وه‌ڵامێک بۆ هیوا ئه‌حمه‌دی به‌رپرسی لقی چواری پارتی له‌ سلێمانی

Thursday, 27/01/2011, 12:00


به‌رێزێک به‌ناوی (ئا/ زیره‌ک نامۆ تایبه‌ت به‌چاوگ) چاوپیکه‌وتنێکی کردوه ‌له‌گه‌ل به‌رپرسی لقی چواری پارتی دیموکراتی کورستان (هیوا ئه‌حمه‌د) له ‌کوردستان نێت دا بڵاو کراوه‌ته‌وه ‌دیاره‌ و ته‌کانی به‌رپرسی لقی چوار وه‌ڵامدانه‌وه‌ی زۆر هه‌ڵده‌گریت.

ته‌نها ئه‌وه‌ی من به‌لامه‌وه ‌گرنگ بوو وه‌لامی بده‌مه‌وه‌ خاڵێکی سه‌رنج ڕاکێش بوو به‌لامه‌وه ‌کاتێک له‌کۆتایی چاو پێکه‌وتنه‌که‌یدا به‌ر چاوم که‌وت ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو ، کاتێک ئه‌و به‌ڕێزه ‌پرسیاری لێده‌کات سه‌باره‌ت به‌هه‌واڵی ڕاگه‌یاندنه‌کان که ‌باس له‌نزیک بوونه‌وه‌ی یه‌کێتی ‌و گۆران ده‌کات ئایا گه‌ر ئه‌وان رێک بکه‌ون پێکه‌وه ‌هیچ مه‌ترسیه‌کی نیه‌ بۆ سه‌ر پارتی.
ئه‌و به‌رپرسه ‌به‌داخه‌وه ‌وه‌ڵامێکی داوه‌ته‌وه ‌که ‌شایانی گه‌ڵته‌جاڕیه‌! ده‌بوو وه‌ڵامێکی سیاسیانه‌ی بدایه‌ته‌وه نه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌و گوتویه‌تی وه‌ک ئه‌وه‌ی میلله‌تێک ئه‌وه‌نده‌ ساویلکه ‌بێت بروا به ‌وه‌ڵامه‌که‌ی ئه‌و بکات.
به‌رپرسی لقی پاراستنی چوار ده‌مه‌وێت ئه‌و مژده‌ خۆشه‌ت پێبده‌م سه‌رتاپا خاکی سلێمانی له‌ ئه‌ڵماس ‌و ئاڵتون بگرن،! به‌ڵی ئێوه‌ هه‌ر میوانن له‌ سلێمانی ئه‌وانه‌شی ده‌یکه‌ن و به‌رنامه‌تانه ‌بیکه‌ن ته‌نها خۆڵکردنه‌چاوی خه‌ڵکه ‌و هیچی تر .زیندوێتی سلێمانی له‌وه‌دایه ‌که‌ هه‌رگیز ده‌سته‌مۆی هێزێکی سیاسی نابێت و نابێته‌ ده‌روێشی ته‌ریقه‌تی هیچ حیزب و بنه‌ماڵه‌یه‌ک.
سلێمانی باوه‌شی بۆ پارتی گرته‌وه‌، که ‌پارتی ئاشبه‌تاڵی کرد ئیتر سلێمانی پارتی و به‌رزانی باوکی ته‌ڵاق دا وباوه‌شی بۆ هیزێکی نوێ که ‌کۆمه‌ڵه‌ و یه‌کیتی بوگرته‌وه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌کێتیش په‌یمانشکێنیکرد و نه‌یتوانیی پاریزگاری له‌متمانه‌ی شار بکات بۆیه‌ له‌25/7/2009 ئه‌و هێزه ‌و سکرتیره‌که‌شی ته‌لاق دا. ئیسته‌ سلێمانی گۆڕانی له‌کوله‌که‌ی ڕۆحی خۆیدا هه‌ڵگرتوه‌ هه‌تا گۆڕان له ‌سه‌ر په‌یام و به‌رنامه‌که‌ی خۆی بێت جگه‌ر گۆشه‌یه‌کی شاره‌حه‌یاته‌که‌یه ‌و هیوادارین گۆران ئه‌و متمانه‌یه ‌له‌ده‌ست نه‌دات. چونکه‌ سلێمانی لێی قبوڵ ناکات.

نامه‌وێت دور بکه‌ومه‌وه ‌له‌وه‌ی مه‌به‌ستمه ‌بیڵێم ده‌فه‌رمویت ئێمه ‌زۆر حه‌ز ده‌که‌ین ڕێک بکه‌ونه‌وه ‌دوعاشیان بۆ ده‌که‌ین به‌ڵام ئاماژه‌به‌وه ‌ده‌که‌یت‌ و ده‌ڵیت (یه‌کێتی ‌و گۆران زۆر شتیان له‌سه‌ر یه‌ک وتوه ‌هه‌روا ئاسان برینه‌کان ساڕێژ نابنه‌وه) وایه‌تۆ ڕاست ده‌که‌یت ئه‌ی ئێمه‌ بۆمان هه‌یه ‌پرسیار له ‌تۆ بکه‌ین ئه‌ی به‌رپسه‌باڵاکه‌ی لقی چوار ئه‌ی چۆن برینی چه‌ندین ساڵه‌ی شه‌ری ناوخۆی ئێوه ‌و یه‌کێتی ساڕێژ بووه‌وه ‌که ‌هه‌زاران ڕۆڵه‌ی بیتاوانی کوردستاندا به‌کوشتدا و سه‌دانیشتان بێسه‌ر و شوێن کرد و چه‌ندین پێشمه‌رگه‌شتان که‌م ئه‌ندام کرد هه‌ر دوێنی له ‌هاوڵاتیدا چاوپێکه‌وتنێکیان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌یه‌کی یه‌کێتیدا کردبوو که ‌پارته‌که‌ی تۆ به ‌برینداری گرتبویان له ‌شه‌ڕی ناوخۆدا پاسی ئه‌شکنجه‌دانێکی زۆر له ‌زیندانه ‌تاریکه‌کانتاندا ده‌کات و که‌چۆن پێش به‌ربونیشی به‌ده‌زیه‌ک له‌پیاوه‌تیتان خستبوه‌!!، ئه‌و برینانه‌ی ئێوه‌سوک بون زو ساڕیژ بونه‌وه‌وانیه‌؟ کاکه‌هیوا به‌ڵام ئه‌وانه‌ی یه‌کێتی‌و گۆران زه‌حمه‌ته‌ساڕیژ ببنه‌وه‌چونکه‌ سه‌دان پێشمه‌رگه‌یان له‌یه‌کتر کوشتووه‌و ده‌یانێشیان خه‌ساندوه ‌وه‌ک پارته ‌دیموکرات خوازه‌که‌ی ئێوه‌.
سه‌یره ‌نازانم چۆن شه‌رم ناتان گرێ که‌ ئه‌و وتانه ‌ده‌خه‌نه ‌سه‌ر زارتان ‌و ئاراسته‌ی میلله‌تی ده‌که‌ن پارته‌که‌ی تۆ برینی 31 ی ئابی ساڕێژ بوو برینی چه‌ند ساڵ شه‌ری ناخۆی ساڕێژ بوو میلله‌تێکتان خه‌ڵتانی خوێن کرد ئه‌مانه ‌هه‌مووی لای جه‌نابت ساڕیژ بوون، به‌ڵام برینی نێوان گۆڕان ‌و یه‌کیتی ئاسان نیه ‌ساڕێژ بێت. گۆڕان بڕوای به‌ده‌ستاوده‌ستکردنی ده‌نگدانه ‌له‌ڕیی سندوقه‌کانی ده‌نگدانه‌وه‌. ئه‌وه ‌ئێوه ‌و یه‌کێتین که ‌بڕوا به ‌پرسه‌نسیپه ‌سه‌ره‌تاییه‌ی ژیانی دیمۆکراسی ناکه‌ن و په‌یمانی ستراتیژیتان ئیمزا کردووه‌ بۆ دابه‌شکردنی پاره ‌و پۆسته‌کان. هاکا ئه‌مه‌شتان ته‌ختوتارجی با بردی.

خۆشتان هه‌ڵمه ‌خه‌ڵه‌تێنن سلێمانی گه‌ر ناوچه‌ی سه‌وزیش نه‌بێت نابێته ‌ناوچه‌ی زه‌ردو هه‌رگیز نابێته ‌موڵکی ئێوه که ‌له‌وه‌ڵامێکدا وتوته ‌سلێمانی هه‌رێمی کوردستانه ‌نه‌ک ناوچه‌ی سه‌وز. ئێستا ‌سلێمانی ماڵه‌ گه‌رم و گوڕه‌که‌ی گۆڕانه‌.


له‌ماوه‌ی رابردوودا له‌ناوه‌ندی راگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كرا كه‌نزیك بوونه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی مه‌ترسی بۆ سه‌ر پارتی دروست ده‌كات، له‌م باره‌یه‌وه‌ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی ده‌ڵێت "ئێمه‌زۆر حه‌ز ئه‌كه‌ین ئه‌وان یه‌ك بگرنه‌وه‌و دوعاشیان بۆ ده‌كه‌ین، یه‌كگرتنه‌وه‌یان نه‌سوود و نه‌زیانی بۆ ئێمه‌نییه‌، گرنگ ئه‌وه‌یه‌دوو لایه‌نی دژ به‌یه‌ك ببنه‌وه‌برا بۆ كورد باشه‌، به‌ڵام پێمان وایه‌كه‌ئاسان نه‌بێت، چونكه‌ئه‌و شتانه‌ی كه‌گۆڕان باسی ده‌كرد و كه‌ده‌یان وت له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك جیا بوینه‌ته‌وه‌، خۆ ئه‌و هۆكارانه‌هه‌ر وه‌ك خۆیان ماون، پاش ئه‌وه‌ش ئه‌وان له‌نێوان خۆیاندا زۆر شتیان له‌سه‌ر یه‌كتر ووت، هه‌ربۆیه‌ئه‌و شتانه‌ساڕێژكردنیان ئاسان نیه‌، هه‌رچه‌ند من پێم وایه‌شه‌ڕی گۆڕان و یه‌كێتی ته‌نیا راگه‌یاندن نه‌بوو، یه‌كگرتنه‌وه‌شیان هیچ جۆره‌كێشه‌یه‌ك بۆ پارتی دروست ناكات و ئێمه‌زۆریش حه‌ز ده‌كه‌ین" به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ئایا جیابوونه‌وه‌ی گۆڕان له‌یه‌كێتی هیچ زیانێكی به‌پارتی نه‌گه‌یاندووه‌، ؟ "هیوا ئه‌حمه‌د" ده‌ڵێت "هه‌موو هه‌ڵسوكه‌وتێك كه‌ده‌كرێت له‌كۆمه‌ڵگادا كاریگه‌ری سلبی و ئیجابی هه‌یه‌، به‌شێكی زیاتره‌و به‌شێكی كه‌متره‌"

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە