وەلامێك بۆ شیرزاد باوەنووری
Tuesday, 24/07/2012, 12:00
شیرزاد باوەنووری ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكیتی و سەروكی كۆمەلەی پیشمەركە دیرینەكانی گەرمیانە
ئەم كابرایە لە چاوپیكەوتنیكی لە گەل گوڤاری" گەڕان"خوی بە پالەوان نیشاداوەو هیرشی نارەوای كردوتە سەر هەندی هاوری دیرینی خوی و بە گەندەل ناوی بردوون وەكو ئەوەی خوی بەرمالی بە سەر ئادا ڕێبكات. بو وەلام دانەوەی شیرزاد باوەنووری من چەند راستیەك دەخەمە روو وەكو ئەو پەنا نابەم بو ریساندنی بەتی درو چونكە "بەتی درۆ كورتە" ئەم كابرایە باس لەوە دەكات گوایە كوتلەكەی عادل شوكر و ئاواتی شیخ جەناب وایان لی كردبووكە لە 31 ئابدا ئالای سپی هەڵبكات و تەسلیم بە پارتی بیتەوە بەلام راستیەكەی ئەوەبوو كە كاك شیرزاد لە 31ی ئابدا لە گەل نەبەرد كەلاری برای عدنانی حمەی مینا و كامران عبدالله بەریوەبەری ئیستای كشتوكالی خانەقین بانكەكەی دەربەندیخانیان تالان كردبوو بۆیە ڕێگای سەرشوڕی هەلبژارد تا ئەو پارەیە هەڵلوشیت تەنانەت كوردو قاسم بریاری دابوو ئەگەر شیرزاد ئەو پارە نەگەرێنیتەوە لە سێدارەی بدات بەلام شێرزاد توانی وەكو شیرینییەكانی كومپانیا نەوتەكانی ئیستا بینوشیت و كەسیش پێی نەگوت ژێری چاوی كلی پێوەیە. لە كاتی شەری ناوخدا لە چیای سەفین لە هیران كاك شیرزاد باوەنووری بەرپرسی ئیدارە بوو هەرچی پارەو فیشەك هەبوو دزی و بەرەی شەرەكەی بە جیهیشت و گەرایەوە بۆ گەرمیان ئەوەبوو یەكیتی لە شارەزوور وەزعی باش نەبوو شیرزاد باوەنووری لە كەلارەوە خۆی گەیاندە شەرگەی شارەزوور لەوێ فیشەك و تەقەمەنییەكانی دەدزی و دوبارە بە یەكیتی دەفروشتەوە بەو جۆرە كاك شێرزاد بوو بە پاڵەوان و بە گیرفانی پڕەوە دەگەرایەوە بو مال.یەكێكی تر لە قارەمانیەتیكانی شیرزاد باوەنووری ئەوەبوو لە شاری كفری هەندی تالانی هێنابوو ویستیبوو لە بازگەی كفری بێهێنیتەوە بۆ كەلار بەلام بواریان پێ نەدابوو ئەویش خۆی ئاسا دەستی كردبوو بە گیڤە گیڤو فیشەكی لە بازگەكە رانیبوو بەلام ئەوانیش زور ئازایانەهاتنە دەستوو هەردوو سەیارەكەی شیرزادیان سوتاندوو شیرزادیان بە دیل گرتو بە لنگی رووت وەكو زەرنەقوتەیان لی كرد و بە ریسوایی گەرایەوە بو كەلار,چالاكیەكی تری شیرزاد باوەنووری ئەوەبوو كاتیك ئەو ئامر فەوجی فریاكەوتن "تەواری"بوو گرانیكی زر بالی بەسەر ولاتدا كیشابوو ئەم كابرایە ئەوەندە نەفسی نزم بوو شەكرو رونی پولیسەكانی دەدزی لە یەك چالاكیدا 18 هەزار دینار سویسری شەكرو رونی فروشتبوو ,چاوچنوكی شیرزاد بەوەوە نەوەساتا یانەی فەرمانبەرانی لە كەلار داگیردوو بەش بەشی كردەوە لە نێوان خۆی و كورەكانی چەند جارێك شارەوانی كەلار ئاگاداریان كردەوە كە چوڵی بكات بەلام بە فیشەك وەلامی شارەوانی دایەوە. ئەم چاوپیكەوتنەی شیرزاد لە گەل گوڤاری گەراندا كە بە بریاری محمود سەنگاوی بووە بۆ ئەوەی شیرزاد وەكو بەندەیەكی موخلیس خۆی بناسینیت و لە لایەكی تریشەوە شكستی یەكیتی بخاتە پال ئەو هەڤالانەی كە چونەتە گردەكە . ئایا پوكانەوەی یەكێتی و داڕزانی پەیكەری یەكێتی لە گەرمیان هوكاری جیابوونەوەی ریفومخوازان بوو یان رەفتارە سووكەكانی شیرزادو یاوەرانی بوو!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست