هاوپەیمانیەتی پارتیو یەكێتی بەرەو كوێ؟
Tuesday, 08/09/2009, 12:00
دوو پارتی جێواز لە یەكتر لە دیدكاە دیدوو بوچووندا, لە ساحەی سیاسی كوردستان سەریان هەڵدا . یەكەمیان نوینەرایەتی چینی دەرەبەگی دەگردو هەروەهاش رابەرایەتی شورشی رزكاری نیشتمانیەوە دەكرد لە سالانی شەستەكانەوە تا كو ئیستا ئەم پارتە لە ژیاندا هەر بەردەوامە. پارتی لە ژێر چەترێكی دیموكراسی قولابیدا هەزاران دیموكراتخوازی لە قولاب داوەئەوەی كە بروای پێی نەبووە دیموكراتی بووە. ململانێ و شەڕی پاوانخوازی ساحەی كوردستان گەواهی ئەو راستیەن كە چۆن پارتی گشت بەها نیشتمانیەكانی بەلاوە نابوو بۆ مانەوەی دەسەلاتی فیودالیزمی لە باشووری گوردستان. وەك زەرورەتێكی میژوویی یەكێتی نیشتمانی لە دایك بوو بۆ ئەوەی وەك هێزی رەنجدەرانی بیرو بازوو جیگرەوەی هیزی فیوداڵ بێ و هەروەها بۆ ئەوەی شان بداتە ژیر ئەوبارە كلاوەی نەتەوەكەمان گە بنەماڵەی بارزانی هوكاری سەرەكی بوون. لێرەوە ململانێ دەستی پێكرد بۆ نەفی كردنی یەكتری ململانێكان بە دۆخێكی ترسناك و خوێناویدا تێپەڕین تا ساڵی 2005 ئیتر لەو ڕۆژە بەدواوە هیچ جێوازیەكی ئەوتۆ لە دیدو بوچون لە نێوان پارتی و یەكێتی نەما بە نەمانی جیوازیەكان ململانێكان كوتایی پێ هات و یەكێتی وەكو بەچكەی كنغر چووە هەناوی دایكیەوە. لێرەدا ئەوەی ناوی یەكێتی بوو لە ساحەی سیاسی كوردستاندا بوونی نەما ئەو ەش كە لە دەزگاكانی راگەیاندنەوە بە ناوی هاوپەیمانیەتی ئیستراتیجی ناوی دەبرێ تەنها بۆ چەواشەكردنی جەماوەری یەكیتیەو ماوەیەكی تریش ئەو هاوپەیمانیتیە دەچێتە خانەی میژووەو لە حازر بوونی نامێنێ.
بەلام هەقیقەتێكی تر هەیە ئەبێ پارتی وەك ئەمری واقیع مامەڵەی لە گەڵدا بكات ئەویش سەرهەڵدانی بزووتنەوەی گۆرانە. ئەم بزوتنەوە لە هەناوی حكومەتێكی گەندەڵ و بێدادو بێ بەرنامە لە دایك بوو وە بۆ هینانەدی بەختەوەری خوشگوزرانی و نەهیشتنی گەندەڵی وبێ دادی گومەلایەتی خەبات دەكا, بە گرتنەبەری رێبازێكی شارستانی و دیموكراسی دوور لە شەڕوو شۆڕی باوی كوردستان. ئەم بزووتنەوەیە تەڤگەرێكی میژو و كردەو دەنگ و رەنگ ونارەزایی خەڵگی نیشتمان پەروەرە, بزاڤی ئەو گەنجانەیە كە 18 ساڵە حكومەتی كوردی دەستی دەستیا ن پێ دەكاتو جگە لە خوێن ڕشتن و ماڵوێرانی هیچ بەرهەمێكی تریان نەبینیوە لەم حكومەتە.ڕەوتی ئەم بزاڤە ڕەوتێكی شارستانیەو لە سەر بنەمای پێكەوە هەڵكردن خەبات دەكات ,بۆیە هەق وایە پارتیش تێروانینی خۆی بەرانبەر بە بزوتنەوەی گوران بگۆڕیت و دان بەو هەقیقەتە بنێت كە گوران بزووتنەوەیەكی بەرفراوانی جەماوەریە و ئەبێ ماڵەی تەندروستی لە گەڵدا بكات چونكە بیركردنەوە لە گرتنەبەری رێبازە كۆنەكان بۆ ململانێی گۆڕان باوی نەماوە تەنها رێگا, رێكای ئاشتی وململانی یەكتریە بە ئاشتیانەو لە رێگای سندوقەكانی دەنگدانەوە. بۆیە یەكەمین سندووق پێویستە پارتی لێوە دەرچێ سندوقی عەقڵە , ئەو عەقڵیەتە كە پارتی بۆ ماوەی زیاتر لە 60 ساڵە تەعاملی پێ دەكات ئەبێ لێی رزكار بێو بیر لەوە بكاتەوە كەپێكەوە هەڵكردن تەنها رێكای تەندروستە بۆ بەردەوامی ئاشتیو ئارامی لە كوردستان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست