, كامانەن ئەو دەسكەوتانەو كامانەن ئەوانەی بە هۆی چوونی گورانەوە لە دەست كوردچوون؟! ئەمەوێ ئەوە بێژم كە میللەتی كورد لەوە گەورە ترە گەمژەیەكی دەفرشۆری ماڵی هیرو بیەوێ گەمە بە هەست و نەستی بكات باشتر وایە دەم لە كاری روژنامەوانی نەدەیت بچۆ دەفرەكانت بشۆرە باشترە چونكە ئەو خانەمەت هەتاسەر بۆ تۆ نامێنێت تا بتوانێ شارەزایی وەهات هەبێت لە چیشتخانەیەك دوو عانە بۆ مناڵت پەیا بكەیت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست