نامەیەكی كراوەو پەلە بۆ كاك نەوشیروان..
Saturday, 16/05/2009, 12:00
بریار بوو نوینەرانی لیستی گوران هەمە جورەبێ واتە وەكو بەریزتان لە دانیشتنیكدا باست كرد پیویست بوو لە دیاری كردنی كاندیدەكان رەچاوی چەند خاڵێك بكرێ لەوانە تەمەن ,كەسایەتی كومەلایەتی ,ئاستی روشنبیری, جورئەت و ئازایەتی,گرنكترینیان مەوقعی جوگرافی بەلام بە داخەوە ئەوەی كە رەچاو نەكراوە لە گەرمیان ئەو خالانەیە.لە روی تەمەنەوە كاندیدەكان لە سەرەوەی 30 سالانن بەمە گەنج پەراویز خراوە.دووەم ئەوانەی كاندید كراون جگە لە یەكیكیان نەبی هەر هەموویان ناوبانگی كوتلەییان هەیە واتە كەسایەتی كومەلایەتیان نیە. ڕوشنبیریان تیایە هەر روژیك بە سەر حەبلێكەوە یاری دەكات. دەربارەی گرنكترین خالیان كە مەبەستمە بە بەریزتانی بڵێم رەچاو نەكردنی جوگرافییە هەر چوار كاندیدەكە خەڵكی ناوچەی خانەقینن وە هەر لە سەرەتاوە بەریزتانم ئاگادار كردەوە كە دانیشتوانی كەلار زیاتر 70% یان خەلكی خانەقینن وە 85% ئەو خەلكە بەتاقەی خواردنیان گویزاوەتەوە بو خانەقین واتە دەنگیان نەماوەبویە ئاگاداری بەرێزتان دەكەمەوە ئەو چوار كاندیدە هەر هەمویان خەلكی خانەقینن بگرە خویشیان دەنگیان نیە بو خویان. هەمان هەلەی هەلبژاردنەكانی حزبی خەریكە لە گەرمیان دووبارە دەبێتەوە ,عبدالله ئوجەلان لە پێش هەلبژادنەكاندا وتی "دیاربەكر ناسنامەی كوردە دۆراندن سڕینەوەی ناسنامەی ئێمەیە" ئەوەبوو وا دەرچوو توركەكان دوای بردنەوەی دەتەپە چوكیان شكا. زوربەی دەنگەكان لە رزگاریە "سمودە" رزگاری و دەوروبەری شكستی بە ئێمە دا لە هەلبژادنە حزبیەكاندا, ئیستاش پەراوێزخستنی ئەو ناوچەو نەبوونی كاندید لە گەرمیانو دیاری كردنی كاندیدەكان لە ناوچەیەكی دیاری كراوی وەكو قورەتو مەیدان كە دەنگیان نیە ئەنجامێكی تاڵی دەبێ .بویە داواكارم چاویك بەو كاندیدانە بخشێننەوە, بەراستی زوربەی روشنیرانی كلار ئاگایان نیە لە چونیەتی دیاری كردنی كاندیدەكان, بۆیە پێوستە ئەو تەقلیدە كۆنە بشكێنن لە دیاری كردنی كاندیدەكان بۆ ئەبێ لە چاوی مەسولە كۆنەكانەوە شتەكان ببینرێت ئێمە وتمان گۆران دەكرێ واتە گۆرانیش لە شێوازی هەلبژاردنی نوینەرەكان بەلام وادەرنەچوو هەروەكو پارتی ویەكێتی هەموو مەوسولیاتە حزبی و حكومیەكان لە نیوان كادرەكاندا دەخولێتەوەو لە بازنەی حزب تێناپەڕێ ویستمان ئەوە دووبارە نەبێتەوەبەلام وا دەرنەچوو ئێستاش كاتی ماوە ئەگەر نیەت هەبێ چونكە بەراستی گەرمیان ئەتوانین گرەوەی تیا ببینەوە لە راپرسیەكی سولیداریەتیدا كە هێشتا بلاو نەكراوەتەوە یان نایانەوێ بلاوی بكەنەوە تەماشای فورمەكانم كرد زیاتر لە 85% ئەوانەی بەرچاوی من كەوتوون دەنگ بو لیستی گوران دەدەن بۆیە با وریا بین.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست