نامۆڕاڵترین سیفه‌ت ؛ کوشتنی هاوڕێیه
Thursday, 19/04/2012, 12:00
نامه‌وێت باس له‌وه بکه‌م که تا چا چه‌ند مۆڕاڵ لای مرۆڤه‌کان به هه‌ند گیراوه، یاخود په‌یڕه‌و ده‌کرێت، یاخود نیسبیه‌تی بنه‌مای مۆراڵ لای مرۆڤه‌کان چۆن به جۆری جیاواز ده‌که‌وێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که هه‌موومان له‌سه‌ری هاوڕاین ئه‌وه‌یه که وه‌فا و راستگۆیی و ده‌ستپاکی و یارمه‌تی وگیانی لێبورده‌یی و هتد ئه‌و بنه‌ما پته‌وانه‌ن که هه‌موو کۆمه‌ڵگایه‌کی یه‌کسان و ادپه‌روه‌ر و به‌خته‌وه‌ری له‌سه‌ر بنیات ده‌نرێت.
گه‌ر چاوێکی خێرا بخشێنین به دوو ده‌یه‌ی رابردووی کۆمه‌ڵگای کورده‌واریدا، یاخود ڕوونتر بڵێین به‌شی باشووری کوردستان ئه‌وا گۆرانکارییه‌کی ڕیشه‌یی نێگه‌تیڤ له‌م باره‌وه ره‌چاو ده‌که‌ین که زۆر جار ڕۆشنبیران به‌ره‌و قه‌یرانی ڕه‌ش بینی ده‌بات، ئه‌ویش بریتیه له کاریگه‌ریی خراپی ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر گۆڕینی مۆڕاڵی مرۆڤه‌کان به جۆرێك ڕه‌فتاره‌کانی ده‌سه‌ڵات ڕه‌نگبداته‌وه له ئاکاری هاوڵاتیاندا. یه‌کێك له‌و بنه‌مایانه‌ی که پارته کوردیه‌کان له دوای ڕاپه‌ڕینی 1991ی جه‌ماوه‌ره‌وه په‌یڕه‌ویان کردووه بریتی بووه له بنه‌مای میکاڤیللی یه (له پێناوی ئامانجدا هه‌موو هۆکارێك ده‌گرێته به‌ر)، یه‌کێك له‌و که‌سایه‌تیانه‌ش که له‌سه‌ره‌تای به‌ناو شۆڕشیانه‌وه بڕوایان پێ بووه و پراکتیزه‌یان کردووه بریتی بووه له که‌سایه‌تی جه‌لال تاڵه‌بانی که له‌سه‌ر سه‌دان په‌ت سه‌مای کردووه و هه‌موو ئه‌مانه‌شی له پێناوی مانه‌وه‌و به‌رژه‌وه‌ندیه ته‌سکه‌کانی خۆیدا کردووه، کاتێك له شاخ بوون و ده‌یان ڕۆڵه‌ی قاره‌مانیان ده‌نارده‌وه بۆ چالاکی نوواندن له ناوچه‌کانی بن ده‌سڵاتی ڕژێمداو له‌ولاشه‌وه ڕژێمیان لێ ئاگادار ئه‌کرده‌وه وه‌کو مامه ڕیشه و هاوڕی جه‌بار و ده‌یانی تریش، خۆشیان هه‌ر مانه‌وه‌و بێ شه‌رم کردنیش شانازی ده‌که‌ن به ئاشکرابوونی هه‌ندێک له‌و مه‌له‌فی سیخوڕیانه‌یان، گه‌ر لێشیان بپرسیت ده‌ڵێن (ئه‌وه سیاسه‌ته ئێوه تێ ناگه‌ن)، ته‌نانه‌ت به جۆرێك بێ مۆراڵی ئه‌و کاربه‌ده‌ستانه ده‌رکه‌وتووه ته‌نانه‌ت ئاماده‌ن بۆ له‌ناوبردنی هاوخه‌باته‌کانی دوێنێیان که هاوبه‌ش بوون له‌گه‌ڵیان له به تاڵان بردنی ئاو و دار‌و به‌ردی کوردستان و ڕه‌می کردنی سه‌دان گه‌نجی کوردی خێر له خۆ نه‌دیو و له پێش هه‌مووشیانه‌وه فرۆشتنی که‌رامه‌ت و که‌سایه‌تی خۆیان به ده‌وڵه‌ته ناوچه‌یی و جیهانییه‌کان، ئه‌مڕۆش وه‌ك باندێکی مافیایی بڕیار ده‌ده‌ن له‌سه‌ر چاره‌نووسی یه‌که یه‌که‌ی تاکی میلله‌ت له به‌نه‌زان کردن و به کۆیله کردنیان.
به داخه‌وه دوای بینینی ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تییه و ئه‌زممونه تاڵانه‌ی به‌سه‌ر میلله‌ته‌که‌ماندا هاتووه که‌چی هێشتا خه‌ڵکانی ئێمه به ده‌هۆلی ئه‌و تارماییه قێزه‌ونانه هه‌ڵده‌پڕن و ده‌یانه‌وێت له پێناوی پاره‌و به‌رژه‌وه‌ندییدا ته‌نانه‌ت له خوێنی جگه‌ر سۆزییه‌کان چاوپۆشی بکه‌ن و که هه‌ر ئه‌م قبوڵ کردنی سته‌مه بووه وای له‌و سته‌مکارانه کردووه که سێ و دوو نه‌که‌ن له هه‌موو به‌دڕه‌وشتییه‌کی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و هتد.
به‌ڵی ئه‌وان بوونه‌ته پرۆفیسۆر له سواغ دانی تاوانه ئاشکراکانییان و بڕوا کردنی هاوڵاتیش به درۆ شاخ داره‌کانییان که جێی بڕوای منداڵێکی عاقڵیش نییه، حاکم قادر له ڕاپه‌رینی شوباتی پارد اسیناریۆیه‌کی به 5 زیندانی داماو کرد و وای له خه‌ڵك گه‌یاند که گوایه ئه‌وانه تیرۆریستن و دزه‌یان کردووه؟! که‌س هه‌ڵویستی نه‌نواند. ماوه‌یه‌ك کیسی ئافره‌ته خانه‌قینیه‌که له کوردستان پۆست‌دا هروژێنرا دووباره که‌س هه‌ڵوێستی نه‌نواند؟! ئه‌مڕۆش به کوشتنی زانای هاوڕێیان ده‌یانه‌وێت مه‌له‌فێکی زۆری مه‌ترسیداری خیانه‌ت که له میلله‌تی ڕه‌ش و ڕووتیان کردووه هه‌روا له گۆڕبنێن.
کێ ده‌توانێت مرۆڤێك دروست بکات وا به ئاسانی و بێ دادگایی کردن له بن په‌رده‌وه ده‌کوژرێت ؟ ئه‌ی ده‌بێت جیاوازی کوشتنی نه‌ته‌وه‌یه‌ك و مرۆڤێك چی بێت.
کوشتنی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له کوشتنی تاکێکه‌وه ده‌ست پێ ده‌کات،پێش ئه‌وه‌ش تاکی کوردی به لاشه‌یی بکوژرێت ده‌یه‌کی سه‌ده‌یه‌که زیاتر گیان و ویست و ئیراده و ئازادیی کوژراوه. ئه‌و نامۆڕاڵانه به جۆرێك ڕاهاتوون له‌سه‌ر تاوان که ئیتر چی تر ویژدانیان ڕاناچڵه‌کێت له کوشتنی ئاده‌میزاده‌کان که ئه‌مه‌ش کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و یاسای جه‌نگه‌ڵستان ده‌بات له بری پێشبڕکێ کردن له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌کانی تردا له به‌ره‌و پێشچوون و به شارستانیی بوون.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست