کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حكومەت و پەرلەمان ئەبێت هەلبوەشێنرێتەوە

Monday, 31/01/2011, 12:00




لە راستیدا لە كوردستان حكومەت و پەرلەمانیكی راستەقینە بوونی نییە ئەوەی كە هەیە تەنها بۆ شەرعیەتدانە بە دزینی سەروەت و سامانی ولات. پارتی یەكیتی دوو مافیان پەیمانی ئیستراتیجیان مۆركردووە بۆ ئەوەی دەسەلاتی هەردوو بنەمالەی تالەبانی وبارزانی بپارێزن نەك دەسكەوتەكانی گەلی كوردستان. ئەم دوو مافیایە لە دزین و تالانبردنی سەروەت و سامانی ولاتدا كۆپی دسەلاتەلاتدارانی تونس و میسرو ولاتانی عەرەبی دەكەنەوەو.هەردوو پارتی بنەمالە بۆ گەندڵكردنی مورالی كومەلگاو نەهیشتنی بەهاو رەوشتە جوانەكانی كوردەواری لە هەولیكی بێ وچاندان بۆ ئەوەی كەلتورو داب و نەریتی ناكوك بە كومەلگای ئیمە واردی كوردستان بكەن و دەزگاكانی راگەیاندنی حزبی لە خزمەتی بە گشتیكردنی ئەو كەلتوورە نامۆیەن .وەكو ئەوەی بینیمان چون كەنالی لوكالی زاگروس لە سلیمانی چ گرتەیەكی نامۆو ناشایستەی پیشانی جەماوەر دەدرا. پارتی و یەكیتی لە كونترولكردنی شوینە ئاینیەكان و هەروەها نەهیشتنی سەربەستی لە وتاردانی ئاینی سنوورداركردنی چالاكی ئاینی لاسایی تونس و میسرو یەمەن دەكەنەوە. پارتی و یەكیتی بو قورخكردنی بازاڕو كایە ئابوریەكان لە لایەن بنەمالەو كەسوكاری فەرمانرەواكانەوە عەینەن كوپی دەولەتە تولیتارە عەرەبەكان دەكەنەوە لەچەشنی زین العابدین و موبارك. هەردوو پارتی دەسەلاتدار ئەوەی زیان بە دابو نەریتو تیكدانی شیرازەی كومەلگای كوردی دەدات واردی كوردستانی دەكەن ، بەلام .ئازادی و دیموكراسی و دادپەروەری كە كولەكەی بنەرەتین بو پاراستنی كوردو ئایندەی ئەم هەریمە ریگای هاتنە ناوەیی پێ نادرێ و سەدان كوت وبەندی ناشەرعیان بۆ هیناوەتە ئاراوەو ئەبێت بە فلتەری ژەنگاوی ئەو عەقلیەتە دواكەوتووە تێپەرێت كە پارتی و یەكیتی حكومەتیان لە سەری دامەزراندووە. بۆیە ئەوەی ئەوان ناویان ناوە حكومەت لە بنەرەتدا حكومەت نییە هەر هەمان دەزگاكانی ئەو دوو حزبەیە كە هەریمی كوردستانیان لە توپەت كردووەو بەرگیكی دروزنانەیان بە ناوی حكومەتەوە كردوتە بەری(گوركن لە پیستی مەڕ). پارتی یەكیتی بۆ مانەوەی دەسەلاتیان داگیركەر نەبووە ئەوان نوكەرایەتیان بۆ نەكردبێت . خەیانەت نەبووە ئەوان ئەنجامیان نەدابێت. بۆیە پارتی ویەكیتی بەرپرسی یەكەمن لە ڕوودانی هەر بشێویەك كە ڕوو بدات. میللەت ئیتر چاوەڕێی ئەوە ناكەت مسعود بارزانی جاریكی تر 31 ی ئاب دووبارە بكاتەوە و بێ دنگی بپارێزێ ، جاریكی تر قەبول ناكات حزب وبنەمالە هیزی میلیشیاتیان هەبیت و ئەوەی بیانەوێ ئەنجامی بدەن. .میللەت چاوەرێی ئەوەناكات .پارەی نەوت و سامانی ولات بنەمالەی بارزانی و تالەبانی و براهیم احمد حەبەلووشی كەن و ئەوانیش زرتەی چاویان بێت. میللەت لە پارتی و یەكیتی زۆر بە ئاگاترە لەوەی ئیتر بە درۆو دەلەسەكانی ئەوان فریو بخۆن. دەست تیكەلاوكردن لە گەل بەعسیەكان و سازشكردنی مسعودو جەلال لە سەرناوچە داگیركراوەكان لە بەرانبەر مانەوەی دەسەلاتی بنەمالەی مافیا جیگای سازشكردنە نی یە بۆ میللەتەكەمان . بۆیە ئیتر كاتی ئەوە هاتووە شەقامی كوردی بەو دوو بنەماڵیە بڵێن كاتی ئێوە بەسەرچوو حكومەتە كارتونیەكەتانیش ئەبێت هەڵبوەشینریتەوەو پەرلەمانیكی نوێ و حكومەتیكی شەرعی دابمەزرێت هیچ هێزیكیش نی یە لە بەردەم ئیرادەی پولاینی گەلدا خۆی رابگرێت ئەو هەلچونەی پارتی و یەكیتی لە هەمبەر بەیاننامەكەی بزووتنەوەی گوران جگە لە دەست بردن بۆ پوش لە نێو لافاوی گوراندا هیچی تر نی یە.


 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە