نامەیەكی كراوە بۆ مەردمی خانەقین
Thursday, 24/09/2009, 12:00
شاری خانەقین لانكەی كوردایەتی بوو , رژێمی بەعس بە هەموو توانایەكیەوە نەیتوانی مۆركی كوردایەتی ئەو شارە بسڕێتەوە,خانەقین شارێك بووە هەموو شورشگێڕەكان لەوێوەوە فێری وانەی شورشگێڕی بوون.شۆڕشی نوێی كوردستان و ریخكخستنەكانی هەڵوی سوور لەوێوە سەرەتای یەكەم چەخماخەی دا. دەیان رولەی بە ئەمەكی ئەو شارە لە پێناو پاراستنی كوردبوونی ئەو شارە گیانیان بەخت كردووە لەوانە شەهید محمد قاسم سەفەر بانمیلی و شەهید محمد یاوەرو شەهید شەهابەرەش و شەهید مەلازم رەحیمو دەیان شەهیدی تر.لە دوای ئازادی خانەقین چاوەڕێی ئەوەمان دەكرد شار ئاوەدان بگرێتەوەو زامی سەرەنێزەی تەعریب ساڕێژ بگرێتەوە . چاوەڕێی ئەوەبووین كەسو كاری شەهیدەكان سەربەرز بژین و بە سەر بكرێنەوەو ئاسەواری سیاسەتی تەبعیس و تەهجیرو تەرحیل بسڕێتەوە,بەلام بە داخ و كەسەرێكی زۆرەوە ئەوەی بەعسیەكان بۆیان تەواو نەكرا پارتی و یەكیتی تەواویان . خەڵكی خانەقین یەك دەنگ و یەك ڕەنگ بوون و یەك هەڵویست بوون دژ بە سیاسەتی بەعس ,بەلام پارتی و یەكێتی شیرازەی كۆمەڵی خانەقینیان كەرت كەرتو پەرەوازە كردو یەكریزی دانیشتوانیان هەڵوەشاندەوە. بەعسیەكان نەیانتوانی دەست و پەنجەو ڕۆحی خۆشەویستی خا ك لە زەوی زاری خانقین ببرَن بەلام پارتی و یەكێتی لەو شارە منافسەی یەكتری دەكەن لە داگیر كردنی زەویو باخاتی شارەكەو خەڵكی ڕەسەنی شارەكە و كەسوكاری شەهیدان بوونەتە بیگانەو كرێكارو باخەوانی بۆ بەعسیە تازەكانی پارتی یەكێتی دەكەن.ئایا ئەم مەسوولانە لە كوێ بوون ئیستا وا بونەتە خاوەن باخو مەزرا, ئەو زەوی و زارانەی بەعس نەیتوانی داگیری بكات چەتەكانی یەكێتی و پارتی داگیریان كرد.. با پرسیارێك لە خۆمان بكەین ئێمەی كەسوكاری شەهیدان بزانین ئێمە سوودمەند بووین لە شورش یان ئەم مەسوولە دزانەی خوارەوە؟ با بزانین كێ كردیی و كێ خواردی.سەلاح كوێخا محمد مەسۆل مەڵبەندی خانەقین 50دونم زەوی داگیركردووەوكردیە بە باخ لە رێگای باوە محموی و مێخاسداو دەیان پارچەزەوی لە خانەقین داگیركردووەوەو 50 پارچە زەوی لە كەلار وەرگرتووەو پێنج غەسالەی چەوو لمی لە سەر سیروان هەیەوە و تەلارێَكی شاهانەی لە پاڵ مەڵبەنیدی كەلا دروستكردووە تەنها بۆ رابواردنی شەوانەی لە گەڵ سۆزانیەكان . ماڵێكی 250 متری بەخشیوە بە اسماعیل باسكیلچیو هەقی كوری كردووە بە دەمڕاستی خۆی هەموو خانەقینیەكان دەزانن كەهقی اسماعیل هێلی تەنزیمی شەهید جوامیری ئاشكراكردبۆ ئەمنی خانەقین دەیان كەسی بە ئیعدام داوە, ئیستا ماڵەكەی شەهید محمد غەیدان زەوت دەكەنو دەیدەن بە بەابو حقی وەكو پاداشتێك بۆ كارە جاسوسیەكانی. سەلاح جمعە ناسراو بە سلاح زەریفە بەریوەبەری خانەشینی پیشمەرگە یەكێك لە دزەكانی شەڕی ناوخۆ دەیان دونم باخ و زەوی لە گەرەكی جەلەوە داگیر كردوەو تەلاری تیا ساختووە لەو بەریشەوە لە كەناری ئەڵوەند عماد احمد زەهاویش 45دونم زەوی داگیر كردوەو كردویەتی بە باخ,حسین منسور بەریوەبەری پولیسی گەرمیان 15 دونم زەوی داگیر كردوەو رۆژانە دەپۆلسی كریكاری بو َدەكەن و باخێكی پان وبەرینی بە نزیك باخەكەی سلاح كویخامحمد دروست گردوە.بەریوەبەری پولیسی خانەقین ئازاد محمد زەویەكانی مێخاسی كاكەییەكانی داگیركردوەو چوار دەوری باخەكەی بە ئالای كوردستان تەنیوە كەمێگ بچوو بەرو خوار باخەكانی جێگری مەڵبەندی كەلار جەلال عبداللەت بۆ دەردەكەوێت لە سەر زەوی مێخاس .عدنان حمەی مینا سەرەڕای ئەو هەموو مەعمل خشت و بلوك و چەوولمو زەوی زارەی كەلاری هاتووە هەموو زەویەكانی كەناری جادەی باوەمەحوی و كەلاری داگیركردوەوەو كردویەتی بە باخ . محسن اركوازی كە چەتەیەكی تری شەری ناوخۆیەو جێگری مەڵبەندی خانقینە لە رەفتاردا لە عدەی سەدامی بردۆتەوەو باخو تەلاری بێشوماری هەیە.سالار محمود مراد علی كارگێڕ مەڵبەندی خانەقینە بە چاوی غەوارە تەماشای خەڵكی خانەقین دەكات ئەم كابرایە باوك و مامەیەكی بە ناوی محمد مراد علی كردووە بە شەهیدی سەنگەر كە هەمومان دەزانین باوكی جاش تەواری بوەو مامەشی یەك ڕۆژ پێشمەرگایەتی بۆ یەكێتی نەكردوەو بە دەردی خوامردرووە.دەیان چەتەی تر هاتوونەتە خانەقین كە لە نامەی ئایندەدا باسیان دەكەین. لێرە بە مەردمی بە شەرەفی خانەقین وكەسوكاری شەهیدان دەڵێم با ئیتر بە قسەو درۆ دەلەسەی ئەو دزو جەردانە نەخەڵەتێین, خوتان دەزانن ئەمانە هیچكامیان خەمخۆری ئێمە نین خەمو پەژارەی ئەمانە هەر دزی راو ڕووتیەو ئەوانەی كە بستێك زەویان نەبوو ئیستا بوونەتە خاوەن باخ و ماڵ ,ئیمەیش بوینەتە بێگانەو كرێچی و باخەوانی ئەوان با ئیتر قەبوڵ نەكەین ئەو دزانە لەم شارە تەراتێن بكەن. مەردمی خانەقین ئێوە لە بەعسو دارو دەستەكەی نەترسان ئەمانە ی كە بەناوی پارتی یەكیًتیەوە هاتوون شاریان داگبركردووەوە وەك شێرە بەفرینە وەهان لە گەڵ هەڵهاتنی هەتاوی گۆران دەچن بە ناخی زەویدا, دەچن بە ناخی ئەو زەویەدا كە هەزارن زاڵمو زۆرداری وەكو ئەوانی هەڵلوشیە. .بزوتنەوەی گۆڕان لە خوتانەو بۆ خوتانە كەس ناكاتە كویخاو دەمڕاستی ئێوە و تەنها لیستێكە خەمخۆری خانەقینو خانەقینیەكان بێ , كەسوكاری شەهیدەكان دەكەینە دەمراست و نوینەری مەردمی خانەقین و دەرو بەری . لیستی گۆڕان هەر لە گەڵ یەكەم هەنگاوی بۆ شار مژدەی ڕزگاركردنتان پێ دەدات لەو دزو چەتانەی كە ناویان هاتووە لە سەرەوە ماڵ و مەزراو باخەكان دەگەڕێنینەوە بۆ خاوەن رەسەنەكانیان. بزوتنەوەی گۆران پەیامی بەختیارو بەختەوەری و خۆشگوزەرانی پێیە بۆ هەموو تاكێكی خانەقینی بە َ بێ جێوازی ئاینی و نەتەوەیی. ئەوانەی بە ناوی كوردایەتیەوە ئەم چەند ساڵەی رابردوو بێ حورمەتیان كردووە بە خەڵكی خانەقین لە سندوقەكانی دەنگدان بێ حورمەتو مایە پوچ ڕەوانەی لای ئاغەكانیان دەكەینەوە. ئەزانین ئەمە ماوەیەك بە ترساندنو توقاندن دەیانەوێ دەنگی ئازادیخوازانەی مەردمی خانەقین كپ بكەن بەلام خەیاڵیان خاوە بە پشتیوانی ئێوە ی ئازادی خواز جگە لە شكست هیچ شتێكی تر چاوەڕێی ئەو دزانە ناكات, سەربەرزی و سەركەوتن بۆ خانەقین و مەردمەكەیەتی.
ئالان گەرمیانی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست