نامەیەك بۆ سەلام عبداللەی بهناو رژنامەنووس
Monday, 23/08/2010, 12:00
دوێنی شەو لە كەناَلیكی پارتیدا سەلام عبداللەو یاسا نەزانێكی بنەماڵەی زۆر بە توندی هەرەشەیان دەركردە سەر روژنامەنووسان. بە تایبەتی ئەوانەی كە بە بالای دەسەلاتە دیلانە ناڵێن. سەلام و یاوەرەكەی داوای ئەوەیان دەكرد كە ئەو روژنامەنووسانەی كە وینەی پیرە نەوتەكانی هەریمیان بلاو كردوتەوە بە تۆمەتی خەیانەتی نیشتمانی بدرێنە دادگاو یاسایی عیراقیان بە سەردا ساغ بكەنەوە چوونكە ئەو وێنانەی كە بلاو كراونەتەوە مەترسی بۆ ئەمنی قەومی كورد هەیە. لێرە من بەو جاسوسەی بنەماڵە دەلێم بلاوكردنەوەی وێنە ی چالە نەوتەكان كارێكی جاسوسیەو مەترسیدارە بۆ ئەمنی قەومیمان یان دزینی نەوتەكە لەلایەن دووبنەماڵەوە.ئایا ئاشكرا كردنی نهێنیەكانی كوبونەوەی پاریس زور زەرەری هەبوو بۆ ئەمنی قەومی یان پەردە هەڵمانینلە خەیانەتی بارزانی. ئایا دەعوەتی سپای بەعس بۆ هەولیرلە 31 ئاب خەیانەت نەبو. وا بیرەواری 31ی ئاب لە دەم دەرگایە با بزانم ئەگەر تۆ خەمی ئەمنی قەومی كوردتە چی دەنووسیت لەو یادەدا. ئەگە جاسوسو نوكەری بنەماڵەی بارزانی نیت ئەو گەزو ئەوە مەیدان . ئەگەر كەسێك لە یادی داگیركردنی هەولێر خەمێك بۆ نیشتمان دەڕنەبڕیت ئەكرێ بێژین ڕۆژنامەنوس. نووسەری دەربار باسی ئەوەی دەكرد ە كۆمەڵی كوردستان ئەوەندە پێشنەكەوتووە تا هەموو بنەماكانی دیموكراتی یتا بچەسپێت و ئازادی روژنامەگەری تیا بەرقەرار بێت . ئەم كۆیلەیە تا دوێنی وا باسی كوردستانی دەكرد كە بووەتە پێگەی دیموكراتی لە روژهەلاتی ناوینداو لە رووی ئابووریەشەوە خەرێكە خۆی لە قەرەی "دبی" دەدا. بەلام ئیستا دەیەوێ كوردستان بگەڕێنێتەوە بۆ سەدەی ناوەراستو حوكمی یاساو ریسایی تەكیەی بارزانیمان بە سەر بچەسپێنێت.ئەگەر دەتانەوێ قەڵەمەكانمان بشكێنن و دەممان داخەن بەو كوتو بەندانەی كە خوتان دەتانوێ لە یاسای روژنامەگەری بینووسنەوە ئەوا دەرگا لە بەردەم مەترسیدارترین ڕێگا دەكەنوە ، ڕێژێمە دیكتاتورەكان دەرگای حەوارو گوفتوگویان دادەخست بۆیە كورد پەنای برد بۆ چەك بینیمان چۆن كوتایی هات بە دەسەلاتی نەگریسیان.هیوادارم دەسەلات دارەكان بە ئاموژگاری ئێوە نەكەونە داوەوەو میللەت ناچار نەكەن هەمان ریباز دوبارە بكەنەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست