ئاشكرا كردنى گەندەڵى
Thursday, 12/05/2011, 12:00
بۆ / جەنابی سەرۆكى هەرێم
بابەت/ ئاشكرا كردنى گەندەڵى
ماوەیەكە جەنابی سەرۆك باس لە بەگژاچونەوەى گەندەڵى دەكات بۆ ڕاستى و دروستى ئەم باسە بە پێویستمان زانى یارمەتى سەرۆك بدەین بۆ ئەوەى گەندەڵى بن بڕ بكات لە ووڵاتەكەمان و هەندێك لە گەندەڵیەكانى بۆ ئاشكرا دەكەین هەڵبەتە ئەوەش مشتێكە لە خەروالێك.
1- فرۆشتنى بارەگاى لێژنەى ناوچەى فەرمانبەرانى پێشوو بە 250 دەفتەر لەلایەن كەسێكى نزیك لە خۆتان .تەبعەن پاش بەناوكردنى لەلایەن ێدقی زراری دەڵاڵى بەرپرسەكانت..ئەرێ جەنابی سەرۆك ڕۆژێك لە ڕۆژان لە ێدقی زراریت پرسی ئەو هەموو سەروەت و سامانەت لە كوێ هێناوە كە خۆى لە دەیان ملیۆن دۆلار دەدات.
2- فرۆشتنى بارەگاى دەزگاى ڕاگەیاندن و مەكتەبی جەماوەرى پارتى لە هەولێر بە كەسێك تەبعەن پاش بەناوكردنى لەلایەن ئەو كەسەى خۆت زۆر باشى دەیناسی وە فرۆشتنى بە 800 دەفتەر واتە هەشت ملیۆن دۆلار.
3- دروست كردنى خانوویەك لەلایەن سەرۆكى شارەوانى كەسنەزان كە بڕى زیاتر لە 30 دەفتەرى تێچووە بەڵام هێشتا لە سەرەتایە بڕى تێچووى دەگاتە زیاتر لە 70 دەفتەر ئەرێ سەرۆك پرسیار ناكەى مووچەى ئەو بەڕێوەبەرەى شارەوانى چەندە؟؟؟
4- وەرگرتنى بەرتیل زۆر بە ئاشكرایی لەلایەن حسین كەلارى لە خاوەن كانگاكانى بنەسلاوە بەبێ ئەوەى لە كەس بترسێ جەنابی سەرۆك دەزانى لەلایەن كێ لە بنەماڵەكەى پشتگیری لێ دەكرێت.
5- داخستنى شەقامە سەرەكیەكانى گەڕەكى ژیان لەلایەن مامەند قەشقەى شۆڕشگێڕ كە بەڕۆژى ڕووناك خەلكى كوردستانى ئەنفالكرد ئەویش بە پشتگیرى جەنابی سەرۆك.
6- وەرگرتنى بەرتیلی خەیاڵى لە وەزارەتە گرنگەكانى حكومەتى هەرێم كە بەڕێزتان دەلێن چاكسازى تیا دەكەین فەرموون ئێمەش یارمەتیتان دەدەین و زانیارى پێویستتان پێ دەدەین، بەتایبەتى دزە گەورەكان لە وەزارەتى سامانى سروشتى و كشتوكاڵ و شارەوانی دەستەى وەبەرهێنان بەشێوەیەك لە وەزارەتى سامانى سروشتى بڕى زیاتر لە 50 دەفتەر دۆلار تەنها لەلایەن یەك كۆمپانیاى نەوت بە دەستڕۆیشتووانى ناو وەزارەت دراوە بەتایبەتى سیروان ئەبوبەكر ، كۆمپانیاى ئۆیل سیرف یەكێكە لەو كۆمپانیایانەى كە بەردەوام بەرتیل دەدات بە سیروان ئەبوبەكر و بەشێك لە ستافەكەى، لە دەستەى وەبەرهێنان پارەى خەیاڵى لە كۆمپانیاكانى نیشتەجێبوون وەرگیراوە بەشێوەیەك زانیارى هەیە كەوا بڕى 170 دەفتەر لە كۆمپانیایەك وەرگیراوە بۆ دروست كردنى یەكەى نیشتەجێبون كۆمپانیاكەش لە گەڕەكى ژیان بوو خاوەنەكەى تاهیرە ئیستا لەگەڵ بارزانیەك شەریكە.. ئەرێ سەرۆك بەڕاستى چاكسازى دەكەى فەرموو با ببینین لەوانەى باسمان كرد بزانین سەرۆك چی دەكات چاوەڕوانین ئەگەر پێویستتان بە زانیارى زیاتریشە ئامادەى پێدانى زانیارین ....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست