کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەرۆكى هەریم نەوت وغاز یان كیشەى نەتەوەیى جولاندنى؟

Monday, 26/09/2011, 12:00




شیكەرەوەكانى سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ و زانیارى ڕایدەگەیەنن" مەترسیەكەى مەسعود بارزانى باسى دەكات زۆر گەورە نیە بەلكو سەرئەنجامى ئەم چالاكیانەى بارزانى ئەوەیە ێولح دەكریت لەنیوان لیستى یاسا و كورد لەسەرمەسەلەى یاساى نەوت و غاز وە كۆتایى بەكیشە دیت ومەترسى لەسەركوردنامینیت، چونكە مەسعود بەرزانى بەدریژاى ماوەى سەرۆكایەتى سەردانى ناوچە جى ناكۆكەكانى نەكردووە وا ئیستا سەردانى خانەقین دەكات، وە بەكردایش كەم خۆى بەسەرۆكى ناوچەى سۆران داناوە بەلام ئیستا سەردانیان دەكات مەسەلەكە كیشەى نەوت و غازى هەرێمە كە لەناوەرۆكدا كیشەى داهاتى یەكێتى و پارتیە نەك كیشەى نەتەوەیى و جى ناكۆكەكانى كوردستانە؟!!
گەر ووردبینەوە لە رووداوەكان دەبوایە مەسعود بەرزانى ئەم هەڵوێستە توندەى بۆ ماددەى 140 بوایە نەك لەپیناو یاساى نەوت و غازدا".
بەپێى زانیاریەكانى سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ و زانیارى// سەردانەكەى ئەم دوایەیى سەرۆكى هەرێم لەپێناو كۆكردنەوەى پشتگیریە بۆ روبەڕوبونەوەى حكومەتى ناوەندو بەكارهینانى ئەم كارتە فشارەیە بۆ سەر حكومەتى ناوەند تا ئەویاسایە بەجۆریك تیپەرێت ێەلاحیەتەكانى حكومەتى هەریم بهێڵێتەوە لە چۆنیەتى تەێرف پیوە كردنى نەوت و غاز هەرچۆن بوە لەرابردودا بەو شیوەیە بڕوات، وە كۆبونەوەشى لەگەڵ سەركردەكانى ئۆپۆزسیۆن و نوێنەرانى كورد لەبەغداد هەر لەوچوارچێوەیەدایە بۆ ئەوەى پەیامیك بداتە حكومەتى ناوەند كە گوایە ئیمە دەكشینەوە لەحكومەتى ناوەند و ناومالى كوردە یەكە و كورد لەناوخۆدا كیشەى نیە //.
سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ و زانیارى ئەوەشى زانیوە// حكومەتى ناوەند یاساى نەوت و غازى بەجۆرێك داڕشتووە كە هەموو ێەلاحیەتیك لەبوارى نەوت و غاز لەدەست حكومەتى هەریم نامێنت//.
شیكەرەوەكانى سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ و زانیارى ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن// مەسعود بەرزانى وەك سەرۆكى هەریمى كوردستان هەموو بەرپرسیاریەتیەكى میژوویى لەسەردەبیت بەحكومى پیگە یاساییەكەى، وە ئەو بەرپرسیاریەتەیى ئەو لەسەر شانیەتى ناكەویتەر سەر هیچ سەركردەیەكى ترى كورد بەتاڵبانى و سەركردەكانى ترى ئۆپۆزسیۆنیشەوە، بۆیە لەئێستادا كە كورد نەبووتە خاوەنى دەوڵەتى خۆى وە ناوچە جى ناكۆكەكان رۆژ بەرۆژ لەدەست كورد دەردەچیت بەرپرسیاریەتى یەكەم مەسعود بەرزانیە//.
شیكەرەوەكانى سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ و زانیارى ئاماژە بۆ ئەوەش دەكەن// ئەم هەموو كۆبونەوانە باشن بەڵام دەبوایە وەك سەرۆكى هەرێم زووتر ئەمكارانەى بكردایە بەتایبەتى شەڕى لەسەر ماددەى 140 ى دەستورى بكردایە نەوەكو یاساى نەوت و غاز، بەوپێى ماددەى 140 زۆر لە یاساى نەوت و غاز بۆ كورد گرنگترە بەتایبەتى لەكاتێكدا داهاتەكانى نەوتو غاز كەس نازانیت چەندە و بۆ كوێ دەروات لەچیدا سەرفكراوە و تەنانەت پەرلەمانى كوردستانیش لەو داهاتەكانى نەوت غاز بێ ئاگایە//.
ئەو شیكەرەوانە ئەوەشیان ووت// تەنها 250 ملیۆن لەسالى 2010 لە داهاتەكانى نەوت و غاز باسیان لێوەكراوە لەكاتێكدا پێویستە بەپێى یاسا ئەو گرێبەستانە شەفاف بن و بەئاگادارى پەرلەمانى كوردستان بكرێن، وە ئەوەى لەئێستاشدا خراوەتە بەردەم لیستەكانى پەرلەمان گوایە بۆ بەردەم ڕاى گشى یە دەبوایە هەر لەیەكەمجارەوە ئەوكارە بكرایە وتا ئیستا نەكراوە كاریكى نایاسایى ئەنجام دراوە وپیویستە ئەوكەسانەى ئەوگریبەستانەیان شاردوەتەوە بدرێنە دادگا//.
|| سەرۆكى هەرێمى كوردستان سەردانى زۆریك لە ناوچەكانى كرد و لەووتارەكانیشدا بەڕوونى باسى ئەوەى كرد كورد مەترسى لەسەرە و لەگەڵ لایەنە عێراقیەكاندا كەوتووەتە كێشەوە ئایا دەپرسین كیشەى جەلولا وسەعدیەش كیشەیەكى گەورە نەبوو بۆ كورد؟ بۆلێى بیدەنگ بوون؟ ئایا ماددەى 140 كیشەیەكى گەورەوبەردەوام نیە بۆهەلویست بۆ ئەو بابەت گرنگە نەنوینراوە تا ئیستا؟ بۆچى یاساى نەوت و غاز دەكەنە كیشە؟ مەسەلەكە ئەوەیە سەرچاوەى داهاتى ئەو دووحزبە كەم دەكات و لاواز دەبیت.
چونكە تا ئیستا میللەتى كورد لە وسەرچاوەیە بەهرەمەندنەبووە وەك میللەت بەلام وەك ئەودووحزبە خەیریان زۆر لى بینیوە بۆیە ئیستاش دەیانەویت ئەوشەرە بەمیللەت بكەن گوایە كورد مەترسى لەسەرە.
مەسعود بەرزانىخۆى ئەوحكومەتەى پیكهیناوە خۆیان دەعوەتیان كردن بۆ هەولیر وێولحیان كردن وە مام جەلال بەردەوام لەبەغدد ێولحیان دەكات ودەعواتیان دەكەن، لەبەر ئەوە مەترسیەكە زۆر گەورە نیە بەلكو سەرئەنجامى ئەم چالاكیانەى بارزانى ئەوەیە ێولح دەكریت لەنیوان لیستى یاسا وكورد لەسەرمەسەلەى یاساى نەت و غاز كۆتایى بەكیشە دیت ومەترسى لەسەركوردنامینیت ||.





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە