کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خەیانەتی 31 ی ئاب و هەڵویستی جەماوەر!

Sunday, 06/09/2009, 12:00


لەم ڕۆژەدا كردارێكی پڕ نەنگی و شەرماوەر خرایە سەر خەرمانی خەیانەتەكانی بنەماڵی مەلا مستەفا لەم روژەدا هیچ تەم و مژێك نەما لە سەر هەڵوێستی دژە نیشتمانی ئەم بنەماڵەیە.ڕۆژی 31ی ئاب وەرچەرخانێكی میژووی مەترسدار بوو لە میژووی خەیانەتكردن,لە خەیانەتی ژێر بە ژێرەوە بۆ سواری تانكو دەبابەی داگیركەران.لە جاسوسی و نۆكەرایەتی كردنی نهێنی بۆ دەعوتكردنی هێزی داگیركەر.

هەموو كورد چاوەڕێی ئەوەی دەكرد پێشەوا بارزانی پێشی كورد بكەوێی و كەركوك ڕزگر بكا كەچی لە ڕۆژێكی وەك ئەمرٍۆ لە ساڵی 1996 مسعودی مەلا مستفا لەشكری بەعسی خوینرێژی هینایە سەر میللەتی كوردو هەولێری پایتەختی خەڵتانی خوین كرد.بنەماڵەی مەلا خۆیان بە سومبوڵی ئازادی خوازی ونیشتمان پەروەری دەزانی بەلام لە ژێرسێبەری ئەو دروشمانەدا دەیان تۆڕو داوی خەیانەتكارانەیان بۆ كوردو نیشتمانەكەیی دەنایەوە. لە هەر شوێنێكی ئەم ولاتەدا بزووتنەوەیەكی رزگاری خوازی سەری هەڵدابێ ئەم بنەماڵەیە لە گەڵ داگیركەراندا دەكەوتنەمامەڵەو سەوداكردن بۆ دژایەتی كردن و كپكردنەوەی ئەو بزووتنەو سەرهەڵدانانە.

بنەماَڵەی مەلا مستەفا ئەوەندە خویان گرتوە بە خەیانەتكردنەوە, ئامەدەبوون لە پێناوی بەرژوەندی بنەماڵە ولات لە هەراجخانەدا هەرزان فرۆش بكەن تا وای لێهات خەیانەت بووە بە ڕێبازووڕیچكە لە باشووری كوردستان وە بنەماڵەی مەلا بوون بە خاوەن ئەو رێبازە نەگریسو نەنگیە.

پیش 31 ی ئاب ململانێ و بەرنگاربوونەوەی مەلا مستفا لە گەل بەعسدا بە شورشی رزگاری نیشتمانی ناوزەد دەكرا وە مەلا مستفا بە سەركردەی ئەفسانەیی دەزانرێ و سەدان رولەَی ئەم میللەت ە بە ناوی كوردایەتیەوە گیانیان بەختكرد.بەلام هەڵگیرسانی شورشی نوێ زەنگی هوشیاركردنەوە بوو بۆ جەماوەری كوردستانوە خەڵكی بە ئاگاها هینایەوە لەوەی كە شورشی مەلا شورشی رزگاری نیە بەلكو شورشی چەواشەیەو تۆڕێكی دروسستكراوی دەستی دەزگا جاسوسیەكانی داگیركەرانە.دوای خەیانەتی 31ی ئاب وا چاوەڕوان دەركا لە َ جەماوەری كوردستان بە یەك دەنگی نەفرەت بكەن لە بنەماڵەی مەلا مستەفا چوونكە ڕووی دزێوی ئەو تاقمە خائینە وەك ڕۆژی رۆشن دەركەوت بۆ میللەت. لە جیاتی نەفرەتكردنە لەو بنەماڵەیە ,جەلال تالەبانی لە هەڵوێستێكی چاوەڕوان نەكراودا لوتی داژەنی و چۆَكی دادا لە بەردەم ئەو باندە ولاتفرۆش و خەیانەتكارەدا. هەر ئەوە نەبوو خۆی بەتەنها بێ بەلكو زۆر لە سەركردەو كادیرەكانی یەكیتی نیشتمانی ریزەكانی یەكیتیان بە جێ هیشت و خۆیان خستە باوەشی بنەمالەی مەلاوە .ئەمە لایەك لە لایەكی ترەوە 50%جەماوەری كوردستان دەنگیان بۆ مانەوەی دەسەلاتی خەیانەتكاران دا ئەمە ئەوە دەردەخا نیوەی دانیشتوانی كوردستانی باشورهیشتا پیوستیان بە هوشاریو هوشیاركردنەوە هەیە بۆیە مەترسیەكان هیشتا نەرەوینەتەوەو دەستكێشیو نۆكەرایەتی هەرلە ئارادایە بۆیە ئەم حكومەتەی ئستا ناتوانین بڵێین حكومەتی گەلی كوردستانە چونكە تاوەكو ئیستا هیزی چەكدارو ئاسایش وەفاداریان بۆ بنەماڵە هەیە زیاتر لەوەی بۆ گەل. ئەركی بزونەوە ی گۆڕان و لایەنەكانی تری ئۆپۆزیسیون ئەوەیە لە جیاتی ئەوەی بەشداری بكەن لەو حكومەتە ئەبێ هەوڵی ئەوە بدەن هەموو كەنال و كەلەبەرە شارەواكان ئاشكرا بكەن كە دەسەلاتداران بەكاری دەهینن بۆ خەیانەتكردن. ئەركی ئوپوزیسیون ئەوەیە متمانەی هیزە چەكدارەكان بو خۆیان رابكێشن ئەوەش پێویستی بە تەوژمێكی ئیعلامی چڕوپڕ و نەخشە بۆ كێشراوهەیە تا ریگایەوە تۆی خۆشەویستی خاكو ولات لە دڵی هەموو تاكێكی ئەم ولاتە بچێنن بۆ ئەوەی هەموو درزو كەلەبەرەكان لە ڕووی خەیانەتكاران دابخرێ و ئیدی خەیانەتی 31 ی ئاب دووبارە نەبیتەوەو ئەو ڕیكۆردی بالای خەیانەتە هەر بە ناوی مەسعوودەوە بمێنێتەوە

ئالان گەرمیانی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە