کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەبەهارى داهاتوو كاتى هەنگاوى سەربەخۆ بوونى باكورى كوردستان نەهاتووە ؟

Tuesday, 15/12/2009, 12:00


پیلانى پاكتاو كردنى كورد .هەرلەسەرەتایى ڕۆژەفى كرانەوە, ئەدایى دەولەتى توركیایە . دەولەتى توركیا ئەدایى چارەسەرى پرسى كورد لەتوركیا دا كرد, بەڵام ئەم چارەسەریەى كە توركیا ئەدایى دەكرد, هیچ كات لەزەمینە واقعیەكەدا ڕەنگە ئاشتى خوازەكەى دەولەتى توركیایى نیشان نەدا. چونكە تەنها لەچوار جیوەى فریودانى كوردان هەلسوكەوتەكەى دیار دەكەوت. هیچ كاتێك نەیى توانیوە هەنگاوێكى بویرانە بەرامبەر بەو تێكۆشانەى كوردان كە بەچەندین سالە لەهەولدانى دایە , هەنگاوەكانى بنێت . بۆیە كرانەوى دیموكراتى لەتوركیا چەواشەكردنى ڕایى گشتى بوو دەولەتى توركیا دەیویست بەم هەنگاوانەى كە لەبەرامبەر كوردان, دەیهاویژێت كوردان مارژیناڵ بكەن. بەڵام كوردان ئەم هەلوێستەى دەولەتى توركیایان بینى و هەلویستێكى ئاشتیانەیان نیشانى دەولەتى توركیایاندا . ئەمەش بووە هۆیى تێوەگلاوى دەولەتى توركیا بە چارەسەریەكە, بۆیە دەولەتى توركیا هەلسا بەپیلان گێرى بۆ دەرباز بوونى لەم تێوەگڵاویەى, كە كورد خستۆیتیە ناو پێڤاژۆیەكە . توركیا لەگەڵ گەیشتنى بەم واقیعە, بۆدەربازبوونى لەو ڕاستیانە پیلانى پاكتاو كردنى پێك هێنا. وەك داخستنى (دەتەپە) و تەنگ كردنى گۆشەگیرى سەر بەرێز: عبدولڵا ئۆجلان . بەڵام ئەگەر ئێمە بەروویەكى دى سەیرى ئەم سیاسەتەى دەولەتى توركیا بكەین. دەبینین لێرەش دا كورد سەركەوتنى بەدەست هێنا, چونكە كورد لەگەڵ دەست پێكردنى پێڤاژۆى چارەسەرى ئاگربەستى یەك لایانەى خۆیان ڕاگەیاند لەبەرامبەر ئەم هەنگاوەى كوردانیش دەولەتى توركیا درێژەیى بە ئۆپراسیۆنەكانى داوە.


چەند ئۆپراسیۆنكى لەكاتى ئاگر بەستدا كردووە. كوردانى لەسەرهەلدانەكاندا لە باكورى كوردستان بەرەو مەرگ بردووە . واتا چەند كەنج و مندالى لەكاتى سەرهەلدانەكاندا كوشتوە. دەولەتى توركیا لەوهەلوێستانەیدا لەبەرامبەر ڕایى جیهان رووى راستەقینەى خۆیى نمایش كرد. بەلام كوردان ئاگربەستى یەكڵایانەى خۆیان راگەیاندوو گروپى ئاشتى یان ڕوانەى باكورى كوردستان و توركیا كرد. كوردانیش هەولى ئاشتخوازەكەى خۆیان نمایش كرد . ئیستا هەموو دونیا زانى كە كوردا ئاشتى خوازن و دەولەتى توركیا رەش پۆش كەرى كێشەكانە . بۆیە كوردان لەبەرامبەر ئەم دیوەى سیاسیەش سەركەوتنى بەدەست خست. نەفەسى درێژى كوردانیش لەبەرامبەر دەولەتى توركیا درێژتر نابێت . رۆژێك دابێت كوردا كۆتایى بڕیارى خۆیان بدەن . لەوكاتەش ئەو ڕەنگەى كوردان نابێتە شەرخوازى, چونكە كوردان باگراوندى ئەوسیاسەتەى دەولەتى توركیا باش دەزانن و درێژە پێدانى دەرفەت بۆ دەولەتى توركیا بێ بنەمایە. بۆیەكوردان ئەم ئەقلیەتەى توركیا دەبینن و دەولەتى توركیاش لەبەرامبەر كورداندا ئەم راستیە دەبینێ, كوردان و دەولەتى توركیا لەم پێڤاژۆیەى كە دەستى پێكردووە هەردووڵا باش دەزانن كە نیازەكانیان چیە. هەر هەنگاوێك كە بچێتە نمایشى پیلان گێرى لەزەرەرى ئەوى دى تەواو دەبێت. بۆیە ئەم سیاسەتە شەرێكى گەورەى لەپشت دەبێت و هەرهەنگاوێكیش كە خزمەت بە پرۆسەكە نەكات. دەست پێشخەریە لە شەر دروست كردن . لەوكاتەى كە پیڤاژۆى چارەسەرى دەستى پێكردووە هەموومان دەزانین كە كوردان هەنگاوى زۆر ئاشتیانەیان هاویشتوە. بەڵام دەولەتى توركیا لەبەرامبەر ئەمەدا وەڵامى پیلانگیرى بووەو, دەنگى ئاشتیانەى دیماگۆژى چەواشەكارى بووە . نیازى پاكتاو كردنیان هەبووە. ئەمەش دەبێت ئێمە راست ببینین چونكە لەگەڵ ئەداكانى دەولەتى توركیا ,كە سەرتایى دەست پێكردن بەناوى كڕ كردنى گریانى دایكان دەستى پێكرد, لەبەرامبەر كوردان بۆیە دەبێت كوردان ئەم هەلوێستە ریویانەیەى دەولەتى توركیا ببینێ, بەسۆزەوە نزێك نەكەوێتەوە .



دەولەتى توركیا لەگەڵ داخستنى دەتەپە هەنگاوێكى ترى هاوێشت. ئەوەش تەحلیلێكى تر لەسەر سیاسەتى توركیا دێنێتە پێشەوە .پرۆسەى كرانەوەى دیموكراسى لەتوركیا دا هەموو ئەم ئەدایەى دەولەتى توركیا دەخاتە بەر گومانەوە. چونكە پرۆسەى كرانەوەى دیموكراسى لەتوركیاو باكورى كوردستان هیچ رەنگێكى چارەسەرى بەخۆیەوە نەدیت ,تەنها دەولەتى توركیایى خستە ئاستەنگیەكى سیاسیانە, ئەگەر ئیمە لەرووى سیاسەتى وە نزیكى ئەم هەنگاوەى دەولەتى توركیا بكەوین, بۆمان روونە كە دەولەتى توركیا لەگەل هەر هەلوێستەكى سیاسیانەى دا رووێكى گرژى بەربەست نیشانداوە, واتا دوو ڕووى سیاسەتى توركیا لەبەرامبەر كرانەوەى دیموكراتى لەنێوان حكومەتەكەى (ئەكەپە)و (جەهەپە)و (مەهەپە) ئۆپزسیۆندا دوو ڕووى ئەم سیاسەتەبوون. لەگەڵ هەر هەنگاوێكى دیماگۆژى (ئەكەپە) دا ڕووێكى گرژى(مەهەپە)و (جەهەپە) لە بەرامبەر ئەم هەنگاوە هەبوون, ئەوەش ئەوەى نیشاندەدات كە چارەسەرى كێشەى كورد لەباكورى كوردستان , تەنها مەبەستى پاكتاوكردن و مارژینال كردنى هێزە سیاسەكانى كورد بوو. چونكە دەولەتى توركیا باش دەزانى كە كوردان لەباكوردا گەیشتنە ئەو قۆناغە ئیتر ئەگەر بەردەوام كردنى نكۆلى كوردان نامینێت. بۆیە دارشتنى ئەم سیاسەتەى دەولەتى توركیا وەك گۆرگى هەیاس بوو, لەسەر كوردان. بەلام ئەمجارە كوردان گەیشتن بە حقیقەتەكانى خۆیان و شیكردنەوەیەكى سیاسیانەیان دارێشت لەسەر هەموو هەنگاوەكان دەولەتى توركیا, لەبەرامبەر ئەمەش دا كوردان هەنگاوى زیاتریان لە زەمینەكەدا هاویشت و ئێقەى دەولەتى توركیایان ڕاكێشى سەرمێزى چارەسەركرد .بۆیە دەولەتى توركیا كەوتە ناو روخانێكى سیاسى لەبەرامبەر كوردان و سیاسەتە ئاشتى خوازانەكەیان.



كاتێك دەولەتى توركیا لەم پیلانەى یدا ئیفلاسى كرد. ناچار پەنابردۆتە بەر هەنگاوێكى تر ئەوەش گۆرانى دۆخەكە بۆ دۆخێكى تر,ئەمەش بە داخستنى دەتەپە دەستى پێكردووە, ئەم هەنگاوەى دەولەتى توركیا چاوەروانى ئەو رەنگە راستەى خۆیى كە چەندین سالە لەسەرى بەردەوامە, ئەگەرێنێتەوە بۆ ڕووە ڕاستەقینەكەى خۆیى, واتا نكۆلى كردن و تەنگ كردنى كوردان ئەمەش بەداخستنى كۆمەلێك پارتى وە دەتەپە و ئەكەپە تەنگ كردنى سیاسەتى دیموكراسى و ئاشتى خۆازانى ناوەوەى توركیا و باكورى كوردستان دەسپێدەكات بۆى هەیە كە دەولەتى توركیا كۆدەتایى سەربازى لەم دۆخەدا ئەنجام بدرێت بۆ گەرانەوەى توركیا بۆدۆخى پێشوى . ئەمەش لەبەرامبەر كورداندا لەهەموو كاتەكانى تر هەستیار تر دەبێت .چونكە كوردان دەبێت بڕیارى كۆتاى خۆیان بدەن, لەبەرامبەر بەردەوام بوونى سیاسەتى نكۆلى كەردن لەبونى كورد. كوردان لەم كاتەدا لەهەموو كاتەكانى تر یەك ریزەو خاوەن ئیرادەیەكى بەهێزەن. بۆیە كوردان هەم لەبەرامبەر شەرى دەولەتى توركیا سەركەوتن هەم لەهەلبژاردنەكان بونە خاوەن دەنگێكى بەهیزوو هەمیش لەداواكردنى رەنگە ئاشتیى خوازانەى خۆیان نمایش دیموكراسیانەیان ئەنجامدا.دەبێت كوردان ئەمجارە چاوەروانى سۆزى دەولەتى توركیا نەكەن و بڕیارى خۆیان بدەن. چونكە ئەمرۆ كوردان خاوەن ئەرتەشێكى بەهێزن لە ناوچەكەو ئیرادەیەكى بەهێزى و ئابووریەكى باشە هەیە .ئەگەر كوردان ئەم دەرفەتە لەپشتى بەهارەوە نهاوێژن دەولەتى توركیا دەكەوێتەوە بەر دارێشتنى پیلانێكى تر . بەفیرۆدانى كات بۆیەدەبێت كوردان ئەمجارە بڕیارى جودابوونەوەى باكور كوردستان لەتوركیا بدەن بۆ گەیشت بە ئامانجەكانى چەندین سالى تێكۆشانیان .



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە