کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


محموود سەنگاوی و مەلا بختیار گەرەكیانە مام جلال بكەن بە زەعیمی روحی كورد

Thursday, 12/02/2009, 12:00


ئەم ئێوارەیە11/2 لە یادی چلەی شەهیدی قارەمان عرفان كوڵەجۆ ی كاك محموود سەنگاوی لە دوو توێی وتارێكدا كە بە ناوی سەركردایەتی یەكێتی خویندیەوە هەر چەندە شەپۆلی خویندنەوەكەی بە پچڕ پچڕ دەگەیشتە بەر گوێی ئامادەبووان بەلام ئەوەی كە من لێ تێگەیشتم كاك محموود هاتە شانو باڵی مام جەلالو پرۆژە كەی وە ئەو پروژەیەی بە دەستكەوتیكی مەزن بو یەكیتی نیشتمانی و گەلی كوردستان وەسف كرد وە هەروەها هەوڵەكانی كاك نەوشیروانی بە ریگرو كۆسپ لە بەردەم گورانكاریەكاندا ناوبردو مژدەی دەدایە یاوەرانی كە یەكێتی فێرە بە سەركەوتن بە سەر بەربەستەكانی رێگای پیشكەوتن و مام جەلالی بە زەعیمی روحی ناساند بێ ئەوەی ئاماژە بكات بەو راستیە كە ئەوەی یەكیتی فیری سەركەوتن كرد هەر ن . م .. بوو وە هەر ئەو بوو وشەی شكست و ئاشبەتاڵی لە فەرهەنگی بەرخودانی كوردا سرَیەوە بۆ هەتا هەتایە. هەروەها لە كاتی هەڵبژاردنەكاندا مەلا بەختیار لەهۆڵی هونەر مەندانی كەلار هاتە شان و باڵی مامەو داوای لە جەماوەر دەكرد وەكو زەعیمی ڕوحی بیناسن وە بۆ ئەو مەبەستە چەندین نموونەی هێنایەیەوە و چەندین شەكری شكاند كە بیسەڵمێنی كە مام جەلال زرورە ببێتە زەعیمی روحی كورد من لێرەدا ئەوە بە كاك محموود و مەلا بختیار دەڵێم كە كاتێك كاك نەوشیروان پرۆژەی چاكسازی خستە ڕوو مامەو مافیاكەی چواردەوری بروایان بە هیچ گورانكاریەك نەبوو وە ئیدعای ئەوەیان دەكرد كە وڵات شامی شەریفەو یەكێتی یش هیچ عەیبی نی یە دوای ئەوەی كە زانیان گڵلوڵەیان كەوتوتە لێژی وەكو پیلانێك پروژەیەكی سەقەتی ئامادەكراو لە دەزگاكانی هیرۆ ساتدا بلاو كرایەوە مەبەستیان لێرەدا لێدانی داخوازیكانی گەل بوو كە لە لایەن ماموستا (ن . م). وەكو پرۆژەیەك پێشكەش كرابوو . بەلام هەنگاوی لەو جۆرە دژ بە داخوازیە ڕەواكانی خەڵك لەو جۆرە كەسانە شتێكی چاوەروانكراوبوو بۆیە نەیارانی دیموكراسیی و ئازادی وەكو ملابختیارو كاك محموود سەنگاوی و تاقمەكەیان حەتمەن بەو شەپۆلە نارازیانەی جەماوەر دژ بە گەندەلی قەلس دەبن چوونكە لافاوی تووڕەیی و بێزاری خەڵك گەیشتۆتە بەر دەم كەلاوەكەی یەكێتی وپارتی هاو چەتەیان وە با كاك محموود مەلا حیمكەت ئەو بزانێ كە ئەو زورنا ژەندنە بۆ مامەی ئاخەر شەرو شاباش لیدان بە بالای مامە هیچ فریان ناكەوێ تەنها دەست بردنە بۆ كەفی دەریایی توورەیی جەماوەر كە ئەوانی لوداوەو بەرەو ویستگەی نەمان رایاندەماڵێ وە بەرەی موعارەزەش بە سەركردایەتی ماموستا ن . م وەك زرورەتێكی میژووی هاتَوتە میدان بۆ راماڵینی گەندەڵی و كەلتووری سازش و نوچدان. وە هەلبژاردنەكانی ئایندەش ئەوەندەی تر ریسوایی و مایەی پووچی تاقمەكەی مامەو مسعودی گەورە چەتە باشتر دەخاتەڕ وو .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە