کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


فریای كەشتیەكەی گۆڕان بكەون!

Thursday, 25/02/2010, 12:00



جەماوەری بە شەرفی كوردستان ئەوە 18 ساڵە هەردو حزبی دەسەلاتدار سەروەت و سامانی وولات دەدزن و  كۆشك و تەلاری بەرپرسانی پێ بینا دەكەن لە كاتێكدا زۆرینەی خەڵكی بە دەم نەهامەتی برسیتی و كرێنشینی یەوە دەناڵێنن, هەژدە ساڵە بە دروشمی بریقەدار فیڵ و تەڵەكەبازی لە میللەت دەكەن, شوین نەماوە دەستی ئەم دزو جەردانەی هەردوو حزبی دەسەلاتداری پێ نەگەیشتووبێ. دوای ئەو هەموو تالان كردن كەچی ئیستاش دەیانەوێ ویژدانی خەڵكی بە پارەی دزراوی خویان بكڕن, لە كەنالەكانی حزبەوە بێ شەرمانە ئەیانوێ كوردایەتی بە خەڵك بفروشن , چەندین هەلخەڵەتاویان بە كرێ گرتووو بانگەشەی ئەوەدەكەن كەبچنە بەغداد كوردستانرزگار دەكەن , بێ ئەوەی پرسیارێك بكەنە لە بەرازە سپیەكەی یەكێتی(فۆادی نامعسووم) كە لە دوای روخاندنی رژێمەوە خویان و ستافە دۆڕاوەكەی چیان بۆ كورد كردووە . ولات لە ژیر دەسەلاتی ئەم دو حزبە تا دێت باری نەهامەتی قورس دەبێت ,كانیاوەكانمان ئیستاش بۆنی خوێنی شەری ناوخۆی لێ دێت ,دەسەلاتداران گەمە بە بە هەموو بەها جوانەكانی كوردایەتیەوە دەكەنو ولاتیان خستۆتە نێو ساباتەوە وەكو چەرچی هەلاڵەی دەكەن لە بازاڕەكانی جیهاندا و هەرزانفروشی دەكەن . بۆ ئەوەی ولات بگەرێتەوە بۆ ئێوەو هاوولاتی بوون واتای راستەقینەی خۆی ببەخشێت , بۆئەوەی بەها جوانەكانی كوردایەتی بگەڕێنەوە سەر رێچكەی راستەقینەی خَوی, بۆ ئەوەی رێزو كەسایەتی تاكی كوردی هەمیشە لە لووتكە بێت, بۆ ئەوەی ترس و دڵەراوكەی نان بڕین و دەركردن و هەڕەشە لە ولات نەمێنێ, بۆ ئەوەی بەشداری راستەقینە بكەین لە دەركردنی بریارو دەستاو دەستكردنی دەسەلات بە ویستی میللەت بێ . ئێستا فرسەتە , هەلە با لە سندووقی دەنگدان بە شێوەیەكی دیموكراسیانە نەریتی ئاڵیوێڕكردنی دەسەلات بكەینە نەرێت بۆ خومانو سەندنەوەی دەسەلات لە زوردارانی كوردستان . زوردارانی كوردستان لە هەموو ڕوویەكەوە ولاتیان تووشی قەیران كردووە و گەندەڵی وەكو هەوری ڕەش لووتی لە لە ناخی زەوی ژەنیوە, كاریگەریەكانی وەكو پەتایەكی كوشندە خەریكە ولات بەرەو فەوتان دەبا بۆ ئەوەی قوتار بین لەو نەهامەتیە كشتی گۆڕان بە ڕێوەیە, ئەو كەشتیە وەك كەشتیەكەی پەیامبەر نووح وەهایە هەركەسێ سواری نەبێ چارەنووسی تیا چوونە , ئەو كەشتیە لە گەرمیانەوە كەوتۆتە ڕیچ هەموو گەرمیان لە گەڵ هاتنیدا سواری ئەو كەشتیە بووە هیوادارم گشت هاولاتیان بەختی ئەوەیان هەبێ سواری ئەو كەشتیە ببن, ئەو كەشتیە كەشتی نەجاتە, ئەوەش بەخت یاوەری نەبێت وەكو قەومی نوح بە هەلاكەت دەچێ..

 



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە