وەلامێك بۆ نەبەز گۆران و قسەیەكیش لەسەر ریفۆرمى نێچیر...
Saturday, 05/12/2009, 12:00
ریفۆرم لەناو فیودالیزمە كان میلیتانێكى بەهێزە, كە ئەو سیناریۆیەى لەناو دەسلاتێك دا ریكلامى بۆدەكرێت میكانیزمى دەسەڵاتى لەدەست دایە. بەلە بەرچاو گرتنى ئەم گریمانەى كە ریفۆرم ڕۆژەڤى كارەكتەرێكە خولقێنەرى هەلچونەكانە, واتا دەتوانین بلێین, رەنگى ئەو مان نیشاندەدات كە مەودایى بیركردنەوەى ئەو ئەقلە, لە نیشاندانى ئەم ریكلامە كە ئەمرۆ بۆتە بابەتێكى ورژێنەر, دووبارەكردنەوەى تۆتالیتەرى ئەوانە, واتا بەكار هێنانى زاراوەى ریفۆرم لە دەمى ئەندامانى بنەمالە كۆمەلێك بیرو بۆچون لەخۆى دەگرێت كەمانا و واتاى روون و ئاشكرایى نیە .
واتا ئەگەر لە روانگەى سیاسیەوە سەیرى ئەم سیناریۆیە بكەین, بەتاقمە خۆیان بە ئەندامانى بنەمالە خۆیان بە كۆنەپەرست و نوێخوازەكان ناو بنەمالە نیشان دەدەن. كە ئەم ئەندامەى ناو بنەمالە ڕاستێنەكانى ناو بنەمالە نیشان دەدات. كە ئەوان دەست بەردارى هەموو بەها ئەخڵاقیەكانیش دەبن لەپێناوى بەرژەوەندیەكانى بنەمالە. واتا ئەم بازنەى كە ئەوان درێژەى پێدەدەن كە بازنەى بنەمالەیە زۆر جیاوازە لەگەڵ پڕانسیپە كانى حزب. جونكە ئەگەر ئێمە باسى حزب بكەین لەگەل ئەواندا یەك ناگرێت كە ئەوان لە یاسایى سیاسى و ئابورى و سیستەمى كۆمەلایەتى دا سەر بە هێچ ئایدۆلۆژیەك نین. تەنها سیاسەتێكى فیودالیزمێكى متلەق لە دیرۆكى ئەوان دەبینرێت.
واتا ئەم ئەندامە دەبێت بیر لە دروسكردنى حزبێك بكاتەوە, بازنەى بنەمالە تێك بدات ریفۆرم ئەوان دامەزراندن حزبێكە و تێكدانى سیستەمى فیودالیزمە. كۆتایى پێهێنانى مۆبۆكراسى و بەردەوام كردنى سیستەمى دیموكراسى . ئەمەش پرسیارێك دروست دەكات كە ئەوان ئامادەن دەست بەردارى ئەمەبن؟ لێرەدا گومان دروست دەكات كە ناتوانین لە مەنتقیەتى سپارتیزمى ئەم كارەكتەر بیبینین . بۆیە دروست كردنى ئەم دۆخە جێگاى قبول نیە .
ئەم سیاسەتە كە بەكارى سپارتیزم دەستى دەگرێت كە ئەم كارەكتەرە بەشى هەرەزۆرى بەركەوتوە لەناو دەسكەوتەكانى بنەمالە دووبارەكردنەوەى و خۆجێكردنى بەهێز ترە .ئانتى كارنیزمى ئەو بێ بنەمایە
كاك نەبەز باسكردنى ریفۆرم لەناو بنەمالە ئەگەر تەنها وشەیەكى سەر پەڕە سپیەكانیش بێت باشە . چونكە لە سیستەمى فیودالیزم ریفۆم و گۆرانكارى میتۆلۆژیە. لەسیستەمى فیودالیزم دەسەلاتى هەتاهەتاییە, دیوى ریفۆرم كەرانى سیستەم شۆرەشەكانە شۆرەشەكانیش لە رێكخستنى گۆمەڵگا دەست پێدەكات. ئەگەر ئێمە ئەمرۆ دەبیستین كەریفۆرم لەناو سیستەمى هەرێمى كوردستان لەهەردوو بنەمالەى دەسەڵات داردا هەیە ئەوش لە ئەنجامى بێزارى كۆمەلگایە. بەڵام ریفۆرمەكانیش ئەگەر ئەنجامیش بدرێت دڵخۆشیەكى بەهارانەیە, كە لەماوەكەدا مەودایەكى زۆر كەمى هەیە. واتا نابتە ریشەكێشى كیشەكانى كۆمەڵگایە. بۆیە شۆرەشى دیوەكەى ریفۆرم تەنها گۆرینى سیستەمى دەسەڵات داریە, ئەوش لەسەر دەستى ئەو گەلەى كە لەناوچەكەدان, چونكە سیستەمى دەسەڵاتى تەنها دەكەوێتە بەر خزمەت كردنى دەسەڵات.
واتا ئەگەر سیاسەتى دەسەڵات بشوبهێنین بە هەڕەمەكانى مسر بۆمان روونە كە لەناو سیستەمى دەسەڵات دا وەرگێر كراوە واتا دەسەلاتى گەڵ بەقەت نوكە تێژەكەیەو دەسەڵاتى دەسەڵاتداران فرەوانى بەشى خوارەوەیەتى كەئەوش بۆتە هۆیى بێ ئیرادەبوونى كۆمەڵگایى ئێمە, چونكە هەموو كەسێك لەو دەسەلاتەدا لەوان كەمتر نابینێ. بۆیە پێویستمان بە شۆرەشێكى رێكخستەكردنى كۆمەڵگا هەیە. لەبەرامبەر ئەوى كە گەڵ دوور لە دەسەڵات داران بتوانین ریشەكێشى ئەم كێشەو گرفتارانەبیت سیستەمێكى یەكسانى و دیموكراتى بهێنێتەناو ئەم كۆمەڵگایە كۆمەڵگاش دەربازبى لە و بێزاریە نارازیە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست