کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامەیەكی كراوە بۆ حمە سوور دووشیوانی

Thursday, 25/02/2010, 12:00



دوای ئەوەی عدنان عوسمان ئەندام پەرلەمان لە لیستی گوران راگەیاند كە هیزی پیشمەرگەی هەردو حیزب هێزێكی میلیشاتن, كاك محمد زَور بە هەڵچوونەو هاتە قسەو چەند شەكەرێكی شكان هەر چەندە من دەزانم ئەو هەڵچونەی كاك محمد رەنگدانەوەی ئەو شكستەیە كە حزبەكەی تووشی هاتووە,بۆ ئەوەی خۆی قورتار بكات لەو ئازارە دەروونیە كە بە هۆی مایەپووچی لیستەكەی تووشی هاتووە بێ بەرپرسیارانە بە ئەندام پەرلەمانێك كە نوێنەرایەتی ویستی گەل دەكات دەَلێ خائن! عدنان عوسمان دەڵێ" هێزی پێشمەرگە نابێ ئینتمای بۆ حزب بیچ بەڵكو ئەبێ وەلای بۆ گەل و ولات بێ چوونكە تاڵی میلیشاتی چەكداریمان چیشتووە. بەلێ قسەكانی كاك عدنان سەد لە سەد وایە چوونكە ئەگەر ئەو هیزەی لە كوردستانە ئەگەر هی حزب نیە بۆ چی لە ماوەی 8ساڵ شەری خویناوی دوو هیزی چەكدار بە ناوی پێشمەرگەوە ولاتیان كردە سەنگەرو خوێنی یەكتریان تیا دەڕژاند, هەر خودی كاكە حەمە لە ناو هیزی چەداری یەكێتی دژی هیزی چەكداری پارتی سەنگەری گرتبوو, بگرە پێشمەرگەی پارتی بە خائن دەدایە قەڵەم و یاسای نێو دەوڵەتی بۆ پاراستنی دیلەكانی جەنگی پێشێل دەكردكاتێك بە كاكە حەمەت بگووتایە نابێ دیل بگوژیت ئەم كوشتنە پێچەوانەی یاساكانی نێو دەولەتیەو دژی یاساو ڕێسای ئاینی و مروڤایەتی لە ولامدا دەیگوت ئێمە هێزی نیزامی نین تا یاساكانی نیو دەوڵەتی بە سەر ئێمەدا بچەسپێنێت ئیستا دەڵی هەر لە شاخ ئیچمە نیزام بوین, رخنە لە نوێنەری گەلی كوردستان دەگرێت گوایە وتویەتی پێشمەرگە ئەبێ لە ژێر دەسەلاتی حزب دەر بهێنین و بكەین بە هیزی نیزامی ,ئەركی پاراستنی گەل و ولات بێ نەك ببێتە كوتەكی دەستی ئەم حزب و ئەو حزب. كاكە حەمە خۆی كوتەكی دەستی ئارززوەكانی جەلال تاڵەبانی بو هەرچی ئەو دەیگگوت جێبەجێی دەكرد. ئیستاش ئەگەر هیزی پێشمەرگە میلیشاتی حزبی نیە با نەك چەند ئەفسەرێك بەڵكە با یەك ئەفسەرم لە ناو زێرەڤانی بوچ بدۆزێتەوە سەر بە یەكیچتی بێت یان وەلای بۆ میللەت بێ یان با فەوجێكی سەر بە پارتی هەبێ لە سنووری یەكێتی. تا دوێنێ تالەبانی خۆی بە فەرماندەیی هیزی پێشمەرگە ناو زەد دەكرد لەو لاوە مسعود بارزانیش سەروكی هیزی پیشمەرگە بوو راستیەكان بە چاو دەبینین وەكو كوردوتەنی" مانگ بە چاو دیارەو بە پەنجە ئیشارەی بۆ دەكەی" حز ئەكەم ئەو راستیانە لە دەم كاك جبار یاوەر ببیسَ كە دەڵێ" هێزی پیشمەرگە میلیشاتی حزبین ئەبێ هەوڵی ئەوە بدەین بیكەین بە هیزی پاریزگاری لو ولات نە لە حزب, كاك جبار یاوەر پێش عدنان عوسمان بە تیرۆتسەلی باسی ئەوەی كردووە كە هیزی پێشمەرگە هیزی دوو حزبە نەك هێزی كوردستان. بۆیە ئەو خۆڵكردنە چاو خەڵكی دادتان نادات خەڵكی كوردستان چاویان كراوەتەوە ئیتر بە قسەكانی ئێوە باوەر ناكەن , ئەو قسانە كاتێ ئیكسپایەر بوو كە تاڵەبانی تاجە گوڵینەی دەخستە سەر گۆڕی ئەتاتورك و لەوانەیە خوتیش یەكێك بوبیت لەو هەزار پیشمەرگەیە كە لە چلەی ئمام خومەینی تاڵەبانی راپیچی كردن بو گریان لە سەر گۆڕەكەی خومەینی لە تاران تاكو نۆكرایەتی خۆی بسەڵمێنێ بۆ ئەو كەسەی فتوای جیهادی دا دژ بە كوردەكانی روژهەلات. بە هەر حاڵ خەڵكی كەركوك باش ئێوە دەناسێ ئەو هاشەوهوشە فریاتان ناكوێ , چاوەرێ بە 7\3 ئەو بوارەیە كە پوزی رەشو سپی تیا دەردەكەوێ.


 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە