کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هۆشیاریەكى ئەخلاقى بۆ كۆرەك تیڤى

Wednesday, 16/09/2009, 12:00


كۆمەڵگایى رۆژهەڵاتیەكان لەناو سیستەمێكى ئاینى یاخووت عاداتێكى رۆژهەلاتى بە دیرۆكێكى زۆر دوورو درێژ لە ناو هەڵچون و داچونێكى اخڵاقیانە بۆماوەیى زیاتر لەسەدەیە لەگەڵ رۆژئاوایەكاندا لەشەرێكى ئەخلاقى دان هەڵبەتە كەباسى ئەخلاقى رۆژ هەڵاتیەكان دەكەین زۆر بەروونى بۆمان دیارە كە جیاوازى لەناو كۆمەڵگاكانى رۆژ ئاواى و رۆژ هەلاتى زۆرە بەتایبەتى جیاوازى لەناو كۆمەڵگاكانى رۆژهەڵاتیش هەن بەپێى ئەم جیاوازییە ئێمە سەرنجى خۆمان دەدەینە سەر كوردستان كە ئێمە باسى كۆمەڵگاكانى كوردستان بكەین دیرۆكى دورو درێژى كوردستان دەبێ بزانین كە لەچەند سەدەیى رابردوو كۆمەڵگاكانى كوردستان لەناو ج دیمەنێكى تراژیدیا دا تێپەرینە دیرۆكى كوردستانمان بۆروون دەبیتەوەو كە تراژیدیایى ورژێنەرى تێپەراندیەو تێپەرى دەكات كوردوو كوردستان هەتا ئەو دەمانەش لە نكۆلى كردنە كاتێك تۆ نكۆلى كردنى ئەتنێكى و سیستەمى داگیر كەرى لە سەر ڕۆڵە كانى كورد دەبینى ئەو كاتە چەكى ئەخلاقى یان رۆشەنبیرى دەبێ زۆر بە حەساسى بەكار بهێنى یاخوت دەبێت زۆر بە هەستارى مامەلە لەگەڵ ئەم كۆمەلگایە دابكەیى چونكە لەهەر بابەتێكى ئەخلاقى كەلەگەڵ شروشتى تاكو كۆمەلگا بەگشتى نەگونجێت پێشبینى كۆمەڵ كوژیەكى كۆمەڵایەتى ئەخڵاقى دەكرێت واتە ئەخلاق لەروانگەیى سۆسیۆلۆژى و سایكۆ لۆژى تاك زۆر هەستیارە لە ناو هەموو گەلانى دوونیا بەتایبەتى كوردستان كەزیاتر لە گەڵانى دوونیا دژوارترە ڕاگەیاندن وە لایانى هونەرى دەبێت تێیدا چڕ بكریتەوە بۆكاركردن لەسەرى سۆسیۆلۆژى كۆمەلگاو پرانسیپەكانیشى رەچاو بكرێت ئەگەر رەچاویى ئەم پرانسیپانە نەكرێت لەڕووانگەى مرۆڤایەتى جیاوازى نیە لەگەڵ كۆمەڵ كوژییە كاندا لە ناو هەرێمى باشورى كوردستان رۆژەڤى ژن كوشتنە بەلكو ئێستا بویتە رۆژەڤى چاودێرە جیهانیەكانى مافى مرۆڤیش بێگومان ئەم رۆژەڤە لە كەنالەكەى ئێوەش هەیە ئیوە رۆژێك قولنەبونەتەوە لەدروست بوونى ئەم كێشەیە كە بەشێكى زۆرى بە ئێوەش دەكەوێت ئەگەر تاوەكو ئێستا قولنەبوونەوە تێیدا ئیستا تێیدا قولبنەوە بۆتان روون دەبێتەوە كە بڵێن ئێمەش لەم رۆلە ئەخڵاقیمان هەیە پەیرەو كردنى و بڵاو كردنەوەى ئەخڵاقیەى ئێمە ئى كۆمەڵگایى كوردو رۆژهەڵاتى نین وەلەگەڵ سرووشتى ئەم كۆمەڵگایەش ناگونجێت وەبیر لە كۆمەڵگایى كوردى بكەنەوە لەرووى ڕاگەیاندن بلێن ڕاگەیاندن بەشكلێكى گشتى دەسڵاتێكى زۆربەهێزى هەیە لەرووى كۆمەلایەتیەوە

هەلبەتە رەچاو كردنى سانسور لەسەر ڕاگەیاندن و بێسنورى رووانگەیى ئەخلاقیەوە بەبەرچاو گرتنى كۆمەڵگاو عادات و تەقالیدوو كردەوەیەكى نەتەوەى و مرۆڤایەتى جاكردنەوەیى كلتورى كوردوو نەتەوەكانى تر ئەگەر رەچاو نەكرێت كاردانەوەى ئەو لەسەر كۆمەڵگا چیە؟ كێ لێى بەر پرسە؟ ئەیى ئەو مۆدێلەى لەژێر ناوى دیموكراسى تاك لەسەر ئەم كۆمەڵگا هێلاكو ماندووەى خاوەن ئەم دیرۆكە تراژیدیایەى جێ بەجێ دەكەین دەبێ ڵادان لەبنەماكانى نەتەوەو مرۆڤایەتى نەبێت .

هەلبەتە دیموكراسى لەڕوانگەى جیاجیایى فەلسەفە مانایەكى تایبەتى بەمرۆڤایەتى دەبەخشێت نازانم لە ژێر دیموكراسى تاكى ئێوە كەبۆى هەیە دەبێتە تێكدانى ئەخڵاقى كۆمەلگا و كەلە ئەنجامدا كارەساتى لێدەكەوێتەوە ئەم دیموكراسیە مانایى جیە ؟ یاخوت ئێوە جۆن لە دیموكراسیەت دەروانن ؟ یاخوت لەو دیموكراسیەتە ئەورپیە جى فێر بوون ؟ هەلبەتە ئەمانە هەمووى پرسیاروو ولامى خۆیى هەیە من زۆر جار گوێبیستى زاراوەى مۆدێرن دەبم بابێین ئەم زاراوەیە شى بكەینەوە بزانین ماناكانى ئەم زاراوەیە جین ئەم زاراوەیە لەكوێ هاتووە بۆ ج مەبەستێك بەكار هاتووە

خۆى ئەسلى ئەم زاراوەیە نیۆدیل واتا كردارى تازە زاراوەیى نیۆدیل ناوى پیلانێك بوو كەلەسالى 1930لەڵایان (فرانكلین رۆزڤێڵن) سەرۆك كۆمارى ئەوسایى ئەمریكا بۆ باشتر كردنى رەوشى ئابوورى و كۆمەڵایەتى ئەمریكا پێشنیاز كرا و پاشان لەنێوان سالانى 1933_1940جێبە جێكرا لەسالى 1929دەولەتى ئەمریكا لەگەڵ قەیرانێكى قووڵى ئابوورى بەرەو روو بوون لەئەنجامى بێ كارییەكى بەر بڵاو سەرانسەرى ناوچەكەى گرتەوە رۆزڤێڵن بۆ ڕزگار كردنى گەڵى ئەمریكا هەوڵى دا تابەزیات كردنى هەق دەستوو نرخى كالەكان هەم توانایى كڕینى خەلك بەرزكاتەوە هەم كارگە پیشەسازیە كان ناچاربكە لەسەر بەرهەم هێنان بەردەوام بن هەلبەتە ئەم پیلانە تاڕادەیەك كارى گەرى هەبوو گوشارى ئەم قەیرانەى كەمتر كردەوە بەڵام نەى توانى بەتەواوى ئەم پیڵانە سود بەخش بێت جونكە بەرز بونەوەى هەقى كاڵەكان و بەرز بونەوەى نرخى كرێكارە كانى پوچەڵ دەكردەوە پاشان لەسالى 1940 یاسایەك دانرا لە ئەنجامدا هەندێك كردارى شاوى وەك پرۆژەى ئاوەدانكردنەوە وەك دروستكردنى ڕێگاو بان فرەوان كردنى شارەكان دروست كردنى بەندەرەكان دەستیان پێكردو لەئەنجامى ئەم سیاسەتەدا داموو دەزگایى گەورەییە ئابوورى كشتوكاڵى پیشەسازى گەلێك یارمەتى دران سیستەمى زۆر رێكو پێكى بەساڵا چوان و بیكاران دانرا گرتنە بەرى ئەم شێوازە كارى خۆیى دانا واتا زاراوەى نیۆدیل پیڵانێك بوو لەڕووى كێشەیەكى ئابوورى بۆ بەرەنگار بوونەوە نیۆدیل واتا كردارى تازە ئەمە بۆ مەبەستى ئابوورى و سیستەمى مانایى تەواو دەرى خۆیەتى نەوەك بڵاو كردنەوەى كەلتورێكى سەقەتى ئەوروپى یاخوت رۆژئاوایى كە خۆیان تێیدا بێزارن بە ناوى زاراوەى نیۆدیل و لەژێر ناوى دیموكراسى تاك دەدەن ئەم نیۆدیلە مانایى تەواوى خۆیى نادات هەلبەتە كەباسى بابەتى ئەخلاقیش دەكرێتن زۆرجار گوێبیستى زاراوەیەكى تریش دەبین ئەوەش كۆنە پەرستى كۆنە پەرستیش شیكردنەوەیەكو چوارچێوەیەكى تایبەتى هەیە بابزانین كۆنە پەرستى كامەڵابان دەگرێتىوە كونەپەرستى ( Reaction) بەواتایى گەرانەوەو دژایەتى كردن لەگەڵ هەرجۆرە بزافێك كردارێكى پێشكەوتن خوازانەى كۆمەلایەتى ئەم زاراوەیە بۆئەم كەسانە بەكاردێت كە سەر سەختانە وەلاسارانە بەرانبەر هەرگۆڕانكاریەك وەجەرخانێكى كۆمەلایەتى دا ڕادەوەستن هەموو شێوازیچكى پێشكەوتن خوازانە بەنارەواو نادروست دەزانن بە گشتى خۆرتگەرایى مێژوو هاوڕى لەگەڵ بزافى هزر مەندان بەربلاوى جەماوەرى كۆمەلگایى مرۆى بەرەو پێشكەوتن و گەشەكردن دەبات ئەم پێشكەوتنانە ڕا دەمالن لە پێناوى هەندێك ئیمتیازاتى ناڕەوا كەبۆ خۆیان كە سالە هایە قوڕخ كردووە ئیستاش هەولدەدەن بەهەر نرخێك بێت ئەم دەسكەوتانە بپارێرن من نازانم كە كۆنە پەرستى بە كار دەهێنرێت بۆكامە جینى ئەم كۆمەڵگایەیە لە پیلانى سالانەى كشتوكاڵ سیستەمێكى كۆمەلایەتى بەگوێرەیى سروشتى كۆمەڵگا یاخوتداهێنەرەكانى تەكنە لۆژیا ئێمە توانیمانە ئیمتیازێكى بەم شێوەیە هەبى هەتاكو دژى هەبێ هەلبەتە بەكار هێتانى ئە زاراەانە وەكو ئەوە وایە بلێین جوگرافیایى ووڵاتى سوید كوردستان یاخوت بە میڵۆدى كلاسیكى عربى بلێن كوردى هێلۆپا زمانى كوردیە بۆیە دەبێت زاراوەكان لەمانا كانى خۆیان دابن نەك بەكار هێنانیان لەهەمبەر كۆمەڵگا دوور لەماناكانى خۆیان بۆیە هەشیارى ئەخلاقى لە كەنالە راگەیاندنەكانى جیهان بەپێى سروشتى ناوجەكان جیاوازى هەیە
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە