کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەقلیەتى سیاسەتى توركیا دووبارەیە و وەڵامى كوردانیش هەشیارانەیە .

Thursday, 03/12/2009, 12:00


ئەمرۆ لە باكورى كوردستان و توركیا دا حكومەتەكەى ئەكەپە بە ئەقلیەتێكى دیماگۆژى هەلساوە بۆ لەناو بردنى ئەم دەسكەوتانەى گەلى كوردمان كەبەسالەهایە خەبات و قوربانى بۆدەدا, پیلانەكانى پارتى دادو گەشەپێدان لە سەرگەلى كورد لەهەموو پیلانەكانى ترى حكومەتە یەك لەدوایى یەكەكانى توركیا هەستیار ترە, كە بەشێوەیەكى میانڕەوانە ڕووى لەگەلى كورد كردووە پێیان دەلێت, كە چارەسەرى كێشەى كورد لە توركیا دا ئەركى ئێمەیەو ئێمە ئەم كێشەیە بەكێشەى هەرەگەورەى توركیا دەزانین و چارەسەر كردنى ئەركێكى نیشتمانیە, لەبەرامبەر ئەمەش دا بەڕۆژى رووناك پێداگرى لەسەر درێژە پێدانى ئۆپراسیۆنەكان دەكات, لەسەر گەلى كورد, واتا حكومەتەكەى (ئەكەپە) لەبەرچاوى كامیراكاندا دووڕووى خۆیى نیشان دەدات, جارێك دەلێت ئێمە نامانەوێت دایكان بگرین ,و جارێكى تر دەڵێن ئێمە لەبەرامبەر تیرۆر بەردەوامین لەسەر ئۆپراسیۆنەكانمان. ئەوەش ئەم پرسیارە دێنێتە پێشەوە كە ئەگەر ئێوە ناتانەوێت دایكان بگرین ئەى جیبكەن؟ كاتێك كورەكانیان دەكوژریت لە بەردەوام بوونى ئۆپراسیۆنەكانتان.! ئەم قسەیەى حكومەتەكەى (ئەكەپە), وەكو ئەوە وایە كە بڕیارى دەرهێنانى كورچیلەى داوە بەڵام نایەوێت خوێن بڕیژیت. بۆیە ناتوانرێت ئەمە بەچارەسەر ببینین كە حكومەتەكەى (ئەكەپە) پەیڕەوى دەكات بۆ چەواشەكردنى گەلى كورد. حكومەتەكەى (ئەكەپە) نیازى دابڕانى گەلى هەیە, لە راستەقینەكانى خۆیى بەناوى چارەسەرى نیشانى خەلك دەدات ئەوەش ئەوە نیشان دەدات, كە گەلى كورد گەیشتۆتە ئاستێكى هەستیار كە حكومەتەكەى (ئەكەپە) هەولى چەواشەكردنى گەل دەدات. ئەم پیلانەش كە ئەوان دایان ڕیشتوە بۆسەركوت كردنى تەواوى كوردە ,لەهەموو پارچەكانى تر, چونكە هەموو مان دەزانین كە لە دیدەنى داگیر كەران كوردستان, لە هەرپارچەیەك دا كورد لەپێشكەوتن دابێت هەموو داگیر كەرانى كوردستان دەكەونە بەر پیلان دارێشتن بۆ سەركوت كردنى ئەم پێشكەوتنە , واتا كورد لەهەر پارچەیەكى كوردستان لە دیدەى داگیركەران كێشەى ئەوە. چونكە هەموو داگیر كەران ئەم راستیە باش دەزانن كوردستان یەك پارچەیەو جیا ناكرێتەوە, بەلام ئەمرۆ هەندێك هیزى سیاسى لەكوردستاندا نەك ئەو ڕستیە نازانن بەلكو بەژدارن لە پاكتاو كردنى كورد. حكومەتەكەى (ئەكەپە) لەبەرامبەر ئەو چارەسەریە دا جێبە جێ كارا, واتا ئەم پیلانە دارێژراوى تەواوى نكۆلى كەرانى كوردستان و داگیر كەرانى كوردستان كە پارتى دادو گەشەپێدان جێ بەجێى دەكات. هەلساوە بەو كردارە ,ئەوەش لەسەرەتاى سەركەوتنى پارتى كۆمەلگایى دیموكراتى, لە هەلبژاردنەكانى شارەوانى بەسەر پارتى داد و گەشە پێدان دەستى پێكرد كە هەموو داگیر كەران و نكۆلى كەرانى كوردستان, كەوتنە بەر دارشتنى پیلان بەسەر نەتەوەى كورد بۆ سنورداركردنى ئەم دەسكەوتانە. سەرەتا هەولى دوورخستنەوەى DTPدرا , بەڵام نەیانتوانى كە ئەم پیلانەى خۆیان بگەینە ئامانج,چونكە نەتوانرا بشاردرێتەوە, لەبەرامبەر گەل گەلیش دەستى بە نشاندانى نارەزایەكانى خۆیى كرد. بۆیە كەوتنە بەر رەخنەى توندى ڕایى گشتى و فەشەلى سیاسى. ئەوەش بە سەركەوتنى DTP بینرا , واتا لەم پیلانەدا حكومەتەكەى (ئەكەپە) كەوتە بەرامبەرى بە شكەستێكى گەورە و هەرەس هێنانى . بۆ كەوتنە بەر دارێشتنى پیلان بەسەر كوردا ئەوەش بە چارەسەركردنى كێشەى كورد لەو چوارچێوەیە دەیانەوێت هەموو هێزە سیاسیەكانى كورد دووربخەنەوە, خۆیان وەكو نوێنەرێكى كورد لەگۆرەپانەكەدا نیشاندەن و بەگەڵ بلێن كێشەى ئێوە ئێمە چارەسەر دەكەین, و پێویستمان بە پشگیریەكى تەواوى ئێوە هەیە و ئێوە ئێمە بە موخاتب بگرن . بۆ دروست كردنى ئەوزەمینەیەى كەبۆ رەخساندنى پاكتاو كردنى هێزە سیاسیەكانى كورد و مارژینال كردنى گەل. لەمەشدا نەتوانرا چونكە گەلى كورد هێزەسیاسیەكانى خۆیى بەمووخاتب دەبینێ و ئامادەنیە دەستى لێبەر بدا ئەوسیناریۆیەى كە حكومەتەكەى (ئەكەپە) دایرێشتوە بە پیلان بینى و لەبەرامبەردا دڕژەیى بە خۆپیشاندان و چالاكیەكانى خۆیى دا . ئەم پیلانەى (ئەكەپە)ش هەرسێكى دیارو ڕوونى هێنا, چونكە نەیتوانى لەبەرامبەر گەل دا سەركەویت و ئامانجەكانى بەدەست بخات . بۆیە هەنگاوەكانى (ئەكەپە) بەهەنگاوى پاكتاو كردن وەسف دەكرێت. ئەمجارەش هەلساوە بەدارێشتنى پیلانێكى تر بە جێكار كردنى هێزە سیاسیە خۆپەرستەكانى كورد. واتا بەكار هێنانى نێچروان بارزانى لە ناو پیلانەكاندا. ئەوەش لەسەرەتایى دەسپێكردنى دایە واتا كۆتایى حكومەتى كابینەى شەشەمى هەرێمى كوردستان. لەگەڵ نێچروان دەستیان بەو پرۆژەیەكردوە بەوەى كە نێچروان بەكار بهێنن بۆ ئەلتەرناتیفێكى تر بۆ گەل . بۆ ئەوەى گەڵ بەرەو ئەو هەلدێرەى دروسكەرى ئەوا بڕوات . واتا خستنە ناوەوەى پارتى دیموكراتى كوردستان بۆ پاكتاو كردنى هێزە سیاسیە كان و بەرگرى كەرانى كوردستان وەك DTP PKK لە دوورگەیى ئیمرالیش بەناوى چارەسەریەوە, كەوتنە بەر پەڵاماردانى بەرێز عبدولڵا ئۆجلان ,بەناوى كۆتایى پێهینانى گۆشەگیرى بەرێز عبدولڵا ئۆجلانیان تەنگ كردووە. بۆئەوەى دوورى بخەنەوە لە دیتنى سینارێۆیەكەى ئەوان . ئەو رۆلەیە بە نێچیروان بارزانى و (پ د ك) بدەن بۆ بەئەنجام دانى ئەو پیلانە, هەموومان دەزانین كە لەناو سیناریۆیەكەدا نێچیروان بە ئاشكرا كەوتە بەر ئەنجامدانى ئەم پیڵانگێریانەى (ئەكەپە) كە حكومەتەكەى (ئەكەپە) تاوەكو ئێستا ئامادەنیە ناوى هەرێمى كوردستان بهێنى . نێچروان كەوتە ناو ئەنجام دانى ئەم پیلانانەى (ئەكەپە) لەسەر گەلى كورد و PKK
كە ڕۆژگارێك هەموو خەبات و تێكۆشانى PKK بوو , یارمەتى دان و درووست بوونى هەرێمى كوردستان, كە دەولەتى توركیا لەبەرامبەر هەریمى كوردستان كەوتە بەر یامەتى دانى كوردا لەو هەرێمە .ئەوەش ئەم پرسیارەما بۆ درووست دەكات كە سیاسەتى دەولەتى توركیا, پیلانى لەناوبردن یەك تاكى كورد دادەرێژى چۆن كەوتە بەر یارمەتى دانى هەرێمێك كە ناوى كوردستانى لێیەو حكومەتى كوردى تێیدا دامەزرێت ؟ نێچیروان چۆن ئەم راستیانە نابینێت كە PKK رۆلەیەكى هەرە گرینگى لەناو چەكە هەیە. سیاسەتێكى ڕاست لە بەرامبەر دووژمنانى كورد بەرێوە دەبات . چۆن ئەو رۆلەیە لەبەرامبەر گەلى كورد و PKK بۆ بەرژەوەندى شەخسى خۆیى دەبینێت, كە ئەم رۆلەیە لەبەرامبەر گەلدا, ئاشكرایە و شیكراوەتەوە. بەڵام باسكردنى ڕۆلەكەى نێچیروان و لە سەردانەكەى ئەمجارەیى دوایدا بۆ ئەنقەرا و دانیشتنەكەى لەگەڵ ئۆردوگان ئەم رَۆلەیەى پیسپێردرا لەبەر ئەوەیى كە كیشەى بێ باوەرى گەڵ هەیەو هەشیاربونەوەى گەڵ لەبەرامبەر سیاسەتەكى چەندین سالەى (پ د ك) بۆتەنەفرەت كردنى گەلى كورد لە باشور بەكار هێنانى حكومەتەكانى لەپێناوى بەرژەوەندى بنەمالەكەى , دا گەرایەوە دەستى بە پاكانەى ریفۆرم لەناو (پ د ك) كەلەسالى 1962دا یەك سیاسەت لەسەر گەلى كورد بەرێوە دەبات, تاوەكو ئێستا هەولى ریفۆرمى بۆدەدات بۆ چەواشەكردنى گەل بەناوى چاكسازى پشگیرى خۆیى لەناو گەلى باشورى كوردستان بەدەست بخات. بۆ ئەنجامدانى ئەم پیڵانانەى كە (ئەكەپە) پێى سپاردووە بۆ ئەوەى ئەوكەسانەى كە هەلاتون لەناو رێزەكانى PKKو نیچیروان بكەنە ئەلتەرناتیفێكى لەبەرامبەر PKKو هەولى دوور خستنەوەى DTP بدەن, و راكێشى ناو ئەو پیلانەى خۆیان بكەن, بۆ ئامانجەكانى خۆیان بەگڕِى بێخن. (ئەكەپە) بەنیازى ئەنجامدانى ئەم پیلانەیە كە PKK دوور بخاتەوە لە گەل پاشان دەست بەسەر هەموو ئەم پێشكەوتنانە دابگرێت و كورد بگەرێنێتەوە خالى سفر, و پاشان كوردان سەركوت بكەن, و لەناویان بەن. بەلام ئەم ئەقلیەتەى (ئەكەپە) و سیاسەتى ئەمرۆى گەلى كورد دەیخوێنێتەوەو (ئەكەپە) راپێچى ناو سیاسەتێكى دیموكراتیزە بوون دەبات .
BEWAR.KURDI

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە