مشتێ لە خەرواری خەیانەتەكانی تاڵەبانی
Thursday, 24/12/2009, 12:00
میژووی ژیانی تاڵەبانی پڕە لە خەیانەت و دووڕوویی سیاسی ئەم پیاوە لەو ڕۆژەوەی كە لە دیك بووە هەر بە خەیانەت فرچكی گرتووە. لەوانەیەیە یەكێ: لە هەوادارانی رێبازی ئەم ولاتە فرۆشە بێژێ ئەم نووسینە زیادەڕەوی تیایە. بەلام بە گوزەركردن بۆ ناو یادەوەریەكانی جەلالدا ئەو ڕاستیەمان بۆ دەردەكەوێ كە ئەوەی تاڵەبانی بۆ دوژمنانی كردووە بگرە خۆیان نەیان كردووە . لە ساڵی 1966 كە جەلال لەو ساڵەدا ڕووی خۆی رەشكردوو خۆی خستە باوەشی شۆڤینیەكانی عەرەب بۆ دژایەتی كردنی شۆڕشی مەلا موستەفای بارزان. هەرچەندە شۆرشەكەی بارزانیش دروستكراوی فاكتەرە دەرەكیەكان بوو بەلام ئەوە نبووە بەهانە بۆ ئەوەی تاڵەبانی 66 بكاتە مۆركی خەیانەت لە نێو چاوەنیدا. بەهانەی تاڵەبانی ئەوەبوو كە چوونەوە بۆ ریزی هیزەكاننی نیشتمانی واتە سوپای عێراقی عەرەبی باشتر بووە لەوەی لە ڕیزی شۆڕشێك بیت كە نۆكەری بێگانەو ئیمپریالیزمی ئەمریكا بێت. بەلام تاڵەبانی لە سالی 1987 یەكێتی نیشتمانی كردە بەشێك لە سوپای پاسداران و هێزەكانی سوپای پاسدارانیان هینایە نێو قولای خاكی كوردستان لە هەموو ئەو شوێنانەی كە بە ناوچە ڕزگاركراوەكان ناسرابوو بارەگای قەرارگای لێ كرایەوەو هێزەكانی قەرارگا بە هاوكاری و رێنمایی تاڵەبانی شاری كەركوك مووشەكبارانكراو شاری كفری بوو بە مەلبەندی چالاكی هیزەكانی قەرارگای رەمەزان, سەرەرای كردنەوەی بارەگای فەرماندەی لە سەرگەل َو بەرگە ڵ و قەرداغ. ئەو نۆكەرایەتیەی تاڵەبانی بەهانەیەكی دا بە دەست عەلی كیمیاییەوە تا بە ناو لێدانی سوپای پاسداران لە ناوچە رزگاركراوەكاندا هێرشەكانی ئەنفال دەست پێ بكات و پێشتریش ئابڵۆقەی ئابوری بسەپێنێت بەسەر ئەو ناوچانەدا. لە ساَڵی 1988 تاڵەبانی زانیبووی كە پرۆسەی ئەنفال دەست پێ دەكات بۆیە بەبێ ئەوەی ئاگاداری جەماوەر و سەركردایەتی بكاتەوە لە مەترسی ئەو هێرشانە وەكو ڕێوی قووچانی بۆ هەندەران و مەیدانی شەڕی بە جێهێشت.چوونكە خۆی دەیزانی دەست تێكەلاو كردن لە گەڵ سوپای پاسدارانی ئیراندا وەلامەكەی چی دەبێت. ئەوەبوو بەری ئەو خەیانەتەی تاڵەبانیمان بینی چە كارەساتێك بوو.لە ساڵی 1991 بۆ رازی كردنی كەمالیستەكان تاڵەبانی بە هاوكاری مسعود بارزانی پەلاماری pkk یان داوشەریكی خویناویان لە كوردستان بەرپاكردو چەندین جار هاوكاری هیزەكانی توركیان كرد بۆ لیداننی شورشی كوردەكانی باكور بەلام با بەگوێرەی ئارەزووی جەلالی كەشتیوان هەڵی نەكرد. لە دوای راپەڕینەوە زەنجیرەیەك شەڕی ناوخۆیی هەلگیراند كە قورباننی یەكەم و كوتایی هەر میللەت بوو. لە پەرلەمانی كوردستاندا پەیمانی دا كە شەری ناوخۆ حەرامە كەچی مەرەكەبی نووسینی پەیماننامەكە وشك نەبووەوە كوچەو كۆلان كرا بە مەیدانی شەرو خوینی سەدان هاوولاتی ڕژا بێ ئەوەی حساب بكەن بۆ پەرلەمان و میللەت. لە گەڵ توركیاو ئیران چەندین پەیماننامەی نۆكەرایەتی بەستوە بۆ لێدانی معارزەی ئەو ولاتانە رَۆژنیە بە ئاگاداری تاڵەبانی سوپای پاسداران و سوپای توركیا سنورەكانی هەریم بومباران نەكەن. جارێك شین بۆ خومەینی دەكات و جارێك تاجە گوڵێنە داخاتە سەر گۆڕی ئەتاتۆرك, بەو جۆرە خۆی وەكو نۆكەرێكی بەوەفا نیشاد دەدات و سوپاسگوزاری داگیركەران دەكات بۆ ئەو بومبارانكردنە. ئەوە بوو لەم دوایەشدا لە كاتێكدا پەرلەمانی عیراق یاسای هەڵبژاردنەكانی نارد بۆ ەروكایەتی كوماری عیراق بۆ وەرگرتنی رەزامەندی . كەچی تاڵەبانی واژووی ئەو یاسایەی كرد كە هەموو كورد دەزانی ئەو یاسایە چە موئامەرەیەك بوو لە كورد ووەگەڕانەوەی كورد بوو بۆ خاڵی سفر,كەچی جەلالی خائن بێ سڵەمینەوە و بە شانازیەوە ئیمزای كردوو بە دەسكەوتێكی مەزنی دەدایە قەڵەم , ئەگەر وریایی گەل و ئوپوزیسیون نەبوایە جەلال ئاگری بەر دەدایە خەرمانی ڕەنجی سەدساڵەی كورد. سەرەرای ئەو هەموو خەیانەتە كەچی زۆر بە داخەوە هەندێ لە ئەندامانی یەكێتی تاڵەبانی بە فریاد رەس دەزانن وە هەموو ئەو خەیانەتە بە نیشتمان پەروەری دەزانن.تاڵەبانی لە پێناو پاراستنی دەسەلاتی بنەماڵەكەی ئامادەیە یەكێتی بكاتە نەزر پێش ئەوەی مەرگ یەقەی بگرێت وە وەك مانگی چواردە ڕون و ئاشكرایە كە تاڵەبانیەكان هەیمەنەیان كردوە بە سەر یەكێتیدا بۆیە ئیتر هەق وایە كەسوكاری شەهیدان تۆڵەی ئەو خەیانەتانە لە بنەماڵەی تاڵەبانی بكەنەوە ئەم هەلبژاردنە تەنها هەلە بۆ ئەوەی تۆڵەیان لێبكەینەوە, دەنگدان بە نوینەرانی گۆڕان دەنمگدانە بە ئاواتی شەهیدان, هەقوایە پرسیارێك لە خۆمان بكەین ئایا لە كوردستان كەس نەماوە جگە لە بایز تاڵەبانی نەبێ بكرێتە وەزیری دارایی؟؟ ئەگەر ئەم پیاوە بنەماڵەی جەلال نەبێ ئەبێت بە وەزیر ؟؟ زۆر جار ئەبیسم كە بایزی گاگێل لە ڕەنگی نیە لەم ولاتە لە زیرەكیدا؟؟ ئایا ئەم ولاتە بەم پان وبەرینە كەسێكی تیا نەبێ لە ڕەنگی بایزوو جەلال ئیتر ولاتی چی ؟ بۆیە هەق وایە ئەوەندە خومان بە كەم نەزانین چوونكە یەكێك لە هوكارەكانی خۆ بە كەم زانینە كە بنەماڵەی تاڵەبانی كردۆتە بە موتەكە لە سەر سنگی ئەم میللەتە با ئیتر خۆمان بە كەم نەزانین و پشت بە توانای میللەت ببەستین لە هەموو حەڵتێكدا پشت بەستن بە جەماوەر بەرەو لوتكەی سەركەوتن دەمانبات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست