کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جەلال تاڵەبانی, یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە خەونی شاعیرانە دەزانێ؟!

Sunday, 29/03/2009, 12:00


یەكێتی نیشتمانی دروشم و خەونی شاعیرانە نیە وەكو ئەوەی جەلال تالەبانی باسی دەكات بەڵكو ئامانج و لوتكەی ئومیدو هیوای ئێمەی كوردە . بە گەڕانەوە بۆ میژوو بۆمان دەردەكەوێ كە ئەوەی هەڕەشە بووە بۆ سەر یەكیتی نیشتمانی كوردستان و هۆكاری پارچە پارچە بوونی بووە بەرژوەند خواستی سەركردەكانی بووە سەرەڕای

ئەو لەتو پەتكردنەی ولات و ئەو ستەم و زۆرداریەی داگیركەران و نۆكەرانیان , خەبات و تیكوشان هەمیشە لە ئارادا بووە بۆ گەرانەوەی سەروەری و یەكێتی خاكی كوردان. هەزاران لەو پێناوەدا گیانی خویان كردووە بە قوربانی بۆیە ئەو یەكێتی نیشتمانی كوردستانە كە ئیستا جەلال تالەبانی سەركردایەتی دەكات هەروەها بە گۆترە ناوی لێنەنراوە (ی.ن.ك) . یەكیتی نیشتمانی كوردستان رەمزو ناونیشانی خەباتی شیلگیرانەی ملیونەها كوردە لە ژێر ئەو ناونیشانەدا هەزاران پیشمەرگەو ولاتپارێز گیانییان بەخت كردووە. بەلام ئیستا مام جەلال بە سووك و بەئاسانی لە بەر خاتری كەمالیستە كورد كوژەكان یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە خەونی شاعیرانە دەزانێ و وەكو چەرچی ولات بە ولات دەگەرێ و یەكێتی كوردان هەرزان فرۆش دەكات. جەنابی تالەبانی داوا دەكات گەریلاكانی پەكەكە چەكەكانیان دابنێنن و خویان تەسلیم بە توركیای فایسشت بكەنەوە

بە خەیاڵی جلال تالەبانی توركیا قەلای دیموكراسیەو, كورد لە سێبەریدا دەحەویتەوە ئەوەی لە بیر چوو كە ئاخاڤتنی وشەیەكی كوردی لە پەرلەمانی توركیا چە هەرایەكی نایەوە وچۆن روی رەشی توركە نادیموكراتەكانی ئاشكراكرد. مام جلال ئەوەندە خەمی یەكیتی كوماری توركیای كەمالیە ئەوەندە خەمی یەكیتی نیشتمانی كوردستانی نیە ئەوەندە تالەبانی هەرەشەیە بۆ یەكیتی نیشتمانی كوردستان ئەوەندە دوژمن ئەو زیانەی نی یە . سەیر لەوەدایە ئەم كابرایە یەكێتی خاكی كوردان بە خەونی شاعیرانە دەزانێ و كە چی خۆی سەروكی حزبێكە ناوی یەكیتی نیشتمانی كوردستانەو هەڵقە لە گوێكانی لە رەنگ مەلا بختیاری و بەرهەم سالەحی ناردووە بو هەولیرو باس لەیەكێتی ناو یەكیتی نیشتمانی كوردستان دەكەن هەردوكیان لە دوو كوبوونەوەی جیادا بەرهەم لە هەولیر ومەلا بەختیاریش لە گەل جوتیاران ئاماژە دەكەن بە نەوشیروان مستەفا گوایە ئەو یاری بە چارەنووسی یەكیتەوە دەكەن و خویان بە خەمخۆری یەكیتی و میللەت دەزانن ئەوەیان لە بیر چووە كە تاڵەبانی یەكیتی نیشتمانی بە خەونی شاعیرانە دەزانێ و میللەتیش ئەوان بە دزوو چەتەدەزانن. ئەم هەڵبژاردنەی ئایندە دەری دەخا كەچۆن خائن و هەڵقە لە گوێكان لە رەنگی مەلا كمتارو بەرهەم علوج و ئازادجوندیانی تەمێ دەكرێن لە لایەن خەڵكی كوردستانەوەو لووتیان دەدا لە بەردی گردەكەی نەوشیروان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە