هه‌تا ماوین له ژیان -- - -- رێبه‌رمانه نه‌وشیروان (تازه‌کراوه‌ته‌وه)
Wednesday, 10/06/2009, 12:00
په‌یامی کوردستانپۆست بۆ دروستکردنی بت نییه، به‌ڵکو شکاندنی بته‌کانه.ئه‌م نووسینه که‌سێک به ناوی باوه‌نورییه‌ک بۆی ناردووین، که پێویستیی به هه‌ڵوێسته‌یه‌ک هه‌یه له‌سه‌ری بیکه‌ین.
به‌ڕێز کاک باوه‌نووری:
ئه‌و ناونیشانه و ئه‌و بابه‌ته‌ی له سه‌رت نووسیوه، زه‌نگێکی ترسناکه بۆ پیرۆزکردنی تاکه که‌سه‌کان، کوردستانپۆست 9 ساڵه له خه‌باتی بێوچاندایه بۆ شکاندنی پیرۆزی سه‌رانی بنه‌ماڵه (بارزانیی، تاڵه‌بانی، برایم ئه‌حمه‌د و سه‌رکرده مافیاکانی کورد،) که که‌متر له سه‌ده‌یه‌ک له ناو کۆمه‌ڵگایه‌کی دواکه‌وتووی کورددا چه‌قیان داکووتابوو، کاتێک ده‌ڵێم زه‌نگێکی ترسناک مه‌به‌ستم له‌و سه‌ره‌نجامه‌یه، که ئه‌و بنه‌ماڵانه، بۆ کوردیان ئه‌نجام هێنا، به‌تایبه‌تیی له پاش ڕاپه‌ڕین. پیرۆزکردنی که‌سێک، له بری پیرۆزیی خاک، نه‌ته‌وه و بیروباوڕ، ئێمه‌ی به‌و ئه‌نجامه گه‌یاند، که باجه‌که‌ی ده‌بێت نه‌وه‌کانی داهاتووشمان بیده‌نه‌وه.
ئێمه له ناوشیاریشماندا، هه‌ر که‌سێک له کارێک‌دا، به‌ناوی گوتارێکی نه‌ته‌وه‌یی به دڵی خواستیی که‌سه‌کانی ده‌وروبه‌رمان قسه‌یه‌کی کردبێت، ئێمه‌ی که‌مبین یه‌کسه‌ر بتێکی بۆ دروست ده‌که‌ین. هه‌ر که‌سێک ده‌بێته ڕابه‌ڕی بزووتنه‌وه‌یه‌ک ئیدی ئێمه بتێکی بۆ داده‌تاشین. ئه‌و نووسه‌ر و خه‌ڵکانه‌ی ئه‌مه ده‌که‌ن، که‌سانی ئازاد نین، پێچه‌وانه‌ی کۆیله‌بوونه، ئه‌وانه بڕوایان به خۆیان نییه، کۆیله‌یه‌کی ناوشیار پێویستیی به گه‌وره‌یه‌ک هه‌یه، تا بیپه‌رستێت و له به‌ر ده‌میدا کڕنووشی بۆ به‌رێت. مێژووی ئێمه گێڕانه‌وه‌ی تێدایه. گێڕانه‌وه‌یه‌ک تفت و ناخۆش، چونکه بارزانییه‌کان وه‌ها دروست بوون، تاڵه‌بانی وه‌ها هاته‌پێشه‌وه. برایم ئه‌حمه‌د وه‌ها له نێوان هۆنراوه و چیرۆکه‌کانیدا خۆی کرده خۆشه‌ویستیی ڕووناکبیر و خوێنه‌ران، لێ وه‌کوو سیاسییه‌کیش پێچه‌وانه‌که‌ی ڕه‌فتاری سیاسیی ده‌کرد.
ئێمه پێویستمان به شکاندنی بته، نه‌ک به دروستکردنی بتی دیکه. مه‌سعود بارزانی قسه‌یه‌کی جوانی هه‌یه، بۆته ماڵ به‌سه‌ریه‌وه، کاتێک له سه‌رگه‌رمیی شه‌ڕی ناوخۆدا فه‌رمووی: ئێمه ده‌توانین 100 پرد بڕوخێنین، به‌ڵام ناتوانین پردێک دروست بکه‌ین. منیش بۆ ڕوونکردنه‌وه ئه‌وه‌ی بۆ زیاد ده‌که‌م: ئه‌گه‌ر ئێمه توانای دروستکردنی پردێکیشمان هه‌بێت، زۆرترین کاتی ده‌وێ وه‌ک له‌وه‌ی بیڕوخێنی، ته‌واو و درووست له‌گه‌ڵ ئه‌م بۆچوونه‌دا، ده‌توانین ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌که‌ی له‌م نموونه‌ی تردا ڕاست بێت، ئه‌گه‌ر بڵێین که له دروستکردنی بتێک بۆ سه‌رکرده، کاتێکی که‌متری ده‌وێت وه‌ک له‌وه‌ی تێکی بده‌یت، ڕوخاندنی بتی سه‌رکرده‌کان کاتی زۆرتر و خواست و توانای ده‌وێت، بۆیه ده‌بێت زۆر وشیار بین، هه‌وڵ نه‌ده‌ین بتێک بۆ نه‌وشیروان مسته‌فاش داتاشین، ڕه‌نگه خۆشی ئه‌مه‌ی پێخۆش نه‌بێت. لێ ده‌بێت خوێنه‌ر و نووسه‌ره کورده‌کان، به‌تایبه‌تیی ئه‌وانه‌ی پشتگیری له ڕه‌وت و لیستیی گۆڕان ده‌که‌ن، به وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سه‌رکه‌وتن و پاشه‌ڕۆژی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه بکه‌ن، چونکه له سه‌رکه‌وتن، یان شکستیی هێنانی گۆڕاندا نائوومێدیشی لێده‌که‌وێته‌وه، سه‌ره‌نجامه‌که‌ی ڕۆژانی داهاتووه، که پێمان ده‌ڵێ، بۆ وای لێهات، به پێچه‌وانه‌ی هه‌ندێ خوێنه‌ری ساده‌وه، من بڕوا ناکه‌م نه‌وشیروان موسته‌فاش له مه‌به‌سته‌که‌م تێنه‌گات و له‌وه نیگه‌ران بێت، که من به‌رپه‌رچی که‌سێک ده‌ده‌مه‌وه، که که‌سانێک له نادیاره‌وه پیایدا هه‌ڵبده‌ن. داواکاریشم ئه‌و سروده‌ی بۆ گۆڕان وتراوه، تێیدا به هه‌مان شێوه نه‌وشیروانی گه‌وره و پیرۆزکردووه، خۆی داوابکات ئه‌و به‌شه‌ی لێلابرێت، با هونه‌رمه‌ند و شاعیره‌کان پێشبڕکێ نه‌که‌ن له‌گه‌ڵ کاره‌کانی داهاتووی گۆڕاندا، به‌تایبه‌تیی نه‌خوازما ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستێکی تر له پشته‌وه نه‌بێت، ئه‌و کاته ده‌توانین بڵێین نه‌وشیروان بۆ خۆشی ده‌ستیی نابێ که له پاشه‌ڕۆژدا چی ڕووده‌ده‌ن و چی بۆ ده‌نووسرێته‌وه.
داواکاریشم له نووسه‌ران که ته‌نها له سه‌ر گۆڕان و لیستیی گۆڕان بابه‌تمان بۆ بنێرن، به بیرکردنه‌وه‌یه‌کی قووڵ و دوور له سۆز و تێڕوانینی کوێرانه له مه‌سه‌له‌که بڕوانن.
که‌مال جه‌مال موختار
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست