کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پەلە رەشەكەى 31 ئاب ئاسمانى شارى هەولێر بەرنەداوە .

Monday, 28/12/2009, 12:00


لەپاش فەشەلەكەى پارتى دادو گەشەپێدان لە سیاسەتى پاكتاو كردنى ئیرادەى گەل, ئاراستەى سیاسەتى خۆى كردە دەسەڵات دارانى باشورى كوردستان , بۆ پاكتاو كردنى تەڤگەرى (پەكەكە) . هەلبەتە پاش كرانەوەى دیموكارتى لەتوركیاو كیشە كورد. ئەم ئاقارەى كە (ئەكەپە) ریگاى چارەسەریكەى پێدا دەبات , بەناوى چارەسەرى دەكات و هەنگا بۆ دەهاوێژى و سیاسەتێكى بەم ئاراستەیە بەرێوە دەبات.كە لەناو توركیا و باكورى كوردستان بیرو راى جیاوازى دروست كرد. لەگەڵ ئەودا لایان گرانى پارتى كرێكارنى كوردستان (پەكەكە (بە هەنگاوى پاكتاو كردن بەناو كرد لەسەرتاى كرانەوەدا هەتاوەكو داخستنى پارتى كۆمەلگایى دیموكراتى (دەتەپە) شیكردنەوەى سیاسەتەكانى (ئەكەپە)ى بۆ گەل دەكرد . لەلایان دەسەلات دارانى هەرێمى باشورى كوردستان, بە دەهۆلى (ئەكەپە) كەوتنەبەر, چەواشە كردنى گوێچكەى گەلى كورد لەباشور . واتا ئەو بەرسیفە سیاسیانەى كە (پەكەكە) دەیدا بە بەرژەوەندى تەسكى حزبى لەبەرچاوى خەلك دیان ناساند و بە پەنجەرەكانى(ئەكەپە) دەیان روانیە سیاسەتە كانى (پەكەكە) واتا ئەگەر ئیمە باس لەكرانەوەى كێشەى كورد لەباكور بكەین دەبینین كە (پەكەكە) زیاتر هەنگاوى چارەسەریەكانى بەردەم (ئەكەپە)ى خۆش دەكرد. وەك ئاگربەستى یەك لایانە و رەوانە كردنى گروپى ئاشتى و داخوازیەكانى ئاشتى و دیموكرات بەرامبەر(ئەكەپە) .بەلام لەبەرامبەر ئەمەدا (ئەكەپە) نەیتوانى ئۆپراسۆنەكانى رابگرێت و هەنگاوەكانى خۆیى بنێت. بۆیە روى رەشى (ئەكەپە) لەبەرامبەر ئەم كرانەوەیە كەوتە بەرچاوانى گەل راوبۆچونە جیاوازیەكان .


گەل لەبەرامبەر (ئەكەپە) دا كەوتە گومان . بۆیە سیاسەتى پاكتاو كردن بەناو كرانەوەى دیموكراتى لەتوركیاو باكورى كوردستان كەوتە بەر هەنگاوە راستەقینە كانى خۆیى. ئەوش بەداخستنى گەورەترین پارتى كوردى (دەتەپە) بۆ هەموو كوردستان ئاشكرابوو .ئەوسیاسەتەى كە) ئەكەپە) بەناوى چارەسەرى هەنگاوى بۆ دەهاوێژى پاكتاو كردنى كورد بوو, لە هەموو پارچەكان . واتا ئەم سیاسەتى كە (ئەكەپە) گرتۆیتە بەر هەنگاوێكى زۆر دژوارانە بوو, لەبەرامبەر گەلى كورد لەهەموو پارچەكانى كوردستان. چونكە ئەم پیلانانە كە (ئەكەپە) خەریكى ئەنجامدانیتى لەمێژووى گەلى كوردا بە روونى دیارە, كە چەند جار ئەنجام دراوە. ئێمە ئەگەر نمونەیەكى لەسەر ئەم هەنگاوانە بهێنینەوە ئەوەمان دێنتە بەرچاو لەمێژووى كوردا . كە كورد لەبەرامبەر پاراستنى كۆمارى توركیا پالپشتیەكى بەهێز لە كۆمارى توركیا كرد. بەلام لەبەرامبەر كوردا (ئسمەت پاشا)كەوتە بەر سەركوت كردنى كوردو كۆمەڵ كوژى كوردى ئەنجام دا . واتا كورد لەتوركیا دا ڕۆلەكى گرینگى هەبوو لە پاراستنى كۆمار ئەوەش نیشانەى یەكیتى گەلى كورد و توركى دا. بەلام (ئیسمەت پاشا) دەورێكى هەرە بالاى هەبوو لە تێك دانى ئەم یەكێتیەو سەركوت كردنى كوردان گۆمەڵ كوژیەكان.بۆیە كورد كەوتنە ناو ئەم تەم مژاویەى كە ئەمرۆ دەیناسێ . (ئەكەپە)ش لەبەرامبەرە كورد دەستى كردووە بەهەمان سیاست بەناوى ئیسلامى سوننە و هەنگاوى بەناو چارەسەرى بۆپاكتاو كردنى كورد, دەیەوێت كوردان بەرو ئاراستەیەكى تر ببا ,ئەو هەنگاوانەى ئەو بەهەمان ئاراستە كردنى ئەوسا دەولەتى توركیایە, كە پالپشتى لەكوردان وەرگرێت و پاشان سەركوتیان كە. واتا (ئەكەپە) لەبەرامبەر كوردان پالپشتى وەردەگرێت و بۆ سەركوت كردنى كورد . ئەم سیاسەتەى (ئەكەپە) سیاسەتى بریتانیا و ئەمریكایە بۆجێبە جێكردنى پرۆژەكانى خۆیان لەرۆژ هەلاتى ناوەراست . چونكە لەهەنگاو نانى وەك پەتێك راكیشراو وایە كە كاتێك بەریتانیاو ئەمریكا پەتەى نەرمى و شڵ دەكەن, (ئەكەپە) ڕایدەكێشى كاتێك هێز دەیگرێ پەتەكە رادەكێشریتەوە .
بۆ گرژ كردنى نەتەوانى رۆژهەلاتى ناوەراستە. لەناو ئەمانەدا سیاسەتەكانى خۆیان بەرێدەكەن بۆگەیاندنیان ئامانجەكانى خۆیان لەناوچەكە. بەڵام لەبەرامبەر ئەم سیاسەتە ئەنجام گیر نەبوون, چونكە گەلى كورد كەوتە بەر خزمەت كردنى ئاشتى و دیموكراسى. لەبەرامبەر ئەو رەنگەى كوردان. خەتە رەشەكەى سیاسەتە شاراوەكەى دەولەتى توركیا بەئاشكرا بروسكێكى نشانى (ئەكەپە)ى دا ,لەئەنجامى جێگیر نەبوونى ئەم ئامانجانە. ئەوش بەداخستنى (دەتەپە) بوو (ئەكەپە) لەپاش داخستنى دەتەپە لەمیانرەوى خۆى هاتە دەرەوە بە گرژى رووى لەمەسەلەكان كرد . بە راگەیاندنى ئاشكراى شەر لەبەرامبەر گەلى كورد لەباكور دەسپێكرد . بۆ ئەنجام گیر بونى ئامانجەكانى بەشیر ئاتەلاى هاتە باشورو , كەوتنە بەر دانانى پیلان لەهەرێمى باشورى كوردستان. بەئاشكرا كەوتە پیلان دانان بۆ چۆنیەتى پاكتاو كردنى پارتى كرێكارانى كوردستان .




لەم پیلانانەى كە لەباشورەوە ئاراستەى گەلى كورد دەكرێت لەشارى هەولێر بە ئامادەبوونى توركیاو عێراق ئەمریكا و دەسەلات دارانى هەرێمى كوردستان تیایدا نەخشەى پاكتاو كردنى گەلى كوردو پارتى كرێكارانى كوردستان دادەرێژرێت. دووبارە دەسەلات دارانى باشورى كوردستان لەبەر چاوى راگەیاندنەكان روپۆشى ناوەرۆكى كۆبونەوەكە دەكەن, و بە قسەى بلیقەدار وەكو ئێمە قبول ناكەین خاكى هەریمى كوردستان بكرێتە شوێنێك بۆ پەلاماردانى دراوسێكانمان و پشگیرى لە توركیا دەكەین بۆ چارەسەرى كێشەكان. نیشاندانى ئەو راستیانەیە كە دەسەلات دارانى باشورى كوردستان ئامادەن كە بەرژەوەندیە تەسكى حزبى خۆیان بپارزن و بەرژەوەندیە گرینگە كانى گەلى كورد بكەنە قوربانى . لەبەرامبەر ئەمەش دا ئەگەر ئێمە بەروێكى ترەوە سەیركەین هەتا بەرژەوەندى حزبى تەسكیش بۆئەوان لەو پیلانەدا نامینێتەوە. بۆیە بەشدارى كردنى دەسەلات دارانى هەرێمى كوردستان لەو كۆبەنەوەیەدا دووبارەكردنەوەى هەمان ئەو سیناریۆیەیە كە لە31 ئاب سالى 1996 بەسە ئەو گەلە هیلاكەو ماندووە یان هێنا . لەبەرامبەر ئەمەش دا كۆمەلێك لەكاهینى پەرسگاكانى بت واتا ئەو كەسانەى كە بەرژەوەندى پەرستەكانى بەناو چاودیرى سیاسى و بەناو مامۆستاى زانكۆ لەیاساى سیاسى و رۆژنامەنوسانى چاودیر لەسیاسەتى توركیا سەربە حزبە روو رەشەكانى دروسكەرى 31 ئاب. ئەمرۆ لەهەندێك شاشەى راگەیاندن و چاپەمەنیەكان , كە كەس نازانى سەربە ژیتەمى توركە یان سەر بە حزبەى كوردیە. دەردەكون و لەپێناوى بەرژەوندیەكى تەسك نەوەكانى داهاتووى خۆشیان لەگۆر دەنێن.ئەمرۆ لەباشورى كوردستان خاینەكانى بێ ئەنجام لەناو (پەكەكە) هەڵ دێن و بەناوى چاودیرى سیاسەتى توركیا , لە و راگەیاندنانە دەهێنە بەرچاوى گەل ئەوەش نیشانەى ئامادەباشى دەسەلات دارانى باشورى كوردستان. بەڵام خۆش بەختانە گەلى باشورى كوردستان هەموو خیانەتەكانى رابردوو دەبینێ ئەمەش فەشەلى دەسەلات دارانى باشورە, لە بەرامبەر راگەیاندنى شەرە دژى (پەكەكە) . بۆیە دوور نیە بەلایانى تر بەشدار بن. پەلە رەشەكەى 31 ئاب لەبەستنى ئەم كۆبونەوەیەى كە لەهەولێر دەكرێت بۆهەولێر دووبارەیەو هەولێر شوینى هەموو كەسانى دلسۆزەو نەك خاینان و داگیر كەران بۆ دارشتنى پیڵان.

[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە