کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


عیماد ئەحمەد دزینی نەوتی هەریمی ئاشكرا كرد!

Friday, 03/05/2013, 12:00







ماوەیەكی زۆرە زوربەی خەڵكی كوردستان لێیان ڕوونو ئاشكرایە كە حكومەتە حزبیەكەی یەكیتی و پارتی داهات و سامانی ئەم ولاتە دەدزن . بەلام هەردوو لایەنی دەسەلاتدار یەكیتی ینشتمانی و بنەمالەی بارزانی چ لە زاری بەرپرسە حزبیەكانەوە بیت یان بەربرسە حكومیەكانەوە , دەیانەوێت بە هەزاران رێگای جیا جیا ئەو دزینە لە جەماوەر بشارنەوەو خۆڵ بكەنە چاوی جەماوەری كوردستانەوە. هەردوو باندی مافیای فەرمانڕەوا ئاسایشی نەتەوەیی دەكەنە بڕو بیانوو بۆ پەردەپۆشكردنی ئەو دزی و تالانكردنە.
 ماوەیەكی كەم پێش ئیستا ئاشتی هەورامی ڕایگەیاند كە ئەو نەوتەی هەریم كە ڕەوانە دەكرێت بۆ ئەوەیە لە پالاوگەكانی دەرەوەدا بكرێتە بنزین و دواجار بخرێتە خزمەت هاولاتیانەوە . زوربەی هاولاتیان لەو ڕاستیە حاڵی بوون كە ئەو وتانەی ئاشتی هەورامی جگە لە كاوێژكردنی هەندێ ڕستە نەبێت كە وەكو ئاڵف لە لایەن بنەماڵە بارزانیەوە دەخرێتە ئافڕی میشكیەوە هیچی تر نیە.
 بۆیە فازل مەتنی زۆر بە جوانی وەسفی دەكات دەڵێت باشترین وەزیرە كە كوت و مت لە ریبازی بارزانی لا نادات كە ریبازیكی نەگریس و چەپەڵە . ئەو وەزیرەی كە بە لای فازڵ متنیەوە باشترین جادوو بازە .
 وا ئیستا لە لایەن یەكیك لە شەریكە دزەكانیەوە سیحری دزیكردنەكەی ئاشكرا دەبێت. عیماد احمد جیگری باندە مافیاكەی نیچیر بارزانی ئاشكرای كرد ئەو نەوتەی كە لە هەرێمی كوردستانەوە هەناردەی دەرەوەی هەرێم دەكرێت داهاتەكەی لە نێوان هەردوو مافیای فەرمانڕەوادا دابەش دەكرێت , 53% لە سەدی ئەو داهاتە بنەماڵەی بارزانی دەیبەن و 47% بۆ یەكیتی نیشتمانی دەبێت.
عیماد ئەحمەد كاتی خۆی رایگەیاندبوو كە یەكیتی نیشتمانی ئاگاداری وردود رشتی داهاتی نەوتی هەرێمە ئەو لێدوانانە رخنەو ناڕەزایی زۆری پەرلەمانتاران و ئەندامانی یەكیتی لێكەوتەوە. ئەوەبوو د. دانا سعید سوفی پەرلەمانتار لە سەر لیستی یەكیتی داوای ڕوونكردنەوە كرد لە عیماد احمد بەلام بێ وەلام بوو .
دوێنی زیاتر لە 1500 پێشمەرگەی یەكیتی بە مەبەستی نارازایی دەربرین لە هەمبەر سیاسەتە چەوتەكانی یەكیتی گردبوبوونەوەیەكیان لە بارەگای كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان رێكخست , لەو كوبونەوەدا سەرەڕای خستنە ڕووی چەندین داواكاری رەوا لە لایەن ئەو كۆمەڵەوە , فشارێكی زۆریان خستە سەر عیماد ئەحمەد و مەلا بختیار بۆ ئەوەی كلیلی نهینی دزینی داهاتی نەوتی كوردستان ئاشكرا بكات, ئەوە بوو لە ولامدا عیماد ئەحمەد بە ڕوونی و بێ پەردە پوًش كردن ئەو نهنیەی بۆ پیشمەرگەكانی یەكیتی دركاندو گوتی
" داهاتی ئەو نەوتەی كە ڕۆزانە بەبەرچاوتانەوە هەناردە دەكرێت بە هیچ شێوەیەك ناچێتە خەزینەی حكومەتی ناوەندی و حكومەتی هەریمەوە بەڵكو ئێمەو بنەماڵەی بارزانی لە نێوان خوماندا بودجە لە تاریكیدا برابەش دەكەین 47% بۆ یەكیتی و 53% یش بۆ بارزانیەكان.وە هەروها گوتی هەموو پارەی ئەو نەوتە دەدەینە دەستی كاك دلێری سید مجید."
لێرەدا دوو پرسیار خۆی قوتدەكاتەوە یەكەمیان ئەوەیە ئایا پیشمەرگەو ئەندامان و پەرلەمانتارانی یەكیتی هەوەكو مەكتەبی سیاسی یەكیتی بێ دەنگ دەبەن بەرانبەر بەو هەموو دزیكردن و تالانكردنە لە كاتێكدا زۆربەی پێشمەرگەو كەسوكاری شەهیدانی یەكیتی بە موچَەیەكی كەمەوە ژیانی بژی مەمرە دەبەنە سەر.
 دووەم ئایا ئۆپۆزیسیون هەروەها بێ دەنگ دەبن دوای ئەوەی عیماد احمد هەمووئەو داتاو زانیارانەی بشت راست كردەوە كە ژووری ئابووری بزووتنەوەی گوران بلاوی دەكردەوە دەربارەی بە تالانبردنی نەوتی هەریم لە لایەن هەردوو حزبی حوكمڕانەوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە