جێگرى مەڵبەندى چەمچەماڵ دەستى داوەتە كاسبى
Sunday, 20/12/2009, 12:00
وەك ئاشكرایە مسولى نامسولى ئەم وڵاتە جگە لەوەى داهاتى خەڵكانى كوردستان بە ڕۆژى ڕوناك ئەخۆن بەوەش ناوەستانەوە دەبێت پەشكى باشیان هەبێت لە گەڵ كۆمپانیاكاندا ئەوەتە ئەم بەڕێزە دەستى داوەتە كاسبى دیارە موچەى جێگر مەلبەندیەكەى بەشى ناكات ئاساییە كاسبى نەوەك بۆ كەسێكى حیزبى بە ناوى حیزبەوە بتوانێ زۆربەى (تەندەراتى قەزاى چەمچەماڵ بۆ خۆى و كۆمپانیاكەى ڕابكێشێت) ڕێبوار جاف ئێستا دەستى داوەتە كاسبى لە گەڵ كۆمپانیاى (ئازاد حسن) هەرچى هەبێت لە قەزیەدا دەبێت بۆ ئەم كۆمپانیایە بێت تاوەكو ئەمانە مافیانە وەستابن نابێت كەس بێتە پێشەوە ئەگەر بە دزیش نەكرابێت پێشتر چونكە جارى وایە بە نهێنى دەكرێت كەم كردنەوەكە یاخود زیاد كردنە . ڕێبوار جاف پێش ئەوەى بكرێت بە جێگر مەڵبەند تەنها كەسى ئاسایى بوو لە حزب و ناو خەڵكى دا ئێستا ڕێبواریكى تر . من وەكو كەسێكى بەڵێندەر بەڕاستى زۆر بێزارم یاخود بڵێم بێزارین چونكە ئەم قسانەى من ناخى سەرجەم بەڵیندارەكانى چەمچەماڵ و دەوروبەریەتى رێبوار جگە لەو بەنزیخانەى كە لە گەڵ (سوارە محمد) هەیەتى یاخود ئەم بینایەى كە ئێستا دروست دەكرێت لە ناوەڕاستى چەمچەماڵ حەتمەن دەبێت پشكى ئەوشى تێدا بێت . من لێرەدا هاورێك بۆ مەكتەبى ڕێكخستن دەكەم پێان ئەڵێم ئایا ئێوە كەسی حیزبیتان ناردوە بۆ كارى حیزبى یاخود كاسبى ؟؟؟ لە كۆتایدا دەڵێم رێبوار جاف پێویست ناكات بەڕێزتان خەریكى ماڵدارى بن چونكە تەنها خۆت و خێزانتى منداڵتان نیە وەجاختان كوێرە پێویست ناكات ئاوا بكەیت بۆ ژیان .
تێبینى / كوردستان پۆستى خۆشەویست ئەى ماڵپەڕى فەقیران هەژاران تكایە ئەن بابەتە داگرن چونكە با مەكتەب ڕێكخستن ئاگایان لەم كێشەیە هەبێت بەراستى ئێمە بێزارین وەكو بەڵێندەر
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست