بەرپرسی مەلبەندی 111ی كەلاری یەكێتی وازی هێنا؟
Wednesday, 07/04/2010, 12:00
دوای كوبونەوەكەی عماد احمد لە گەل مەلبەندەكان ,عماد احمدو حەمە چاوجوان لیپرسراوی مەلبەندی كەلار بووەتە دەمەقرەیان گوایە عماد احمد پشتیوانی لە باڵی سامان گەرمیانی دەكات, عماد احمد داوای كردووە بلە رەش وەك بەرپرسی كومیتەی پیشمەرگە دیرینەكانی یەكیتی بمینیتەوە بەلام حەمەچاوجوان ئەوەی پیچ قەبولچ نەبووە وە گوتی" ئەبێ بلەڕەش
دەربكرێت و سەیارەكەی لێ وەربگیرێتەوە, بەلام عماد احمد گوتی"ئەو سیارە من وەكو مەكتەبی ریكخستن دەیدەمێ كەس ناتوانێ بریاری من رەت بكاتەوە بۆیە حەمەچاوجوان بە عماد دەڵی ئەوا لە ئەمڕۆ بە دواوە من ئیستقالە دەدەم بۆیە ئەمە سێ ڕۆژە حەمە چاوجوان لە ماڵەوەیە و دەوام ناكات وە مەڵبەند بوونەتە دو باڵەوە باڵێكیان پشتیوانی لە عماد احمد دەكەن كە بە باڵی سامان گەرمیانی ناسراوە ئەو باڵكەی تریش بە باڵی عدنان حەمەی مینا كە پشتیوانی لە حەمەچاوجوان دەكات ئەم باڵە پێگەی جەماوەریان لە دەست داوەو هۆكاری دۆڕاندنی یەكێتین لە كەلار چونكە لە هەلبژاردنەكانی 7/3ى یەكێتی سەرەرای ئەوەی 18دەفتەر دولاری لە كەلار تەخشان و پەخشان كرد بەلام گوران لە كەلار زیاتر لە 14000 دەنگی هینا بەرانبەر بەوە یەكیتی نزیكەی 8000 دەنگی هینا, ئەن ئەنجامە وایكرد بالەكەی عدنان توشی شكست بێت وازهینانی حەمەچاوجوان سەرەتای ئاوابوونی ئەستیرەی بەختی عدنانی حەمەی مینایە چونكە ئەو بە تەمای ئەوەبوو ببێتە ئەندام مەكتەبی سیاسی بەلام بە هەلهاتنی خوری سامان گەرمیانی شەوقی مانگە شەوی عدنان ماڵ ئاوایی كرد.
.7/4/2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست