کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ریكەوتنی تالەبانی و مالیكی لە سەر چی بوو ؟

Monday, 17/08/2009, 12:00


دوای ئەوەی تالەبانی پەرداخی تاڵی شكستی نۆشی و سەركەوتنی لیستی گۆران لە هەلبژاردنەكاندا توشی سەرسوڕمانی كرد. بۆ ئەوەی ماوەیەكی تر تەمەنی دەسەلاتی خەیانەتكارانەی درێژ بكاتەوە

هەروەكو جاران و رەفتارەكانی كۆنی پەنای بردە بەر بێگانەو دەیەوێ لە رێگای سازشكردنەوە تۆلە لە لیستی گوران و میللەت بكاتەوە. لە كۆبوونەوە نهێنیەكەی تالەبانی وبارزانی لە كەڵ مالیكی دا ریكەوتن هەمووناوچە جێناكۆیەكان كە لە دوای 2003 وە ڕزكار كران تەسلیم بە سوپای عەرەبی شۆڤینی بكریتەوە یەكەم هەنكاوی ئەو پەیمانە نهینیە خەیانەتكاریە رۆژی 14/8 لە خانەقین و دەورو بەری كەوتە بواری جیبە جیكردنەوە بە شیوەیەكی نهینی فەوجی 2 ی سەر بە فرقەی 2 ی لیوای یەكی مالیكی ناوچەكانی نەفتخانەی داكیر كردوو بەریوەبەری نەفتخانە مقدم عباس دەركرا. لە نامەیەكی وەزارەتی عیراقی بو َلیوای سەر سنووری خانەقین داواكراوە لە خاڵی پێنجەمی ئەو راسپاردانەدا كە وەزارەتی داخلیە ناردویە داوا دەكات هێزی پێشمەركە لە ناوچەكانی قەزانیەوە تاخانەقینو دەورو بەری دەربكرین. تالەبانی لە ژێرەوە ولات دەفرۆشێتو سازش بۆ داكیركەران دەكات و لە دەزگاكانی راكەیاندنەوە ئەیەوێ جەماوەر چەواشە بكات و خۆی بە سەركردەیەكی نەتەوەیی وەكو عبداللە ئوجەلان نیشان بدا بەلام هەموومان ئەو پیاوە دەناسین كە هەركاتێ بەرژەوەندیەكانی كەوتە مەترسیەوە چۆن دەچیتە باوەشی گەرمی داگیركەران

لە سالی 1967 كە مەلا موستەفا مفەوەزاتی كرد كێچ كەوتە كۆلی تاڵەبانی بۆ ئەوەی دەسكەوتێكی دەست بكەوێت لە بەردەم مەلا مستەفادا چۆكی دادا دەیان كادیری باڵی مەكتەبی سیاسی بوونە قوربانی ئەو سازشكردنە و بنەمالەی بارزانی دەستیان كردە تۆلە سەندنەوە عزیزی كافرۆش نمونەی ئەو قوربانیانەنن.

ئەوە لە ماوەی ئەم پینج ساڵەدا بینیمان چۆن تاڵەبانی خۆی خستە باوەشی بنەماڵەی خەیانەتكاری بارزانی و یەكێتی كردە قوربانی ئارەزووەنەخۆشەكانی و ا ئیستاش هەموو ناوچە دابراوەكانی پیشكەش كرد بە مالیكی تەنها لە بەر ئەەی ماوەیەكی تر لە تەمەنی نەگریس و خەیانەتكاریان درێژبكەنەوە

ئەوە هەقیقەتی تالەبانیەو پەیمانە نهینیەكانی ئەوە, كە لە گەڵ داگیركەراندا بۆ بەرژەوەندی بنەمالەكەی بە خۆینی میللەت مۆری دەكات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە