کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هێزەكانی دژە گەل نامانتۆقێنێ

Monday, 22/02/2010, 12:00



دوا بە دوای شكستە ئابرووچوونەكەی حزبەكەی جەلال تاڵەبانی لە هەلبژاردنەكانی 25/7 ئەبوایە جەلالو چەتەكانی دەوری رووی خۆیان ڕەش بكردایەو ولاتیان بۆ ولاتپارێزان بە جێ هێشتایە. بەلام پەندیان لە میژووی دیكتاتۆرەكان وەرنەگرت و كەوتنە زیاتر تالان بڕۆی سەروەت و سامانی میللەت, بەو سامانە دزراوانەی میللەت بنەماڵەی جەلال باندێكی سەرمایەداری تالانچیەتیان پێكهێنا.هەموو بازاڕەكانی كوردستانیان بۆ خویان قورخ كرد, بە ناوی بازاڕی ئازادەوە ئازادی بازاڕیان زەوتكرد ,تۆڕێكی جانجاڵوكە ئاسای بازرگانی وەهایان دروست كرد كە جگە لە بنەماڵەی جەلال تالەبانی كەسێكی تر نەتوانی لە بازارەكانی كوردستاندا سەرمایەكانیان بخەنە گەڕ. جەلالی خەڵەفاو وای زانی هەتا هەتایە ئەو دزی وچەتەگەریەی بۆ دەچێتە سەر بەلام لە 25/7 جەماوەری كوردستان زەنگی كوتای تەمەنی دەسەلاتی پرَ نەنگی ئەو بنەماڵەیە لێدا , هەر بۆیە هیروخانی هیانەیەوە بۆ سلیمانی و كردیە سەرپەرشتیاری بەریوەبردنی تیروركردنی گورانخوازان, رەشە كوژیو تیرور بوو بە دیاردەیەكی رَۆژ1انە لەو ناوچانەی كە دەكەوتنە ژێر دەسەلاتی بنەاماڵەی تالەبانی, مەبەستی ئەو رەشەكوژیە ئەوە بوو جەماوەری سلیمانی بتۆقێنن و وا نیشانی جەماوەر بدەن كە هەركەسێ نوقلانەی خراب بدات بە گوێماندا ئەوا ئەبێ چاوەڕێی مەرگ بێ . لە گەڵ دەسپێكردنی پڕوپاگەندەی هەلبژاردن , هەر لە گەڵ كازیوەی بەیاندا شار بەرگی نیلی پوشیو سەرتاپای سلیمانی و شاروشاروچكەكانی كوردستان بە رەنگی ئاسمانیو پوستەری كاندەكانی گەل پەلكە زێڕینەی كردە گەردنی شار. كاتێك تاقمە نووستووەكەی تاڵەبانی لە خەوی نەگبەتی هەڵسان, باوەڕیان نەدەكرد كە گەل ئاوا جاڕی نەمانی دەسەلات لێ بدەن . بۆیە جەلالی كۆنەجاش بریاری دا بە هێزەكانی دژەگەل ,كە پاڤێلی كوری و برازاكانی جەلال سەركردایەتیان دەكەن, تەقە بكەن لە ئاپۆرەی جەماوەری خوشەویستی سلیمانی, ئەو هێزە غەوارەیە كە چەندین ساڵە بە پارەی دزراوی ئەم میللەتە پەروار دەكرێن چەشنی تەتەرو مەغوولەكان بەربوونە وێزەی گۆرانخوازان و هەوادارانی گوران,ئەم هەنگاوە ترسنۆكانەیە لە میژوودا زۆر جار دووبارە بوەتەوە, ئەوانەش پشتیان بە تیرو بەستووە بۆ پایەداری دەسەلاتەكانیان لاپەرەكانی میژوو شاهدن كە چۆن ریسواكراوون. بۆیە تاقمە غەوارەكەی تاڵەبانیو هێزە كانی دژە گەل هەرگیز ناتوانن بەرگەی شالاوولافاوی تووڕەی جەماوەر بگرن, تاقمە ترسنوكەكەی تالەبانی وا سەریان لێ شێواوە برویان بە ئاسایشی سلیمانی نەماوە چوونكە ئەزانن ئاسایش روڵەی ئەم میللەتىەیەو لوولەی تفەنگەكانیان ناكەنە سینەی كەسوكاریان بویە پشتیان بەو هیزانە بەستووە كە ناوی "هیزی دژە كەلە" ئەم هیزانە لە كەسانی غەوارەو زۆڵەكورد پێكهاتووە خەڵكی دەرەوەی شاری سلیمانین و زاوەكەی مەلا بختیار سەرپەرستی دەكات, ئەو كردارەی كە هیزەكانی دژە گەل پێی هەلسا لە سلیمانی جەماوەری كوردستانی بە شێوەیەك توڕە كردووە كە لە 7/3 زەنگی مەرگی دەسەلاتی خیڵەكی لە كوردستان لێ بدەن , ئامادەبوونی جەماوەر رژاندنە نیو شەقامەكانی شار لە دوای ئەو رەشەكوژیە دەسەلاتدارانی واتوقاندووە كە خەریكن بنەو بارەگاكنیان دپێچنەوە لە ترسی تووڕەیی جەماوەر وا چاوەڕوان دەكرێ بنەماڵەی تاڵەبانی هەلبێن بۆ هەندەران, وا پیشبینی دەركرێت كە بەرهەم سەلاخ بۆ داواكردنی پەناهندەیی سیاسی سەردانی خەلیجی كردووە , چونكە جەلال رایگەیاندووە كە هوكاری دۆڕاندنی تاڵەبانی لە هەلبژاردنەكاندا هۆی نوكەرایەتیە بۆ عەرەب ئەبێ عەرەبەكانیش ئەوەیان لە بەرچاو بێت جیگای مناڵەكانی ئەو بكەنەوە.

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە